بازگەیەکی سەرەکی لەسەر سنووری سوریا دووبارە کراوەتەوە، پلانیش هەیە بۆ کردنەوەی پێنج بازگەی سنووریی زیاتر کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە تێکدرابوون، فەرماندەیی پاسەوانی سنووری عێراق چوارشەممە (18 ئازار) رایگەیاند.
فەرماندەی پاسەوانی سنوور، فەریق روکن حامید حوسێنی بە دیارونای وت بازگەی سنووریی وەلید نزیك بە دەروازەی وەلید دووبارە کراوەتەوە بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی بەهێزکردنی ئاسایشی سەر سنوور لەگەڵ سوریا.
وتی ئەمە یەکەمین بازگەی سەرەکییە کە دروستبکرێت و بخرێتەوە کار.
وتیشی چوار بازگەی گەورەی دیکە کە چەند لیوایەك لەخۆدەگرن دواتر دەکرێنەوە لە بەشی لیوای 4ی پاسەوانی سنوور.
![ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسی سنووری عێراق چاودێریی سنووری عێراق-سوریا دەکات لەڕێی چەند کامێرایەکی چاودێرییەوە لەم وێنەیەدا کە 25 تشرینی دووەم 2019 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور]](/cnmi_di/images/2020/03/19/23065-iraq-border-guard-600_384.jpg)
ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسی سنووری عێراق چاودێریی سنووری عێراق-سوریا دەکات لەڕێی چەند کامێرایەکی چاودێرییەوە لەم وێنەیەدا کە 25 تشرینی دووەم 2019 لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور]
لەنێو ئەوانەدا بازگەکانی "وەلیدی باشور" و "شەهید ملازم ئەوەل ئەبوبەکر" ههن، لەگەڵ بازگەی پێنجەم لە بەشی لیوای 15ی پاسەوانی سنوور.
ژێرخانی سنووریی عێراق-سوریا، کە تێیدا کۆنترۆڵی بازگە سنوورییەکان رەگەزی هەرە گرنگن، تووشی بۆمباران و داڕووخان بوو لەسەر دەستی چەکدارانی داعش.
حوسێنی وتی: "کاتێك دەستمان بەسەر سنوورەکەدا گرتەوە (لەکۆتایی 2017)، نزیکەی 200 بازگە و بنكهی دوورەدەست هەبوون کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەتەواوی وێرانكرابوون."
لەئەنجامدا، پاسەوانەکانی سنوور خێوەت و کەرەڤانیان بەدرێژایی سنوور دانا لەکاتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیکەی 100 بازگەی دوورەدەستی گەڕۆکی بەخشی بە فەرماندەیی سنوور لەگەڵ ئامێری پشتیوانی و ئۆتۆمبیل.
حوسێنی وتی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور "15 بازگەی بچوكیشی لە باکور و باشوری شاری قائیم کردەوە بەرامبەر بە سنووری سوریا".
پتەوکردنی هێڵی سنووری
وتی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پتەوکردنی هێڵی سنووری لەگەڵ سوریا، کە 610 کیلۆمەتر لە پارێزگای ئەنبار و نەینەوا دەبڕێت.
وتی: "لەمڕۆدا زیاد لە 300 کیلۆمەتری ئەو هێڵە بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە، بەتایبەتی لە ناوچەی باغوز (باکوری رووباری فورات)، لەگەڵ ئەو ناوچەیەی درێژدەبێتەوە لە شاری قائیمەوە تا دەروازەی وەلید."
وتیشی هەنگاوەکانی پتەوکردن "سیستمێکی ئاوێتەن لە رەبیە، خەندەق، پەرژینی تەل، کامێرای گەرمیبینی چاودێری و بورجەکانی چاودێری".
هەروەها "بەربەستی جیاکەرەوە هەیە و دەوریەکانیش بەدەوری هێڵە سنورییەکەدا بەردەوام دەگەڕێن بۆ رێگرتن لە هەر دزەکردنێکی تیرۆریستان".
وتی پرۆژەیەك ئهنجامدراوه بۆ گەیاندنی کێبڵی فایبەری ئینتەرنێت بۆ ناوچەی سەر سنووری عێراق-سوریا، کە پەیوەندیگرتن و گواستنەوەی وێنە و داتا لە سنوورەكهوە بۆ ناوەندی چاودێریكردنی ئەلەکترۆنی له بەغدا باشتردەکات.