هه‌واڵه‌كانی عێراق
تەندروستی

ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەرزدەبێتەوە لەکاتێکدا تۆمەتبارده‌كرێت به‌ شاردنەوەی

سوڵتان بارعی لە ریاز و ئاژانسی فرانس پرێس

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، ئیرەج حەریرچی، دەموچاوی دەسڕێت لەکاتی کۆنفرانسێکی هەواڵیدا لە تاران لە 24 شوبات. رۆژی دواتر، پشتڕاستیکردەوە کە تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیدا ئەرێنی بووە. [مەهدی بۆلۆریان/هەواڵی فارس/ئاژانسی فرانس پرێس]

جێگری وەزیری تەندروستی ئێران، ئیرەج حەریرچی، دەموچاوی دەسڕێت لەکاتی کۆنفرانسێکی هەواڵیدا لە تاران لە 24 شوبات. رۆژی دواتر، پشتڕاستیکردەوە کە تێستی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەیدا ئەرێنی بووە. [مەهدی بۆلۆریان/هەواڵی فارس/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئێران پشتڕاستیکردەوە کە حەوت کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی پێنجشەممە (27 شوبات) رایگەیاند، کە ژمارەی مردووانی گەیشتە 26 و ئەمەش زۆرترین ژمارەی قوربانییە لە دەرەوەی چین.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، کیانوش جەهانپور، لە کۆنفرانسێکی هەواڵیی رۆژانەدا وتی 106 کەیسی دیکەی تووشبووی پشتڕاستکراوە كه‌ ژمارەی نەخۆشەکانی تائێستا گه‌یانده‌ 245.

پسپۆڕانی نێودەوڵەتی تەندروستی نیگەرانییان دەربڕی لە بەڕێوەبردنی پەتاکە لەلایەن ئێرانەوە و گومانی بەرفراوان هەیە لەوەی ژمارەی تووشبووان و مردووان لە ئێران بەرزترە لەوەی دەوترێت.

لەنێو لیستی ئەوانەدا كه‌ تازە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، موجتەبا زولنور هەیە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و کاروباری دەرەکی پەرلەمان، کە لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت لە ئاژانسی هەواڵی فارس و دەڵێت خۆی کەرەنتینەی بەسەر خۆیدا سەپاندووە.

خەڵک به‌ ماسکی خۆپاراستنه‌وه‌ لە ریزێکی درێژدا راوه‌ستاون له ‌كه‌ناری شەقامێکی تاران لە 24 شوبات دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19. [عەتا کەناری/ئاژانسی فرانس پرێس]

خەڵک به‌ ماسکی خۆپاراستنه‌وه‌ لە ریزێکی درێژدا راوه‌ستاون له ‌كه‌ناری شەقامێکی تاران لە 24 شوبات دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19. [عەتا کەناری/ئاژانسی فرانس پرێس]

خەڵک به‌ ماسکی خۆپاراستنه‌وه‌ لە وێستگەیەکی پاس راوەستاون لە تاران، لە 24 شوبات، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19. [عەتا کەناری/ئاژانسی فرانس پرێس]

خەڵک به‌ ماسکی خۆپاراستنه‌وه‌ لە وێستگەیەکی پاس راوەستاون لە تاران، لە 24 شوبات، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19. [عەتا کەناری/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو پیاوە ئایینییە نوێنەری شاری پیرۆزی قومە لە ناوەندی ئێران کە تیایدا یەکەمین کەیسەکان دەرکەوتن.

راگەیاندنەکەی زولنور دوو رۆژ هات دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای دیکە، جێگری وەزیری تەندروستی، ئیرەج حەریرچی، سەرۆکی تیمی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی ئەویش دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.

رێکخراوی رۆژنامەوانانی بێسنوور چوارشەممە رایگەیاند كه‌ رژێمی ئێران "وادیارە زانیاری دەشارێتەوە لەبارەی پەتاکەوە" و وڵاته‌كه‌ی تۆمەتبارکرد بەوەی رێگریده‌كات لە رووماڵی سەربەخۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

راشیگەیاند: "بەرپرسان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردووە بەڵام رەتیدەکەنەوە ژمارەی تەواوی مردوان و تووشبوان بڵاوبکەنەوە و رێگریده‌كه‌ن لەو رۆژنامەوانانە کە هەوڵی رووماڵکردنی بابه‌ته‌كه‌ دەدەن. بەرپێگرتنی زانیاری دەکرێت کوشندە بێت".

رۆژنامەوانانی بێسنوور رایگەیاند كه‌ رۆژنامەوان محەمەد موساعید لەلایەن بەرپرسانی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)ەوە لێپێچینەوەی لێکراوە لە 23 شوبات لەسەر ئەو پەیامانەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردبوونەوە دەربارەی پەتاکە.

دوای لێکۆڵینەوە ئازادکرا، بەڵام مۆبایلەکەی و کۆمپیوتەرەکەی دەستیان بەسەردا گیرا و ئه‌كاونته‌كانی لەسەر تەلەگرام و تویتەر داخران.

بەگوێرەی سایبەر پۆلیسی ئێران، 24 کەس دەستگیرکراون کە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دەنگۆیان درابووە پاڵ دەربارەی پەتاکە، لەکاتێکدا 118 بەکارهێنەری ئینتەرنێت بۆ ماوەیەکی کەم دەستبەسەر کرابوون و هۆشدارییان پێدرابوو.

ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە شاردنەوەی زانیاری

توێژەری کاروباری ئێران لە ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، فەتحی سەید وتی: "شتێکی سەیر نییە کە رژێمی ئێران زانیاری پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە."

وتی دەرکەوتنی پەتاکە هاوکات بوو بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان لەمدواییانەدا و ئاماژەیکرد بەوەی بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی پەتاکە ژمارەی دەنگدەرانی کەمتریش دەکردەوە.

وتی: "هەڵبژاردنەکان دەکرا دوابخرێن بۆ پاراستنی سەلامەتیی خەڵك."

لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکە کەمترین ژمارەی بەشدارانی بەخۆوەبینی، بەجۆرێك تەنیا له‌سه‌دا 42.6 ئەوانەی شیاوی دەنگدانن دەنگیان دا – کە کەمترینە لە ماوەی چوار دەیەدا.

سەیید وتی سووربوونی رژێم لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەڕێکردنی کاندیدە دڵسۆزەکانی بۆ نێو حکومەت دەکرێت سەربکێشێت بۆ "ئاکامی کارەساتبار" بەهۆی تێکەڵبوونی زۆری دەنگدەرانه‌وه‌ لە وێستگەکانی دەنگدان.

وتیشی تۆمەتەکانی شاردنەوەی زانیاری بیرخەرەوەی کارەکانی بەرپرسانن دوای لافاوە کارەساتبارەکەی ساڵی رابردوو، کاتێك هۆکار و قەبارەی کارەساتەکە و ژمارەی مردووان و ئاوارەبووەکانیان شاردەوە.

بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند كه‌ هیچ شارێك کەرەنتینە ناكه‌ن یاخود دایناخەن، سەرەڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان و مردووان.

وەزیری تەندروستی ئێران، سەعید نەمەکی، لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا چوارشەممەدا وتی: "لەجیاتی کەرەنتینەی شارەکان، سنوور بۆ هاتوچۆ دادەنێین بۆ ئەوانەی گومانی توشبوونیان لێدەکرێت یان توشبوون."

سەیید هۆشداریی دا لەوەی هەنگاوەکە درەنگ نراوە و رەنگە بەگوێره‌ی پێویست نەبێت بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

وتیشی چەندین وڵات گەشتی ئاسمانییان راگرتووە بۆ ئەو وڵاتانەی تەنانەت ژمارەیەکی کەم لە توشبووانیان هەیە و ئاماژەیکرد بەوەی "حکومەتی ئێران هەنگاوی لەوشێوەیەی نەنا سەرەڕای پێویستیی زۆری بەو هەنگاوە".

بەرپرسان کەمتەرخەمن لە وەڵامدانەوە

توێژەرێكی ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، سامی ‌غەیت، وتی رژێمی ئێران رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تەندروستیی پێشێلکردووە.

بە مەشاریقی وت رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەسەر تەندروستی گشتی، کە ئەنجامدراون بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی پەتاکان، ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو وڵاتان پەیڕەوی شەفافیەتی تەواو بکەن و زانیاری دەربارەی ژمارەی توشبووان و دۆخی سات بە ساتیان بڵاوبکەنەوە.

وتی ئێران ئەمەی نەکردووە، تا بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت.

هەفتەی رابردوو ئێران یەکەمین دوو مەرگی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە شاری قوم بڵاوکردەوە. تا چوارشەممەش، تەنیا لەو شارەدا 15 کەیسی دیکە هەبوون.

غەیت وتی بەڵام لەجیاتی دەستبەجێ هەنگاونان، وەك هەڵپەساردنی سەردان و داخستنی مزگەوت و حەوزەکان (شوێنە ئایینییەکانی شیعە) تا بەر بە بڵاوبوونەوەی بگرن، بەرپرسان چوارشەممە تەنیا چەند سنووردارکردنێکی کەمیان راگەیاند.

کاربەدەستانی ئێران سەردانی شوێنە سەرەکیەکانی حەجی شیعەیان قەدەغەکردووە، لەنێویاندا مەزارگەی ئیمام رەزا لە مەشهەد و مەزارگەی فاتیمە مەعسومە لە قوم.

وەزیری تەندروستی وتی سەردانکەران بۆ ئەو مەزارانە رێگەی سەردانیان پێدەدرێت بەو مەرجەی "سابوونی دەستشۆردن، زانیاری شیاوی (تەندروستی) و ماسکیان پێبێت".

نەمەکی وتی دەبێت "پێکەوە کۆنەبنەوە لە گروپدا بەڵکو تەنیا نزا بکەن و بڕۆن".

غەیت وتی شکستی رژێمی ئێران لە کەرەنتینەکردنی حاجیە شیعەکان دەکرێت هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بێت و ئاماژەیکرد بەوەی نەبوونی بەربەست دەکرێت مەبەست لێی پاراستنی پەیوەندییەکانی ئێران بێت لەگەڵ چین.

وتی چین هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئێرانە و یەکێکە لە پشتیوانه‌ سەرەکییه‌كانی‌ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و وتیشی ئێران زۆر پشتی پێدەبەستێت لە پەیوەندییە بەهێزە بازرگانییەکاندا لەکاتێکدا رووبه‌ڕووی قەیرانی ئابوری و سزاکانی ئەمریکا بۆته‌وه‌.

غەیت وتی: "واڵابوونی قوم بۆ سەردانکەران نەك تەنیا زیانی گەیاندووە بە خەڵکی ئێران، بەڵکو ڤایرۆسەکەی ناردووە بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی حاجیه‌كانیان سەردانیان کردووە."

ئاماژەیکرد بەوەی ئەو کەیسانەی پەیوەستن بەم حاجیانەوە لە وڵاتانی وەك عێراق، لوبنان، کوێت، بەحرەین، ئەفغانستان، عومان و ئیمارات دەرکەوتن.

یەکەمین کەیسی پشتڕاستکراوەی ڤایرۆسەکە لە عێراق کەسێکی خەڵکی ئێران بوو کە لە حەوزەیەکی شیعە لە نەجەف دەیخوێند. تا پێنجشەممە، عێراق شەش کەیسی پشتڕاستکراوەی ڤایرۆسی COVID-19 تێدایه‌، كه‌ هەموویان سەرچاوەكه‌یان ئێرانە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500