هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

عێراق هەوڵەکانی دەستپێدەکاتەوە بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان

خالید تائی

ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە 29 نیسان یاوەریی چەند پاسێک دەکات کە ئەو ئاوارە ناوخۆییانە دەگوێزێتەوە کە کەمپەکەیان لە شاری گەشتیاریی حەبانییە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەکانیان لە بەشەکانی تری پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق]

ئۆتۆمبیلێکی سەربازی لە 29 نیسان یاوەریی چەند پاسێک دەکات کە ئەو ئاوارە ناوخۆییانە دەگوێزێتەوە کە کەمپەکەیان لە شاری گەشتیاریی حەبانییە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەکانیان لە بەشەکانی تری پارێزگاکە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق]

هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان دەستیپێکردۆتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێنرابوو بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19)، بەرپرسان رایانگەیاند.

بەڕێوبەری گشتی یەکەی پەیوەندیەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، عەلی جەهانگیر وتی هەوڵەکان دەستیانپێکردۆتەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی ناتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە ناوچە ئازادکراوەکان.

بە دیارونای وت ئەو هەوڵانە بەهۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوه‌ لە تەواوی وڵاتەکەدا لە ئازاردا راگیرابوون، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوای سوکترکردنی بەشێک لە رێکارەکان لە پێش رەمەزاندا، 106 خێزانی دیکە لە نیساندا کەمپی ئاوارەکانی سەلامییەی پارێزگای نەینەوایان بەجێهێشت.

کارمەندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 29 نیسان سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشدەکات کە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی کۆچ و کۆچبەرانی نەینەوا]

کارمەندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، 29 نیسان سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشدەکات کە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە پارێزگای نەینەوا. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی کۆچ و کۆچبەرانی نەینەوا]

ئەوانه‌ گەڕانەوە ماڵەکانیان لە خۆرئاوای موسڵ و شارۆچکەکانی قەیراوان، بەعاج، زەمار، ره‌بیعە و شەنگال لە خۆرئاوای نەینەوا.

جەهانگیر وتی لە ئەنبار 97 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە کەمپی حەبانییەی بەشی خۆرهەڵاتی پارێزگاکە.

وتی: "ئامانجی پلانەکانمان بۆ ئەمساڵ بریتییە لە گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر خێزانی ئاوارە، بەردەوامیشدەبین لە کارکردن تا بەدیهێنانی ئەمانجەکەمان، سەرباری ئەو دۆخە فریاگوزارییە تەندروستییەی لە ئارادایه‌."

وتیشی وەزارەتەکە توانیوێتی لە ساڵی رابردوودا لە تەواوی وڵاتەکەدا 94 کەمپ دابخات و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ئەو 78 کەمپەی ماون "پەناگەی قەربارە بچوکن".

ئەو کەمپانەی کە ماون 62,000 خێزان لە خۆدەگرن کە زۆربەیان لە پارێزگای نەینەوان، لەنێویاندا 40,000 ئاوارەی ناوخۆی شەنگال لە کەمپه‌کانی پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان دەژین.

هیچ تووشبوویەک لە کەمپەکاندا تۆمارنەکراون

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەلەف حەدیدی وتی گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆکان ئەو ئەرکە سوکدەکات کە خرابووە سەرشانی دەوڵەت و هۆکارێکی گرنگە لە هەوڵەکانی پشتیوانیکردنی سەقامگیری و هێشتنەوەی ئەمنیەتی پارێزگا ئازادکراوەکان.

بەڕێوبەری بەشی پلاندانانی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای نەینەوا، عەزیم حازم داود وتی هیوادەخوازێت گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆکان بۆ نەیەنەوا دوای سووککردنی رێکخرەکانی قەدەغەی هاتوچۆ زیاتربێت.

وتی بەڕێوبەرێتی کۆچ و کۆچبەران لە نەینەوا هاوکاری و پشتیوانی داراییان دابینکردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆئەوەی بە ئاسانی تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە.

وتیشی هەزاران سەبەتەی خۆراک بەسەر گەڕاوەکاندا دابەشکراون له‌ موسڵ و شارۆچکەکانی کوەیر و تەل کەیف، لەگەڵ دەشتاییەکانی نەینەوا.

داود وتی ژمارەی کەمپەکانی ئاوارە ناوخۆکان لە 14 کەمپه‌وه‌ ئەوکاتەی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) په‌لاماری عێراقی دا، کەمبۆتەوه‌ بۆ ته‌نها پێنج کەمپ.

کەمپەکانیش پێکدێن لە سەلامییە، حەمام عەلیل، جەبەل شەنگال، جەدا و حەسەن شامی، کە لەئێستادا 13,000 خێزانی ئاوارە لەخۆدەگرن.

وتی هیچ توشبوویەکی کۆرۆنا تا ئێستا لەنێو دانیشتوانی ناو کەمپەکاندا تۆمارنەکراوە.

وتیشی: "رێوشوێنی تووندی تەندروستیمان لە کەمپەکان گرتۆتەبەر بە ئەنجامدانی هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و رشاندنی بەردەوام بە هەماهەنگی لەگەڵ خاچی سوور و بەرگری شارستانی و رێکخراوە مەدەنییەکانی دیکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500