چالاکوانانی سوریا شەممە (4 نیسان) دیسانەوە داوایان بەرزکردەوە بۆ بهرپرسیار راگرتینی رژێمی سوریا بە کوشتنی مەدەنییە سورییەکان لە هێرشە سەربازییەکانیدا، لە سێیەمین ساڵیادی هێرشێكی کیمیایی کوشندە بۆسەر خان شەیخون.
بەگوێرهی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکەی 4 نیسانی 2017 کە بە موشەکی گازی سارین ئەنجامدرا، 83 کەسی کوشت لە شارۆچکەکەی ئەوکاتە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا بوو لە ئیدلیب.
بەگوێرهی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، 87 کەس کوژران و 30 لە کوژراوەکان منداڵ بوون.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هیشام ئیدلیبی بە دیارونای وت چالاکوانان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەکی ئیدلیب لە سێیەمین ساڵیادی هێرشەکەدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه جگە لە کوژراوەکان، 500 کەسی دیکە گازی ژەهراوییان هەڵمژیبوو، بەو هۆیەشەوە تووشی تەنگەنەفەسی، رشانەوە، بورانەوە و کەفکردنی ناو دەم ببوون.
ئیدلیبی وتی: "خۆپیشاندانەکان داوایان دووپاتکردهوه بۆ بەرپرسیار راگرتنی رژێمی سوریا بە ئەنجامدانی هێرشەکە و هێرشی دیکەی هاوشێوە کە به بەڵگەکراون."
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسنتیشانیانکرد کە گازی سارین بەکارهاتووە لە هێرشەکەدا، كه لە جیهاندا قەدەغەکراوە.
ئیدلیبی وتی خۆپیشاندەران روسیاشیان تۆمەتبارکرد بە بوونی رۆڵ لە پشتیوانیکردنی رژێمی سوریادا -- بە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی بەرپرسیارێتی رژێم لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە.
وتی چالاکوانە سورییەکان 221 هێرشی کیمیاییان بە بەڵگە کردووە کە دژ بە مەدەنییەکان ئەنجامدراون لە 2012 تا 2019 لەلایەن هێزەکانی رژێم و هەوادارەکانییەوە.
بانگهشهی ئهوه دهكهن كه لە ئەنجامدا 1,460 قوربانیان لێکەوتۆتەوە، كه ناویان تۆماركراوه، لهنێویاندا 185 منداڵ و 252 ژن، جگە لە برینداربوونی 10,000 کەسی دیکە.
ئیدلیبی وتی خان شەیخون ئێستا لەژێر دەستی رژێمی سوریا و هەوادارەکانیدایە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ماوەیەك لەمەوبەر دوای شەڕی قورس لە دێهاتەکانی ئیدلیب، لێیکشانەوە.
وتی ئەوه رێی له مهدهنییهكان گرت بچنە سەر گۆڕی کوژراوان لە سێیەمین ساڵیدای هێرشەکەی 2017 دا، بهڵام رێی ئەوەی لێنهگرتن یادی کوژراوەکان بكهنهوه یان داوای بهرپرسیار راگرتنی رژێم بكهن.