هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یەکشەممە (21 تەمموز) زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامدا لە گەڕانیان بە ناوچەکانی باکور و ناوەندی عێراقدا بەدوای پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.
ئۆپەراسیۆنەکان بوونەتە هۆی کوشتن یان دەستگیرکردنی 15 ئەندامی داعش، لەکاتێکدا ئامانجە تیرۆریستیەکان تێکشکێنران.
شیکاروانی ئەمنی، فازڵ ئەبوڕەغیف دووشەممە بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکان له خێڵەکی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا شهنوكهویان ئەنجامدا لە بیابانی نەینەوا لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری کە ئاماژەیان بە بوونی شانەی نوستووی داعش دەکرد.
بە دیارونای وت یەکە ئەمنی و خێڵەکیەکان چوونە نێو قوڵایی بیابانهوه بۆ پاککردنەوەی چەندین ناوچەی باشوری خۆرئاوای شاری موسڵ، لەنێویاندا دەریاچەی سونهیسله (سانسول) شەمسیات، تەل شهوك، بیئر عوکلە و تەل غەزال.
![هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بۆ نێو بیابانی نەینەوا لە گەڕانیاندا بەدوای بنکەکانی داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/07/22/19106-Iraq-Ninawa-army-600_384.jpg)
هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بۆ نێو بیابانی نەینەوا لە گەڕانیاندا بەدوای بنکەکانی داعشدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
وتی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان 19 پێگەی داعشیان تێکشکاند، لەنێویاندا چەند پێگەیەکی پشوودان و کەمپەکانی دەریاچەی سونهیسله کە چەك و تەقەمەنی، پشتێنی بۆمبڕێژکراو، ئامێری پەیوەندیگرتن، خۆراك و شمەکی لۆجستیی تێدا بوو.
ئەبوڕەغیف وتی هێزەکانی عێراق حەوت ئەندامی داعشیشیان کوشت لە ناوچەکە و چوار پێگەی داعشیان کردە ئامانج و سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان پوچەڵکردەوە و وتیشی دەستیان بەسەر چەند ئۆتۆمبیل و ماتۆڕ و تەقەمەنی، چەکی سووك و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراویشدا گرت.
ههروهها وتی پاشماوەکانی داعش بەشێوەیەکی نهێنی چالاك بوون لە خۆرئاوای دەریاچەی سونهیسله و هەڕەشە بوون بۆ سەر ئاسایشی وڵات و ئاماژەیکرد بەوەی دوایین ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان سێ لەم پلانانەیان تێکشکاند.
هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن' بەردەوامه
ئەم ئۆپەراسیۆنانە هاوکات بوون بە بەگەڕخستنی دووەمین قۆناغی هەڵمەتی "ویستی سەرکەوتن"، کە ئامانجی بەتەواوی بنەبڕکردنی شانەکانی داعشە لە ناوچە بیابانییهكانی عێراق تا سەر سنووری سوریا.
ئەبو ڕەغیف وتی قۆناغی یەکەم، کە له 7 تەمموزدا بهرپاكرا، پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی بیابانی گرتەوە کە بەنێو پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوادا درێژدەبووهوە و "ئەنجامی ئەمنیی گرنگ"ی بەدەستهێناوە.
وتیشی قۆناغی دووەم کە بەیانیی شەممە دەستیپێکرد "ناوچەیەکی فراوانی کەناری باکوری بەغدا دەگرێتەوە وەك تاجی و تارمییە، کە لە ئێستادا بەستراون بە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین و ئەنبارهوه.
وتی یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەزگاکانی هەواڵگری و هاتوچۆ و بەڕێوبەرێتییەکانی پۆلیس بەشداریدەکەن لەم قۆناغەدا هاوشان بە فەرماندەییەکانی ئۆپەراسیۆنەکان لەم پارێزگایانە.
وتیشی یەکشەممە "هەشت تیرۆریستی داعش دەستگیرکران و حەوت شوێنگەی تەقەمەنی و پێگەی نهێنی تێکشکێنران" و ههروهها وتی هێزە ئهمنییهكان ژمارەیەکی زۆر لە خانو و کێلگە کشتوکاڵییەکان گەڕان.
ئەبوڕەغیف وتی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە "کاریگەر و پێویستن" و داوای ئۆپەراسیۆنی زیاتری کرد تا رێگە بە ئەندامانی داعش نەدرێت دەرفەتی خۆڕێکخستنەوەیان هەبێت.
نایابه!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت