لەگەڵ بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا، سەرنجی نێودەولەتی خراوەتە سەر هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەلایەن حکومەتەکانی چین و روسیا و ئێرانەوە.
هەر سێ حکومەتەکە چالاکانە بانگەشەی چیرۆکی خۆیان دەکەن لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.
زۆر باش بە بەڵگە کراوە و پشتڕاسکراوەتە لەلایەن بەیاننامەكانی پێشتری حکومەتی چین خۆیەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ووهان لە چین سەرچاوەی گرتووە.
یەکەمین کەیسەکانی توشبوون و مردن لە ووهان بوون، بەرلەوەی دەسەڵاتدارانی چین بتوانن کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی بکەن، ڤایرۆسە کوشندەکە بە جیهاندا بڵاوبووه‌وە و ژیانی رۆژانەی سەرەوژێر کرد، ئەوەش بووە هۆی نەخۆشکەوتنی هەزاران کەس و زیاتر لە 10,000 کەسیشی کوشتووە تا ئێستا.
رژێمەکانی چین و روسیا و ئێران زانیاری هەڵە لەسەر سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و هەریەکەیان بۆ مەرامی قێزەونی خۆی دەیکات، سەرباری بوونی زۆر بەڵگە.
چین خه‌تاكه دەگۆڕێت
پەکین چالاکانە هەوڵدەدات رەخنەکان لەسەر رۆڵی خۆی پەیوەند بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه لاببات لەڕێی پەنابردنە بەر بانگەشەکردن بۆ بیردۆزه پیلانگێڕییه‌كان.
بڵاوکردنەوەی ئەو بیردۆزە قێزەونانەی پیلانگێڕێ لە هاوڵاتیانی چینەوە نایەن و لە ئاستی بەرزی پەیکەری حکومەتی چینەوە بڵاودەکرێنەوە.
دوای ئەوەی بەرپرسان زانییان ڤایرۆسەکە لە چینەوە سەریهەڵداوە و پشێوی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکردەوە، حکومەتی چین دەستیکرد بە خستنەگەڕی ئامێری بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە.
لە کۆتایی شوباتدا وەزیری دەرەوەی چین، لیجیان ژائۆ سەرەتا دەستیکرد بە چاندنی گومانەکان و وتی: "هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەم جار لە چین دۆزرایەوە، مانای ئەوە نییە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە."
لە 12 ئازار ژائۆ لە تویتێكدا وتی: "پێدەچێت سوپای ئەمریکا ڤایرۆسەکەی بۆ ووهان هێنابێت. شەفاف بە! زانیارییەکانت بخەرە بەردەم رای گشتی! ئەمریکا روونکردنەوەیەکمان قەرزارە."
به‌مدواییانەش، لە 22 ئازار، ژائۆ جارێکی دیکە چیرۆکەکەی گۆڕی و لەسەر تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ڤایرۆسەکە لەوانەیە لە ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتبێت لە ئەیلولی پار و وتی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەبێت زانیاری زیاتر بدۆزنەوە لەسەر "یەکەم نەخۆش".
نیگەرانی جیهانی زیادیکردووە لەسەر دروستیی ئه‌و زانیاریانه‌ی له بەرپرسانی چینەوە دەێن، کە لە 18 ئازار رایانگەیاند چین هیچ کەیسێکی نوێی توشبوونی نییە. زۆربەی چاودێران گومانیان لەوە هەبوو چین کەیسی نوێێ نەبێت لەکاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی دیکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
پەکین -- لەگەڵ مۆسکۆ -- لە 23 ئازار راگەیەندراوێکی پێشنیارکراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیان راگرت لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
راگەیەندراوە پێشنیارکراوەكه دەستنیشانیکردبوو کە "نیگەرانی زۆر هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی بێپێشینه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئەوەش لەوانە ببێتە هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئەمنییەتی جیهان".
داوای "شەفافیەتی تەواوی" کردبوو لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە -- ئەو وشانەش لەلایەن هەندێکەوە وەك رەخنە لە نهێنیپارێزیی حکومەتی چین خوێنرانەوە.
روسیا ژیان دەخاتە مەترسییه‌وه
لەهەمانکاتدا کرێملین بانگەشە بۆ زانیاری هەڵە دەکات لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆئەوەی رەوشەکە لە وڵاتانی رۆژئاوا خراپتر ببێت تا خەڵك متمانەیان نەمێنێت بە سیستمەکانی تەندروستی.
هێزی ئەرکداری خۆرهه‌ڵاتی ستراتکۆمی یەکێتی ئەوروپا کە دژی زانیاری هەڵە کاردەکات کە لە روسیاوە بڵاودەکرێتەوە، لە سەرەتای ئازاردا رایگه‌یاند كه 80 کەیسی زانیاری هەڵەی لە 22 کانونی دووەمەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن مۆسکۆوە دۆزیوەتەوە.
ستراتیژی ئەو هەوڵانەش بانگەشەکردنە بۆ چەندین چیرۆکی جیاواز و ناکۆك بۆئەوەی ترس و سەرلێشێواوی بڵاوبكه‌نەوە.
نمونەکان بریتین لەو تێگەیشتنەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەکی بایۆلۆژییە و چین و ئەمریکا یان بەریتانیا ئامادەیانکردووە و سەرەتا لە ئەمریکا بڵاوبۆتەوە نەك لە چین، یان ڤایرۆسەکە ئامێرێکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی تۆتالیتاری.
لێکۆڵەرەوەکانی دەزگاکەی یەکێتی ئەورپا دەڵێن ئه‌و سەرچاوانه‌ی پشتیوانی لە کرێملین دەکەن خۆیان ئەو بیردۆزانە نانوسن، بیردۆزەکانی پیلانگێڕی کە لە شوێنی دیکەوە سەرچاوەیانگرتووە وەك چین و ئیران دێنن و گەورەیان دەکەنەوە.
گومانیش هەیە سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بەکاربهێنێت تا گۆڕانکاری دەستووری بکات بۆئەوەی دەسەڵاتی خۆی درێژبکاتەوە.
ئەولەویەتدان به ئایدۆلۆژیا لەبری گەلی ئێران
هه‌رچی تارانیشه، بیردۆزه‌ی پیلانگێڕی بڵاوکردۆتەوە، كه دیارترینیان ئەوەیە ئەمریکا ڤایرۆسەکەی دروستکردووە، وەك هەوڵێك بۆ لابردنی تۆمەتی ئه‌وه‌ی چۆن رژێمی ئێران خراپ مامەڵەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کردووە.
حکومەتی ئەمریکا لە 29 شوبات دەستی یارمەتیی بۆ ئێران درێژکرد کە دەناڵێنێت بەدەست ڤایرۆسەکەوە.
کەچی لەبری په‌سه‌ندکردنی هاوکاری بۆ گەلی ئێران، رابەری ئێران ئایه‌توڵا عەلی خامنەیی لە 22 ئازار پێشنیارەکەی رەتکردەوە و بیردۆزه‌یه‌کی دیکەی پیلانگێڕیی بڵاوكرده‌وه لەسەر ئەوەی گوایە پێشنیارەکە بۆ داپۆشینی هەوڵەکانی خراپترکردنی قەیرانی ڤایرۆسەکەیە لە ئێران‌دا.
وەزیری دەروەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ له 23 ئازار وتی: "خامنەیی پێشنیارەکەی رەتکردەوە چونکە بێ‌وچان کاردەکات بۆ هۆنینه‌وه‌ی بیردۆزه‌ی پیلانگێڕی تا ئایدۆلۆژیاکەی بکاتە ئەولەویەت لەبری گەلی ئێران."
