فەرماندەیی پۆلیسی دیالە رایگهیاند هێزەكانی عێراق چوارشەممە (7 ئاب) چوار چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (ذاعش)یان کوشت کە پلانیان هەبوو هێرش ئەنجامبدەن لەکاتی جەژنی قورباندا.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه هێزێكی هاوبەشی ئەمنی و بەڕێوبەرێتی هەواڵگری و دژە تیرۆریزم و فیرقەی پێنجی سوپای عێراق چەکدارەکانیان کوشت لە چیای قەزڵاقز لە شارۆچکەی مەندەلی.
بەیاننامەکە رایگهیاند: "تیرۆریستەکان، کە یەکێکیان پشتێنی تەقەمەنیی بەستبوو، پلانیان هەبوو ئەمنییەتی پارێزگاکە تێکدەن."
ئەندامێکی بەڕێوبەرێتی هەواڵگری و دژە تیرۆریزم لە ئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربوو.
هەڵکوتانەسهرهکە بەشێك بوو لە قۆناغی سێهەمی هەڵمەتی ئەمنیی "ئیرادەی سەرکەوتن"کە ئامانجی پاكکردنەوەی ناوچە بەرفراوانەکانی پارێزگاکانی دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبارە لە چەکدارانی داعش.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، عەلی داینی، رۆژی هەینی بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنییەکان لەکاتێکی باشدا دەستوەردانیان کرد، بە لەناوبردنی شانە تیرۆریستییەکە و رێگرتن لە گەشیشتن بە ئامانجەکانی."
وتی چوار چەکدارەکە "ئامادەکارییان کردبوو هێرشی گەورە لە دژی مەدەنییەکان ئەنجامبدەن لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا لەکاتی جەژنی قورباندا".
وتیشی هەڵمەتە ئەمنییەکانی ئەمدواییانە، وەك هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن"، ژمارەی چەکدارانی داعشیان کەمکردۆتەوە و فشاریشیان خستۆتە سەر پاشماوەکانی دیکە بۆئەوەی لە حهشارگهدا بمێننەوە لە ناوچهكانی حەوزی نەدا، باکوری مقدادیە، حەمرین و دەوروبەری خانەقین و مەندەلی.
داینی وتی: "پێشکەوتنی بەرچاوی ئەمنی و هەواڵگری بەدەستهاتوون لە دوو ساڵی رابردوودا." وتیشی: "ئۆپەراسیۆنە لەناکاوەکان چەندین پلانی دوژمنیان پوچەڵکردۆتەوە."
ههروهها وتی: "کوشتنی ئەو چوار چەکدارە یەکێكە لەو ئۆپەراسیۆنە ئاست بڵندانە، بەدڵنیاییەوە دوایینیش نییە."
پتەوکردنی ئەمنییەت لە جەژنی قورباندا
ئۆپەراسیۆنەکە دوو رۆژ دوای ئەوە ئەنجامدرا کە هێزێكی هەواڵگریی سەربازیی عێراق چەکدارێکی مەترسیداری تیرۆریستی دەستگیرکرد لە گوندی عهیت نزیك شارۆچکەی خان بەنی سەعد لە دیالە.
چەکدارەکە، یەکێك لە هەرە داواکراوەکان، تۆمەتبارە بە تەقینەوەی لۆرییەکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی جهنجاڵدا لە خان بەنی سەعد لەکاتی پشووەکاندا لە 2014، کە زیاتر لە 100 هاونیشتمانیی کوشت و چەندین کەسی دیکەی بریندارکرد.
داینی وتی هێزە ئەمنییەکان رێکاری پێشوەختەیان گرتۆتەبەر بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ.
وتیشی: "لهپاڵ ئۆپەراسیۆنە پێشگیرهكاندا، هەموو دەزگا ئەمنیەکان لە حاڵەتی تووندی ئامادەباشیدان لەناو شارەکاندا و دەستیانکردووە بە زیادکردنی بازگە و هێزە دامەزراوەکانیان، بەتایبەتی لە شوێنە جهنجاڵهكان."
وتی: "هێزەکانمان خۆڕاگرن و متمانەمان بە تواناکانیان هەیە تا کەشێکی ئارام بۆ عێراقییەکان بهێننه ئاراوه لەکاتی جەژندا."
سڵاوتان لێ بێت! چۆنیت، قوربان؟ هیچ كار ههیه له سوپا یان پۆلیس دا؟
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت