هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

بەڕێوبەرییه‌ خۆسەریەکەی سوریا قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامی تیمێکی پزیشکی پلەی گەرمای منداڵێک دەپێوێت لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور وەک بەشێک لە رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

ئەندامی تیمێکی پزیشکی پلەی گەرمای منداڵێک دەپێوێت لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور وەک بەشێک لە رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکەی باکور و خۆرهەڵاتی سوریا قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوی لە ناوچەی جەزیرە راگەیاندووە بۆ رێگریکردن و هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-19) دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری تووشبوون تۆمارکران.

بەڕێوبەرییەکە داخستنی تەواوی دامەزراوەکانی راگەیاند، جگە لەوانەی خزمەتگوزاری پزیشکی و لۆجستی دابیندەکەن.

بەڕێوبەری مانگی سووری کوردی، ئازاد دودێکی وتی چوارشەممە (5 ئاب) لانیکەم 20 حاڵەتی تووشبوون تۆمارکران، هەروەها پیاوێکی 60 ساڵیش گیانی لەدەستدا.

وتەبێژێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی وتی له‌ 3 ئاب، سێ کارمەندی تەندروستی تووشی کۆڤید-19 بوون لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە.

به‌شێكی نەخۆشخانەی حەسەکە کە تایبەتکراوە بە نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن مانگی سووری کوردییەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەریەتییە خۆسەرییەکە دروستکراوە. [خاوەنی وێنە: ڤەندەنگ نیوز]

به‌شێكی نەخۆشخانەی حەسەکە کە تایبەتکراوە بە نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن مانگی سووری کوردییەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەریەتییە خۆسەرییەکە دروستکراوە. [خاوەنی وێنە: ڤەندەنگ نیوز]

ئەندامانی نوسینگەی دەرمانڕێژکردن و نوسینگەی ژینگه‌ و لیوای ئاگركوژێنه‌وه‌ی بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکە رێگا و ناوەندە گشتییەکانی شاری قامیشلۆ پاکدەکەنەوە. [خاوەنی وێنە: پێنوسا گەل]

ئەندامانی نوسینگەی دەرمانڕێژکردن و نوسینگەی ژینگه‌ و لیوای ئاگركوژێنه‌وه‌ی بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکە رێگا و ناوەندە گشتییەکانی شاری قامیشلۆ پاکدەکەنەوە. [خاوەنی وێنە: پێنوسا گەل]

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لە بەشەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کورددایە، بەرزبووه‌وە بۆ 54.

دودێکی وتی بەڵام ژمارەکە دەکرێت زۆر بەرزترببێتەوە لەکاتێکدا زۆربەی ئەوانەی نیشانەکانیان تێدا دەرکەوتووە پشکنینیان بۆ ئەنجامنەدراوە.

بە دیارونای وت قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی جەزیرە لە 6 ئاب چووە بواری جێبەجێکردنەوە و تا 20 ئاب بەردەوامدەبێت.

وتی: "تەواوی دامەزراوەکانی بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکە دادەخرێن، جگە لە خواردنگە، نەخۆشخانە، دەرمانخانە، سەمونخانە و ناوەندەکانی کارەبا و ئاو، کە رێوشوێنی توندیان تێدا دەگیرێتەبەر."

دودێکی وتی رێوشوێنەکانی دیکە بۆ هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بریتین لە بەردەوامیدان بە داخستنی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم، هەروەها ئەنجامدانی پشکنین بۆ تەواوی ئەو مەدەنیانەی دێنە ناوچەکانیان.

وتی بنکەکانی مانگی سوور لە نزیكی بنکە تەندروستی و نەخۆشخانەکان دانراون بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ سەردانکەران. تیمە پزیشکییەکانی مانگی سووریش سەردانی ناوچە گوندنشینەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی نیشەنەکانیان تێدادەرکەوتووە، بەهەماهەنگی تەواو لەگەڵ لیژنەکانی تەندروستی و قەیرانی بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکە.

