ده‌ستپێكی زستان بارودۆخی ئاواره ناخۆییه‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی خراپتركردووه، له‌كاتێكدا به‌ته‌نیا به‌جێهێڵدراون بۆئه‌وه‌ی خۆیان خۆیان بپارێزن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ رێكخراوێكی مرۆیی له ناوچه‌كه بوونی نییه، چالاكوانێكی ناوخۆ چوارشه‌ممه (6 تشرینی دووه‌م) به دیارونای وت.
چالاكوانێكی ناوچه‌كه، موسه‌عه‌ب عه‌ساف، به دیارونای وت ئاواره‌كان به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له كه‌مپه‌كانیاندا دروستبووه و خێمه و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیانی له‌گه‌ڵ خۆی راماڵیوه، دووچاری نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه.
وتی كه‌مپی كه‌فر حوم له باكوری ناوچه گوندنشیه‌نه‌كانی ئیدلیب زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه و ده‌یان خێزان بێ ماڵوحاڵ بوون دوای ئه‌وه‌ی خێمه‌كانیان به لافاوی دوای بارانه‌كه راماڵرا. وتیشی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و خێزانانه.
ناوبراو وتی: "كاره‌ساتێكی راسته‌قینه به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا دێت ئه‌گه‌ر هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كرێت له‌كاتێكدا باراناوه‌كه ئه‌و قۆڵتی زێرابانه‌ی پڕكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌وه هه‌ڵكه‌نرابوون،" ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زیادده‌كات.
عه‌ساف وتی كه‌مپه‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیب سه‌دان خێزانی ئاواره له‌خۆده‌گرن كه ئه‌و ناوچانه‌یان به‌جێهێشتووه كه هێزه‌كانی رژێم چووه‌ته ناویان. وتیشی ته‌نها رێكخراوی مرۆیی و هاوكاریش له‌و ناوچانه چالاك نین.
وێڕای ئه‌وه‌ش، نه ته‌حریر شام، كه كۆنترۆڵی ناوچه‌كه ده‌كات، نه به‌ناو "حكومه‌تی رزگاری"، به‌ڕێوبه‌رێتییه‌ك كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه، "په‌نجه‌یه‌كی هاوكارییان بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌مپانه درێژ نه‌كردووه كه له‌و بارودۆخه خراپه‌دان."
نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان دانیشتووی شاری ئیدلیب و ناوچه گوندنشینه‌كان شه‌ممه (2 تشرینی دووه‌م) خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن، كه تێیدا چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكردبووه‌وه له‌دژی حكومه‌ته رزگارییه‌كه به‌هۆی شكستهێنانییه‌وه له دابینكردنی ته‌نانه‌ت كه‌مترین یارمه‌تی و ئاسانكاری بۆ مه‌ده‌نییه‌كان.