هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

200 خێزان دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان لە شاری کۆنی موسڵ

خالید تائی

ئاوارە عێراقییەکان دەگەڕێنەوە شاری کۆنی موسڵ کە تیایدا ژیان بەهێواشی بۆ رەوشی ئاسایی دەگەڕێتەوە دوای ئەو هەموو وێرانکارییەی شارەکە بەخۆیەوە بینی لە کاتی شەڕەکانی رزگارکردنیدا لە دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: موسڵ ئای]

ئاوارە عێراقییەکان دەگەڕێنەوە شاری کۆنی موسڵ کە تیایدا ژیان بەهێواشی بۆ رەوشی ئاسایی دەگەڕێتەوە دوای ئەو هەموو وێرانکارییەی شارەکە بەخۆیەوە بینی لە کاتی شەڕەکانی رزگارکردنیدا لە دەستی داعش. [خاوەنی وێنە: موسڵ ئای]

بەرپرسێكی ناوخۆیی بە دیارونای وت گروپێکی نوێ لەو دانیشتووانەی ئاوارەبوون دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شارەکەی داگیرکرد لە 2014 ئێستا گەڕاونەتەوە.

گروپەکە 200 خێزانی تێدایه‌ کە پێشتر لە موسڵی کۆن ژیاون، ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانەکە هێشتا ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو بەشەی شارەکە بەهۆی زۆریی ئەو وێرانکارییەی شارەکە بەخۆیەوە بینی لە کاتی شەڕەکانی رزگاریدا.

بەڕێوبەری گشتی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ، عەلی جەهانگیر هەینی (10 کانونی دووەم) بە دیارونای وت گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌شێكه‌ له‌ بەرنامەی گەڕانەوەی خۆبەخشكه‌ وەزارەتەکە كاری پێده‌كات له‌وكاته‌وه‌ی داعش له‌ موسڵ ده‌رپه‌ڕێندراوه‌.

وتی: "کاردەکەین بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی هەموو سەرچاوەکان بۆیان."

جەهانگیر وتی: "بابەتی گەڕانەوە بژاردەی خێزانەکەیە و ئێمە فشار ناخەینە سەر هیچ کەس بڕوات گەر بخوازن لە کەمپەکاندا بمێننەوە."

وتیشی: "زۆربەی ئاوارەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەتایبەتی گەر ناوچەکانیان کێشەی ئەمنی و خزمەتگوزارییان نەبێت و ماڵەکانیان شیاوبن بۆ ژیان."

ئاوارەیی لە کەمبوونەوەدایە

وتی ئەو 200 خێزانە لە کەمپی سەلامیەوە لە باشوری موسڵ گوێزرانەوە دوای ئەوەی باری ئەمنییان پەسەندکرا و رەوشی پێویستیان بۆ دانرا تا لە ناوچەکانیان نیشتەجێببنه‌وه‌.

جەهانگیر وتی وەزارەتەکە خزمەتگوزاری دوای گەڕانەوە دابین دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خێزانەکان تێکەڵدەبنەوە بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکە.

وتی: "لە پلانەکانماندا بۆ ئەمساڵ، زیاتر سەرنج دەخەینە سەر زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاوارەبوون و ئەو بارە گرانەی درووستیکردبوو لە کەمبوونەوەدان."

وتیشی وەزارەتەکە ئێستا خۆراك و هاوکاری تەندروستی و یارمەتی دیکە دەداتە خێزانەکان جگە لە پاڵپشتی دارایی بۆئەوەی هاوکارییان بکات ژیانی رۆژانەیان دەستپێبکەنەوە.

جەهانگیر وتی ژمارەی خێزانە ئاوارەکان لە سەرانسەری عێراقدا کەمیکردووە چونکە نزیکەی 540,000 خێزانی ئاوارە لە 2019 گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

سەرجەم 330,000 خێزان لە ئاوارەییدا ماون بەو 70,000 خیزانەوە کە لە کەمپەکاندا دەژین کە زۆربەیان کەوتوونەتە باشوری موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500