هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەك لە 13 کانونی دووەم گیراوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا نیشاندەدات لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عێراق. [ئەیمەن هەننا/ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك لە 13 کانونی دووەم گیراوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا نیشاندەدات لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عێراق. [ئەیمەن هەننا/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنەکانیان دەستپێکردۆتەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕکردن دژی شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، ئەو هاوپەیمانێتیە بەسەرکردایەتی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئەوەی بارگرژییەکان بوونە هۆی وەستانێکی زیاد لە سێ هەفتە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 5 کانونی دووەم رایگەیاند كه‌ هەڵمەتی دژ به‌ داعش هەڵدەپەسێرێت لە عێراق بە هۆکاری ئەمنی دوای زنجیرەیەك هێرشی موشەکی بۆسەر بنکەکانیان کە هێزەکانیانی لێ جێگیرە.

ئەو هاوپەیمانێتیە لە 2014وە راهێنان و پشتیوانی ئاسمانی دەبەخشێتە هێزەکانی عێراق تا یارمەتییان بدات شکست بە داعش بهێنن، بەڵام وەستانەکە مانای وابوو چیتر ناتوانێت ئۆپەراسیۆنەکان یان هێرشەکانی بەردەوامی پێبدات.

وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە مایڵز کاجینز پێنجشەممە (30 کانونی دووەم) پشتڕاستیکردەوە کە هەڵپەساردنەکە کۆتایی پێهاتووە.

کاجینز وتی: "ئۆپەراسیۆنەکانمان دەستپێدەکەینەوە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی عێراق بۆ شکستهێنان بە پاشماوەکانی داعش."

سەرچاوەیەك لە سوپای عێراقیش پشتڕاستیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستیانپێکردۆتەوە و رایگەیاند كه‌ بەمزوانە راگەیاندنێکی فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

هێشتا مۆڵەت نەدراوە بۆ سیستمی موشەکی پاتریۆت

وەزیری بەرگری ئەمریکا مارك ئێسپەر پێنجشەممە وتی هاوکات ئەمریکا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی حکومەتی عێراقە بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا دژی موشەکەکانی ئێران.

ئێران 11 موشەکی گرتە عەین ئەسەد، کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن و دانەیەکی دیکەش لە هەولێر لە 8 کانونی دووەم، له‌ تۆڵەی کوشتنی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)دا، قاسم سوله‌یمانی، لەلایەن ئەمریکاوە.

هیچ سەربازێکی ئەمریکا نەکوژرا، بەڵام زیانی دەروونی و ئازاردانی مێشك تووشی دەیان کەس بوو بەهۆی تەقینەوەکانەوە و ئەمریکا دەیەوێت موشەکی پاتریۆت جێگیربکات تا باشتر بنکەکان بپارێزێت لە عێراق، کە نزیکەی 5,200 سەربازی ئەمریکای لێیە.

سیستمی پاتریۆت پێکهاتووە لە راداری ئاستی باڵا و بەرپێگری موشەکی کە دەتوانێت موشەکی بالیستی هاوژێراو له‌ ئاسماندا بپێکێت.

کاتێک پێنجشەممە پرسیاری لێکرا دەربارەی دواخستنی جێگیرکردنی سیستمەکە، ئێسپەر بە رۆژنامەوانانی وت حکومەتی عێراق هێشتا مۆڵەتی نەداوە.

وتی: "پێویستمان بە مۆڵەتی عێراقیەکانە. ئەوە کێشەیەکە. رەنگە کێشەی دیکەش هەبێت دەربارەی جێگیرکردن و شتی لەو بابه‌ته‌."

ژەنەراڵ مارك مایلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپا، ئاماژەیکرد به‌وه‌ی کەتیبەی پاتریۆت ده‌زگایه‌كی تاڕادەیەك گەورەیە و میکانیزمی جێگیرکردنی لە عێراق "دەبێت بدۆزرێتەوە. ئەوەش، راستییەکەی، بەردەوامە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500