هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پۆلیسی دیالە 2 خۆکوژی داعشی کوشت

خالید تائی

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە یەکەی K9 ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی دەپشکنێت لە دیالە لە 11 ئاب 2019. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە یەکەی K9 ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی دەپشکنێت لە دیالە لە 11 ئاب 2019. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

سەرچاوەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دووشەممە (24 شوبات) وتیان 2 خۆکوژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژراون لە هێرشێکی پۆلیسدا بۆسەریان لە شارۆچکەی بەهراز لە پارێزگای دیالە.

وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی دیالە، عەمید نیهاد مەهداوی وتی: "یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت یەکشەممە هێرشێکی بۆسەر داعش ئەنجامدا لە ناوچەی بەهراز."

بە دیارونای وت پۆلیس دەوری حەشارگەی دوو خۆکوژەکەی دابوو پاشان یەکێکیان کوشت و ئەوەی دیکە پشتێنی تەقەمەنییەکەی خۆی تەقاندەوە بەبێ ئەوەی کەس لە هێزە هێرشبەرەکە بریندار ببێت.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ "تیرۆریستەکان ئەندامانی مەترسیداربوون و بەرپرسیاری چەند هێرشێك بوون، كه‌ دووانیان هێرشی نیشانگری بوون پێنج رۆژ لەمەوبەر و بوونە هۆی کوشتنی دوو پۆلیسی فەوجی فریاگوزاری لە باشوری بەهراز".

دانیشتووانی ناوخۆیی شارۆچکەی بەهراز لە پارێزگای دیالە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەگری عێراق]

دانیشتووانی ناوخۆیی شارۆچکەی بەهراز لە پارێزگای دیالە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان دەکەن بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەگری عێراق]

وتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیەدا تیمێكی هاوبەشی ئەمنی لە بەڕێوبەرێتی هەواڵگری دیالە و فەوجی 7 ی پۆلیسی فریاگوزاری و پۆلیسی بەهراز دروستکرا."

وتیشی: "تیمەکە پەیوەندیی کرد بە دانیشتووانی بەهرازەوە کە زۆر هاوکاربوون و توانرا زانیاری گرنگ بەدەستبهێنرێت بۆ دۆزینەوە و کوشتنی تیرۆریستەکان."

عێراقییەکان سوورن لەسەر دوورخستنه‌وه‌ی داعش

مەهداوی وتی: "هێرشەکە بەووریاییەوە پلانی بۆ کرا و دووقات تۆڵەی لە پاشـاوەی تیرۆریستەکان کردەوە و سەلماندی هەر هەوڵێك بدەن، سووربوونی هێزەکانمان و دانیشتووانەکە دڵنیایی دەدات کە ناتوانن لە سزادان هەڵبێن."

بەگوێره‌ی مەهداوی، لە کاتی هێرشەکەدا پۆلیسی دیالە بە جیا ئەرکە ئەمنییەکانی دیکەی جێبەجێکردووە کە بووە هۆی "دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر چەك و تفاق و لەناوبردنی دوو پەناگەی تیرۆریستەکان لە گردەکانی حەمرین".

وتیشی هەر لە ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆکراودا پۆلیس چوار کەسی دەستگیرکرد کە بە تۆمەتی تیرۆریزم داواکراوبوون لە ناوچەی حەوزی نەدا.

هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە ئاستێکی باڵا و زۆر بە نهێنی ئەنجامدەدرێن."

مەهداوی وتی: "رەوشی ئەمنی لە دیالە ئارامترە سوپاس بۆ هەوڵە ئەمنییەکان و پشتیوانیی دانیشتووانە ناوخۆییەکە."

وتیشی لابردنی دیوارە کۆنکرێتیەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان "هێمایەکی روونە بۆ ئەو کەشە ئەمینەی باڵیکێشاوە بەسەر پارێزگاکەدا".

هه‌روه‌ها وتی لە پلانە ئەمنییەکانی ئێستادا، فەرماندەیی پۆلیس دەیەوێت زیاتر پشتببەستێت بە ئامێرە تەکنەلۆجییەکان بۆ پاراستنی دانیشتووانەکە و دۆزینەوەی تیرۆریستەکان.

وتی: "ژمارەی کامێرا گەرمیبینه‌كان لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان زیادکردووە و داواشمان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە زیاتر لەو ئامێرە تەکنەلۆجیانەمان بۆ دابینبکات تا هاوکارمان بن لە ئەرکە ئەمنییەکانماندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500