هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق شارۆچکەیەکی سەلاحەدین ئه‌مینده‌كه‌ن دوای هێرشەکانی داعش

خالید تائی

فەرماندەی پۆلیسی سەلاحەدین، لیوا قەندیل خەلیل سەردانی وێستگەکانی پۆلیسی کرد لە شارۆچکەی ئیسحاقی له‌ سەلاحەدین لە 20 ئاب تا پشکنینبکات بۆ هەوڵە ئەمنیە بەردەوامەکان. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەلاحەدین]

فەرماندەی پۆلیسی سەلاحەدین، لیوا قەندیل خەلیل سەردانی وێستگەکانی پۆلیسی کرد لە شارۆچکەی ئیسحاقی له‌ سەلاحەدین لە 20 ئاب تا پشکنینبکات بۆ هەوڵە ئەمنیە بەردەوامەکان. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەلاحەدین]

هێزەکانی عێراق پارێزبەندیی ئەمنییان سەپاندووە بەسەر شارۆچكه‌ی ئیسحاقیدا له‌ پارێزگای سەلاحەدین دوای زنجیرەیەك هێرشی ئەمدواییانە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە.

بەڕێوبەری شارۆچکەی ئیسحاقی، جاسم محەمەد بازعی بە دیارونای وت ئەندامانی داعش چوارشەممە (26 ئاب) هێرشیانکردە سەر بازگەیەکی پۆلیس لە گوندی عەزییە بە چەکی مامناوەند و سووك، ئەفسەرێکی ئەمنییان بریندارکرد لەگەڵ مەدەنییەك.

پشتیوانیی ئەمنی گەیشتە شارۆچکەکە و پارێزبەندییەکیان سەپاند بە دەوریدا بۆ بەرگرتن له‌ هەڵاتنی هێرشبه‌ران و کنەوپشکنینیان بۆ باخەکان کرد.

وتی رادەی هێرشەکان لە ئیسحاقی زیادبوون لەم ماوەیەی دواییدا، کە بوونەتە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە داوای هەڵمەتێکی ئەمنیی بەرفراوان بکەن.

سەربازانی عێراق لە 22 ئاب 2019 ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن لە گوندی عەزییە، له‌ شارۆچكه‌ی ئیسحاقی لە پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لە 22 ئاب 2019 ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن لە گوندی عەزییە، له‌ شارۆچكه‌ی ئیسحاقی لە پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بازعی وتی: "چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامدراون، کە بوونەتە هۆی تێکشکانی چەندین حەشارگە و شوێنی حەوانەوەی داعش، بەڵام مەترسیەکە هێشتا بەردەوامە وەك هێرشەکەی دوێنێ بەڵگە بوو."

وتی ئیسحاقی، کە ناسراوە بە زۆریی دار و گیا و دوورگەی نێو رووبارەکانی، شوێنێکی سەرەکییە بۆ تووندڕەوان چونکە حەشارگەیەکی سروشتی دەبەخشێت پێیان کە دەستپێڕاگەیشتنی سەختە بە ئامێری سەربازیی قورسەوە.

شارۆچکەیەکی کارگێڕییە و بەشێکە لە قەزای بەلەد و یەکێکە لە شارۆچکە کشتوکاڵیەکان و گوندەکان کە دەڕوانن بەسەر پارێزگای دیالە و ئەنباردا، لەگەڵ بەشەکانی باکوری بەغدا.

بازعی وتی شوێنی ستراتیژیی ئیسحاقی راڕەوێك دەبەخشێت بە تووندڕەوان تا لە فشاری ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی چاودێریكردن هەڵبێن لە بیابانی خۆرئاوای عێراق.

ئاستەنگە ئەمنیە گرنگه‌كان

وتی ئەو گوندانەی گەورەترین ئاستەنگی ئەمنییان لە شارۆچکەکەدا لەبەردەمدایە، بریتین لە عەزییە و فەرحاتیە، كه‌ "پێنج ساڵ لەمەوبەر لە داعش رزگارکران، بەڵام هێشتا نیگەرانییەکی ئەمنی سەرەکین بۆ قەزاکە و ناوچەکانی دەوروبەری".

لەوکاتەوەی رزگارکراون، ئەو دوو گوندە بوونه‌ته‌ شوێنی هێرشه‌كانی چەکداران کە خاکی ئاڵۆزی کشتوکاڵیی ناوچەکە و چڕیی دانیشتوانیان قۆستۆتەوە -- تەنیا عەزییە نزیکەی 7,000 دانیشتووی هەیە.

بازعی وتی هەرچەندە چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەو دوو گونده‌دا ئەنجامدراون، "تەواوی خاکی ناوچەکەیان نەپشکنیووە و دارودرەختە چڕەکان بەتەواوی گەڕانیان بەنێودا نەکراوە".

وتی لەئەنجامدا، ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکان بەردەوامبوون، کە بوونەتە هۆی مەرگی 43 مەدەنی لەو دوو گوندەدا، لە 2015وە.

بازعی وتی: "بەهیواین ئه‌و هەنگاوانه‌ی نراون چەندین هەڵمەتی ئەمنیی گەورەیان بەدوادا بێت بۆ لەناوبردنی تەواوی پاشماوەکانی داعش و شانە نوستووەکانی له‌ [شارۆچکەکەمان]."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500