دادگاکانی عێراق بەردەوامن لە پێشڤەچوون بۆ دڵنیاییدان لەوەی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەرپرس رادەگیرێن بەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە، چاودێرانی عێراقی و نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ وتیان.
لە راپۆرتێکی هاوبەشدا، ئه‌ركی كۆمه‌كی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق و نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان رایانگەیاند كه مامەڵەکانی دادگا دژی تۆمەتبارانی داعش "بەگشتی لە کەشێکی رێکخراودا ئەنجامدەدرێن".
بەگوێرەی راپۆرتەکە کە لە 28 کانونی دووەم بڵاوکرایەوە، مامەڵەکان "باش رێکخراون و دادوەران بەشێوەیەکی ئاسایی فایلەکانی لێکۆڵینەوە ئامادەدەکەن".
ئەو لێکۆڵینەوەیە، کە بەپشتیوانی تەواوی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەنجامدراوە، لەسەر بنەمای چاودێریی سەربەخۆی 794 كه‌یسی دادگایی تاوانە كه زیاتر هی ئەو کەسانەن تۆمەتبارن بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش لەنێوان ئایاری 2018 بۆ تشرینی یەکەمی 2019.
بەڵام راپۆرتەکە "نیگەرانی جددی" پیشاندا به‌رامبه‌ر راستگۆیی مامەڵەکانی دادگا و داوای لە بەرپرسانی دادوەری کرد کە رانانی تێروتەسەل بکەن بۆ مامەڵەی دادگایی و سزادانەکان.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، تێبینی ئەوە کراوە کە تۆمەتباران "لە دۆخێکی زیانباردا بوون بەراورد بە دادگاییكه‌ران -- بەجۆرێك نوێنەرایەتی یاسایی بێکاریگەر و توانای سنوورداریان بۆ خستنه‌ڕوو یان رەتکردنەوەی بەڵگە".
هه‌روه‌ها رایگەیاند كه هەندێك لە دادگاکان زیاد لە سنوور پشتیان بە دانپێدانان بەستووە و راشیگەیاند کە "چەندین دەنگۆی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ ... بەشێوەیەکی نەشیاو تاوتوێکراون".
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی هەواڵی، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق جیانین هێنیس-پلاسخارت وتی پارێزگاری پتەو بۆ زیندانەکان، کارڕاییکردنی ئاسایی و دادگایی دادپەروەرانە دەرخەری پابەندبوونن بە دادپەروەرییەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد کە داعش لە رابردوودا پاوانی "چەندین کاری خراپی کردبوو، لەنێویاندا چەندین دادگایی نادادپەروەرانە و مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستبەسەران ... تا کارنامە تووندوتیژەکەی به‌ره‌و پێش به‌رێت".
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ میشێل باشێلێت وتی سیستمێکی دادپەروەرانە و شیاوی دادوەری زۆر گرنگە بۆ دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
وتی: "ئەوانەی بەرپرسن له چەندین تاوان دژی خەڵکی عێراق دەبێت بەرپرس رابگیرێن بەرامبەر تاوانەکانیان و ئەوە زۆر گرنگە کە قوربانیان ئەوە ببینن کە دادپەروەری بەجێگەیەنراوە."
"هاوکات، ئەوانەی تۆمەتبارکراون مافی دادگاییەکی دادپەروەرانەیان هەیە و ئەم پێوەرانە دەبێت بەشێوەیەکی تووند جێبەجێبکرێن."
پەیڕەوکردنی ستانداردی باڵا بۆ دادپەروەری
کۆمسیار فازل غەڕاوی وتی پسپۆڕانی یاسایی و نوێنەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی ئاسایی ئامادەی دادگاییەکان دەبن بۆ چەکدارانی گومانلێکراوی داعش کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی.
دادگاییەکانی ئەندامانی داعش "لە سیستمێکی دادوەریی دادپەروەرانەدا ئەنجامدراون کە پشت دەبەستێت بە چەند پێوەرێکی تووند بۆ دادپەروەری بەرامبەر تاوان به‌گوێره‌ی یاسا نیشتمانی و رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان".
وتیشی: "مامەڵە یاساییەکانی ئەم دادگاییانە شیاون بەگوێرەی پێوەرەکانی دادپەروەری. وەك کۆمسیۆنی سەربەخۆ، هیچ پێشێلکارییەکمان لەمبارەیەوە نەبینیوە."
وتی: "هەروەها دادگا راوێژی یاسایی دەستەبەردەکات بۆ تۆمەتباران و تۆمەتەکان بەشێوەیەکی جەماوەری و لەبەردەم چادوێران و پسپۆڕانی یاساییدا دەخوێندرێنەوە، کە رێ بە تۆمەتباران دەدات به‌ره‌نگاری له خۆیان بکەن."
غەڕاوی ئاماژەیکرد بەوەی چەندین تۆمەتبار بە بێ‌تاوان لەقەڵەمدراون لەلایەن دادگاکانەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگە دژیان، لەنێویاندا "حەوت کەس کە تۆمەتباربوون بە بەشداریکردن لە کوشتاری سپایکەردا".
وتی ئەمە ئاماژەیە بەوەی "دادگاییەکان دادپەروەرانەن و گه‌ره‌نتی مافەکانی مرۆڤ ده‌كه‌ن".
'سزای دادپەروەرانە' دەبێت رێزی لێبگیرێت
سەرۆکی رێکخراوی کلتوری یاسایی، تارق حەرب وتی: "دادگایی‌کردنی هەر تاکێك دوای ئەوە روودەدات کە نوێنەرێکی یاساییان هەبێت و گەر نەتوانن پارێزەر بگرن ئەوە دادگا پارێزەرێکیان بۆ دیاریده‌كات."