زانیاری هەڵە سەبارەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە

چالاکوانێكی دێرە زوور، جەمیل عەبد وتی رێوشوێنەکان پێویستن بەوپێیەی ناوچەی جەزیرە پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە بە ناوچەکانی دێرە زووره‌وه‌ کە لەژێر کۆنتڕۆڵی رژێمدان.

عەبد وتی رژێم شەفاف نەبووە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیدا، کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان لە رێژەی حاڵەتەکانی تووشبووندا بەخۆوەبینیوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانیان لێ جێگیرن.

بە دیارونای وت: "ئەندامانی ئەو میلیشیانە دێنە ناوەوە و دەچنە دەرەوەی خاکی سوریا بەبێ ئەوەی بە پشکنینی تەندروستیدا تێپەڕببن." ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە چەند حاڵەتێکی تووشبوون لەمدواییەدا لە ریزەکانیاندا تۆمارکراوه‌.

وتیشی: "هێشتا هەر بەردەوامن لە تێکەڵبوونیان بە مەدەنییەکان لە بازاڕ و بۆنە ئایینیەکاندا، کە به‌رده‌وام بەڕێوەدەچن."

عەبد وتی ئەمە بۆتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لای مەدەنییەکان کە ئەوانیش تێكه‌ڵ به‌ خێزان و ناسیاوەکانیان ده‌بن لەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوبەرییە خۆسەرییەکەدان.

وتی داخستن و تووندکردنی چاودێری له‌ دەروازە سنوورییەکان بڕیارێکی دروستە بۆ پاراستنی مەدەنییەکان.

عەبد وتی چاوەڕواندەکات "لە داهاتوودا کارەساتێک ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێم بگرێتەوە بەهۆی گوێپێنەدانی رژێم و رێگری له‌ ئاشكرابوونی زانیارییەکان".

ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمدا بڵاودەبێتەوە

بەرپرسانی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەت، 999 حاڵەتی تووشبوونیان راگەیاندووە کە 48 له‌وانه‌ مردوون -- بەڵام وەزارەتی تەندروستی ئەم هەفتەیە ددانی بەوەدا نا کە "توانای... پشکنینی بەرفراوانیان لە پارێزگاکان" نییە.

لە 30 تەمموز تا 6 ئاب، وەزارەتی تەندروستی سوریا زیاتر لە 260 حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووه‌، کە لە هەفتەی رابردوودا تەنیا 154 حاڵەت بوو.

وەزارەتەکە ددانی پێدانا: "ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە" و رایگەیاند کە تەنیا 25,000 قەرەوێڵەی نەخۆشخانە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەت له‌بەردەستدان.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە دیمەشق دکتۆرەکان رایانگەیاند کە دامەزراوە گشتییەکان پڕبوون و ناتوانن نەخۆشی دیکە وەربگرن.

سەرۆکی خوێندنگه‌ی پزیشکی له‌ زانکۆی دیمەشق، دكتۆر نبوغ عەوا وتی: "ئەمە زۆر ترسناکە."

عه‌وا بە په‌یجێكی فەیسبووکی تایبه‌ت به‌ تەندروستی، كه‌ گۆڕانکارییەکان لەسەر حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکایاندا بڵاودەكاته‌وه‌، وت: "زۆربەی خەڵک دەچنە نەخۆشخانە حکومییەکان بەڵام بەداخەوە هەموو شوێنەکان پڕن."

"ئەو نەخۆشانەی لە دۆخێکی خراپدان ناخرێنە بەشی چاودێریی چڕەوە تا لانیكه‌م نەخۆشێکی تر نەمرێت."

لە حوزەیراندا، رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە "نیگەرانە" له‌ بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 لە سوریا و ئاماژەیکرد بە "خراپی ژێرخان و لاوازی سیستمی تەندروستی کە بەهۆی بارگرژییەکانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500