هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرش بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانیی سوریا 3 چەکداری سەر بە ئێران دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس

وێنەیەک کە لە 7 نیسان 2017 گیراوە، دیمەنی وێرانبوونی بنکەی ئاسمانیی شەعیراتی رژێمی سوریا لە پارێزگای حومس پیشانده‌دات، دوای ئەوەی لەلایەن موشەکێکی تۆماهۆک کروسی ئەمریکییەوە کرایە ئامانج لە وەڵامی هێرشێكی گازدا کە بووە هۆی کوشتنی 86 کەس لە خان شه‌یخون. [په‌یامنێرێك\ئاژانسی فرانس پرێس]

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ سێشەممە (14 کانونی دووەم) هێرشێکی موشەکی بۆسەر بنکەیەکی ئاسمانیی سوری بووە هۆی کوشتنی لانیکەم سێ چەکداری سەر بە ئێران.

میدیای زمانحاڵی دەوڵەتی سوریا رایانگه‌یاند كه‌ چوار موشەک بنکەی T4یان لە پارێزگای حومسی باکوری دیمەشق کردە ئامانج، لە دەوروبەری کاتژمێر 10ی شەوی سێشەممە و راشیگەیاند کە هێرشەکە زیانێکی زۆری گه‌یاند بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە.

به‌ڵام بەگوێرەی رێکخراوەکە، لانیکەم سێ چەکداری سەر بە ئێران کوژران.

رێکخراوەکە رایگەیاند کە هێرشەکە جبەخانەیەکی چەکی ئێران و دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی و بینایەکی وێرانکرد کە هێشتا لەژێر دروستکردندا بوو.

سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی کوژراوەکان هەموویان ناسوری بوون و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە هەردووك هێزەکانی ئێران و راوێژکارانی سەربازیی روسی لە بنکەکە بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500