بە دیارونای وت: "گەر بەشێوەیەکی هەڕەمەکیانە کەیسێکی دادگا هەڵبژێریت، دەبینیت کە پارێزەری بەرگریکار هەمیشە ئامادەیە لە سەرەتای لێکۆڵینەوە بنەڕەتییەکانەوە و هه‌ر راگه‌یاندنێكیش تەنیا بە ئامادەبوونی پارێزەر ده‌بێت."
وتی: "ئەمە راستە بۆ تۆمەتەکانی تیرۆریزم و هەر تاوانێکی دیکەش."
وتیشی: "دادگاکە راستگۆیی کارەکانی لێکۆڵینەوە به‌هه‌ندده‌گرێت لە هەر کەیسێکدا و گوێ بۆ شایەتی شایەتەکان دەگرێت و تەنیا کاتێك بڕیاردەدات کە بەڵگەی سەلمێنەر پشتڕاستبکاتەوە، لەگەڵ ئەگەری تێهەڵچوونەوە."
ئاماژەیکرد بەوەی: "لە چەند ساڵی رابردوودا، هەزاران کەیسی پەیوەست بە تیرۆریزم نێردراون بۆ سیستمی دادوەریی عێراق و سزاکان لەسەر ئاستێکی باڵای دادپەروەری دەرکراون."
تەنیا له‌سه‌دا 3 سزاکان "سزای مەرگ بوون و زۆرینەی تاوانباران سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە، لەنێوان 15 ساڵ بۆ هەتاهەتایی".
مامۆستا له زانکۆی بەغداد و پیشەوەری رۆژنامەوانی، رەعد جاسم کەعبی بە دیارنای وت: "عێراق ئەرکەکانی خۆی جێبەجێدەکات دەربارەی سزادانی چەکدارانی داعش."
وتی: "تۆمەتباران دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەرگری لەخۆیان بکەن، کە شتێکە [داعش] دەرفەتی ئەوەی نەدەدایە قوربانیانی. بەپێچەوانەوە، قێزەونترین تاوانەکانی ئەنجامدەدا بەبێ بەزەیی یان به‌هه‌ندگرتنی بەها ئایینی و مرۆڤایەتییه‌کان."
کەعبی وتی لەکاتێکدا مافەکانی تۆمەتباران بۆ دادگاییەکی دادپەروەرانە زۆر گرنگن، "دەبێت رێز له مافەکانی قوربانیانیش بگیرێت و پره‌نسیپه‌كانی سزادانی دادپەروەرانە جێبەجێبکرێن".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان به‌رزده‌نرخێنم بۆ پشتگیریكردنی راستی و ده‌رخستنی ساخته‌كاری و هه‌روه‌ها پشگیریكردنی دادپه‌روه‌ری و جێبه‌جێكردنی یاسا دژ به تاوانكاران. كاتێك راپۆرته‌كه‌تان ده‌خوێنمه‌وه، ده‌خوازم جه‌خت له‌وه بكه‌م كه ده‌بێت دادگاییه‌كی عادلانه هه‌بێت بۆ تۆمه‌تباران؛ تۆمه‌تبار بێتاوانه تا ده‌سه‌لمێت كه تاوانباره به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌وه، نه‌ك هه‌ر ته‌نها ددانپێدانان. زۆر كه‌س حوكمدراون هه‌ر ته‌نها به پشتبه‌ستن به ددانپێدانان. لێره‌دا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه ئێمه له‌به‌رده‌م خودادا راده‌وه‌ستین و ده‌بینین ئاخۆ لێكۆڵه‌ره‌وان ددانپێدانانه‌كانیان پرۆفیشناڵانه به‌ده‌ستهێناوه یان له‌ڕێی ئه‌شكه‌نجه و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌وه. زۆر كه‌س خراونه‌ته زیندانه‌وه به‌هۆی پۆلیسی نهێنی و لێكۆڵه‌ری ناپرۆفیشناڵه‌وه بێ هیچ به‌ڵگه و شایه‌تحاڵێك. به‌داخه‌وه كاتێك ئه‌و خه‌ڵكه نكوڵی له حوكمه‌كان ده‌كه‌ن، دادوه‌ره‌كان ره‌چاویان ناكه‌ن و هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ددانپێدانانه‌كان حوكمیان ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ندێك هه‌ن مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان یان ئه‌فسه‌رانه‌وه و لێیان ده‌گه‌ڕێن بڕۆن. ئه‌وه ته‌واو ئه‌و شته بوو كه له كوڕه‌كه‌ی من روویدا، كه حوكمدرا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌پشتبه‌ستن به ددانپێدانان. له ماڵه‌وه ده‌ستگیركرا كاتێك نوستبوو، كارتی ئاواره‌ییشی پێ‌بوو. كه چوار تۆمه‌تی تێدایه. هیچ ناوێكیان تێدا نه‌بوو، هیچ شایه‌تحاڵێكیش نه‌بوو یان به‌ڵگه‌یه‌ك؛ ته‌نها ددانپێدانان بوو. ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری و لێكۆڵینه‌وه و دادگاییه‌كه‌ی له 2017 ته‌نها 40 رۆژی خایاند، له‌كاتێكدا تۆمه‌تبارانی تر چه‌ندین مانگ ده‌خایه‌نێت و ته‌نانه‌ت زیاتر ل
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت