چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێنجشەممە (27 شوبات) چوونەوە نێو شارە گرنگەکەی باکوری خۆرئاوا کە پێشتر لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەدەستیان دا، ئەمەش سەرەکیترین دەستکەوتی هێرشە وێرانەکەرەکەی حکومەت لە ناوچەکە پێچهوانه دهكاتهوه.
سەرباری ئەوەش، رەنگە کاریگەریی هێرشە پێچەوانەکە کورتخایەن بێت، سەربازانی سورییش، كه روسیا پشتیوانییان دهكات، بەردەوامن لە هێرشەکردنە سەر بنکەکانی تری ئۆپۆزسیۆن، بە پشتگوێخستنی ئەو داواکارییە زۆرانەی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەئارادان.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تێیدا مۆسکۆ بەشێوەیەکی سیستەماتیك ڤیتۆی بهكارهێناوه بهرامبهر ههنگاوهكانی ئاگربهست، بڕیاربوو پێنجشەممە بۆ جارێکی تر کۆببێتەوە، بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکانهوه کە ئیدلیب لە ماوەی شەڕی نۆ ساڵەی وڵاتەکەدا خراپترین دۆخی فریاگوزاری مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت.
پێنجشەممە، تووندڕەوان و ئهو چەکدارانهی ئۆپۆزسیۆن كه لهلایهن تورکیاوه پشتیوانی دهكرێن، توانییان بچنەوە ناو شاری سەراقیب، شارۆچکەیەکی گرنگ لە ئیدلیب کە لە سەرەتای شوباتدا لەدەستیان دا.
ئاژانسی هەواڵی سانای زمانحاڵی دەوڵەت رایگەیاند کە "پێکدادانی تووند" لەنێوان سوپا و "گروپە تیرۆریستییەکاندا لە بەرەی سەراقیب" روویدا.
پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس، کە لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا بوو لەکاتی چوونە ناو سەراقیبدا، شارێکی چۆڵی بینییهوه، پڕ لە بینای وێرانبوو بە بۆردومان و چۆڵکراو لەلایەن دانیشتوانەکەیەوە.
پەیامنێرەکە ژمارەیەکی زۆر چەکداری بینی لە ناو شارۆچکەکەدا جێگیردەبوون، لهكاتێكدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ناوچەکانی دەوروبەر و ئاسمانەوە هێرشیان دهکرایەسەر.
رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه هێرشە ئاسمانییهكان لەلایەن روسیاوە ئەنجامددهران و رووبهڕووی رەخنەی تووند بوونهوه بەهۆی بەرزیی ژمارهی قوربانییه مهدهنییهكانهوه لە ئاکامی بۆردومانەکانی روسیاوە.
میدیاكانی دهوڵهت "تیرۆریستەکان"یان تاوانبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشی خۆکوژی و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لەدژی هێزەکانی حکومەت بۆ گرتنەوەی شارۆچکەکە کە لە 8 شوباتەوە کۆنتڕۆڵیانکردبوو.
راشیانگەیاند كه سوپا گورزێکی کوشندەی لە هێرشکەران دا، سەرباری ئەو پشتیوانییە سەربازییەی بهگوێرهی ئهو میدیانه لە تورکیاوە وەریانگرتبوو.
وەزارەتی بەگری تورکیا پێنجشەممە رایگەیاند كه دوو لە سەربازەکانی به تهقهی حکومەت لە ئیدلیب کوژران، ئەمەش ژمارەی قوربانییەکانی لەم مانگەدا گهیاند بە 19.
وەزارەتەکە لە توویتەر رایگەیاند کە تورکیا دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە بە لێدانی "چەند ئامانجێکی رژێم"ی سوریا.
سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگان چوارشەممە هۆشداریدایە حکومەتی سوریا کە "هەرچی زووە هێرشەکانی رابوەستێنێت" و تا کۆتایی ئەم مانگە بکشێتەوە.