وتی: "رژێـمەکە بەردەوامە لە درۆکردن لەگەڵ گەلی ئێران و جیهان لەسەر ژمارەی کەیسەکان و ئەوانەی مردوون، کە بەداخەوە زۆرترە لەوەی رژێم ددانی پێدادەنێت."
نیگەرانی جیهانی زیادیکردووە لەسەر نەبوونی شەفافیەت لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بۆ گەیاندنی زانیاری درووست بۆ رای گشتی لەسەر ژمارەی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەوانەی بەهۆیەوە مردوون.
تاران له 24 ئازار رایگەیاند كه 122 کەسی دیکە مردوون بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، ئەوەش ژمارەی فەرمیی مردووانی گەیاندە 1,934 و ژمارەی توشبووان بۆ 24,811 کەس.
لەبری ئەوەی بە ئەرکی خۆی هەستێت و هاوکاری په‌سه‌ندبکات، خامنەیی وا دەردەکەوێت هیوای وڵاته‌كه‌ی دابێتە دەست باوەڕی ئایینی.
ئامۆژگاریی ئێرانییەکانی کرد كه "هەموو کەسێك دەبێت رێنماییەکان جێبەجێبکات" کە دەسەڵاتداران دایانناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە "تا خودای مەزن کۆتایی بەم به‌ڵایه بهێنێت بۆ گەلی ئێران، بۆ هەموو میللەتانی موسوڵمان و هەموو مرۆڤایەتی".
درۆكانی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی كه‌س هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێنن ئه‌و ساویلكانه نه‌بێت كه هزری خۆیان به دۆلاری ئه‌مریكی داپۆشیوه جا به مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست. ئه‌وانه‌ی به‌دووی رووداوه‌كان ده‌كه‌ون هیچ پێویستیان به به‌ڵگه یان ساتێك بیركردنه‌وه نییه تا راستی له ساخته جیابكه‌نه‌وه كه مێشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان باوه‌شی بۆده‌كه‌نه‌وه. با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ روخانی ئه‌و پیاوه به‌نازه‌ی ئه‌مریكا كه به شمشێر و ئاگر حوكمی عێراقی ده‌كرد. دوای روخانی رژێمه‌كه‌ی، ئه‌مریكییه‌كان لیستێكیان بڵاوكرده‌وه له چه‌ندین له ده‌ستیاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و سته‌مكاره و ئامێره داپڵۆسێنه‌ره‌كانی. دوای ئه‌وه‌ی زۆریان ده‌ستگیركران، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و به‌ناو هودا عه‌ماشه و مێرده‌كه‌یان برد بۆ ئه‌مریكا بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمونه‌كانیان له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و ڤایرۆسیدا، چونكه ئه‌وان زانا بوون له‌و بواره نامرۆڤانه‌یه‌دا. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌واڵێك هه‌بوو كه هودا عه‌ماش داوای لێبووردنی كرد له خه‌ڵكانی جیهان، به‌تایبه‌تی له خه‌ڵكی عێراق، چونكه خۆی عێراقی بوو. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێوه‌گلابوو له‌و پیشه‌سازیی مه‌رگه له‌ڕێی ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه‌وه. ئه‌مه ئه‌مریكایه و دروشمه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پاره له پێش هه‌موو شتێكدایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی كوشتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆشی بێت به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ. ته‌نها ده‌توانین ئه‌وه بڵێینه‌وه كه خودا له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه “ئه‌وان پیلانده‌گێڕن و پلانداده‌نێن، خودا‌ش پلانداده‌نێت؛ به‌ڵام باشترین پلاندانه‌ر خودایه.“ خودا راستی فه‌رمووه. ئێمه
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
شه‌ڕی راگه‌یاندن به‌شێكه له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
وتارێكی گومڕاكه‌ره كه به‌ره‌نگاری له ئیمپراتۆرییه‌تی شه‌ڕانگێزی ده‌كات (ئه‌مریكا).
وه‌ڵام بدهرهوهدهستخۆش! هیوادارم خه‌ڵك ئه‌م راستییه بزانن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت