وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سێشەممە (11 ئاب) رایگەیاند ئاسانکاریدەکات بۆ گەڕانەوەی سەدان خێزانی ئاوارەکراو لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لە پارێزگای دیالە، بەرپرسێك رایگەیاند.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتی کۆچ و کۆچبەران له دیاله، ئیبتیهال داینی بە دیارونای وت وەزارەتهكه دەستیکردووە بە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی 430 خێزانی ئاوارە لە کەمپی ئەلوەندەوە لە قەزای خانەقین بۆ ماڵەکانیان لە قەزای میقدادیە له دیالە.
وتی خێزانەکان ناچار بە هەڵاتن کران دوای ئەوەی داعش گوندەکانیانی داگیرکرد لە ناوەندی 2014 و ئاماژەیکرد بەوەی نوێنەرایەتی گەورەترین گروپی خەڵکی ئاوارەکراو دەکەن لە چەند ساڵێکدا کە گەڕابێتنەوە بۆ ماڵەکانیان.
وتیشی هەنگاوەکە "دهرهنجامی دۆخی سەقامگیری ئەمنییه لە [دیالە] و ئاستی باشتربووی خزمەتگوزاری گشتی".
داینی وتی خێزانی ئاوارەی زیاتر بەمزوانە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە دیالە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان، "بەجۆرێك گروپی دووەم پێکدێت لە نزیکەی 550 خێزانی ئاوارە کە چاوەڕێدەکرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان لە سەعدیە و جەلەولا و خانەقین".
وتیشی: "رێگەیەکی درێژمان بڕیوە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی خێزانە ئاوارەکان لە پارێزگاکە."
ههروهها وتی: "نزیکەی لەسەدا 80 خەڵکە ئاوارەکەمان گەڕاندۆتەوە،" بەجۆرێك دەیان هەزار خێزان لەم چەند ساڵەی دواییدا گەڕاونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەت، لەکاتی شکستی داعشەوە لە کۆتایی 2017 زیاد لە 34,000 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ دیالە.
پاڵپشتیی حکومەت
وتی "ژمارەیەکی سنووردار" خێزانی ئاوارە هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین، لەنێویاندا 800 خێزان لە کەمپەکانی خانەقین و زیاد لە 100 خێزانیش لە کەمپی ئاوارەكانی سەعد لە شاری بەعقوبە، پایتەختی پارێزگای دیالە.
داینی وتی ژمارەیەکی بچوكتریش لە خێزانهكان لە پەناگەکانی دەرەوەی پارێزگاکەدان.
وتیشی وەزارەت کۆمەکی خۆراك دابیندەکات بۆ خەڵکە تازە گەڕاوەکە لەگەڵ باربووی دارایی تا یارمەتیان بدات پێداویستیەکانیان دابینبکەن.
ههروهها وتی ئامانج ئەوەیە "هانیانبدات تێکەڵببنەوە بە ناوچەکانیان و کار و ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان دەستپێبکەنەوە".
داینی وتی هاوکات وەزارەت بەردەوامە لە دابەشکردنی کۆمەکی خۆراك و دابینکردنی فریاگوزاری تەندروستیدا بۆ ئەو خێزانانەی لە کەمپەکاندا دەژین.
وتیشی: "بەردەوامین لە کارەکانمان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پشتیوانیکەر بۆ خێزانە ئاوارەکان و ئەوانەش كه گەڕاونەتەوە."