چالاكوانانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سوریا هه‌ڵمه‌تێكی جیهانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یاندووه و داوای وه‌ستاندنی تووندوتیژییه‌كانی دژ به مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هێرشه ئاسمانی و تۆپبارانه‌كانی رژێمی سوریا و روسیاوه ئه‌نجامده‌درێن.
چالاكوانێكی ئیدلیب، موسه‌عه‌ب عه‌ساف به دیارونای وت زیاتر له 90,000 مه‌ده‌نی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئاواره‌بوون له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕه‌كان تێیاندا له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
وتی به‌تایبه‌تی له به‌شه‌كانی ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب كراونه‌ته ئامانجی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی و تۆپبارانی چڕ كه بوونه هۆی وێرانكردنی ماڵ وژێرخانی مه‌ده‌نی وه‌ك نه‌خۆشخانه‌كان.
عه‌ساف وتی دواهه‌مین خولی تووندوتیژییه‌كان چالاكوانانی سوریی هانداوه هه‌ڵمه‌تێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رابگه‌یه‌نن به به‌كارهێنانی هاشتاگی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی #ادلب_تحت_النار و #IdlibUnderFire.
وتی سه‌رنجه‌كه زیاتر له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كانی ئیدلیبه و ده‌رباره‌ی تۆپبارانكردن و هێرشه ئاسمانییه‌كانه كه ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ش له ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی به‌هۆی تووندوتیژییه‌كانه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانییه‌كان منداڵن.
هه‌ڵمه‌كه ده‌یه‌وێت جه‌خت بكاته‌وه له‌وه‌ی هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه بوونی نییه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت مه‌به‌سته‌كه زۆركردنبێت له مه‌ده‌نییه‌كان بۆ خووڵه له لێواره‌كانی پارێزگای ئیدلیبه‌وه بۆ ناوه‌وه و ناوچه‌كه‌ی نزیك سنووری توركیا.
عه‌ساف وتی زیاتر له 40 شار و شارۆچكه و گوند رۆژانه ده‌كرێنه ئامانج به هێرشی ئاسمانی و تۆپباران، كه بوونه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان قوربانی، له‌نێویاندا ژن و منداڵیش، هه‌روه‌ها چه‌ندان برینداریشیان لێكه‌وتۆته‌وه.
تیمه‌كانی رزگاركردنی كڵاو سپییه‌كان به‌رده‌وامن له یارمه‌تیدانی برینداران و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بنكه پزیشكییه كه‌مانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له.
وتیشی ئه‌م كاره له بارودۆخی زۆر سه‌ختدا ئه‌نجامده‌درێت به‌هۆی ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی بنكه پزیشیكییه‌كانه‌وه كه ماونه‌ته‌وه و كه‌میی پێداویستیی پزیشكی و ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆش كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره.
عه‌ساف ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه بازاڕه به‌ناوباگه‌كان له زیاتر له پێنج شارۆچكه‌ی ئیدلیب كراونه‌ته ئامانج له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م هه‌فتانه‌ی پێشوودا.