هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

خوشكه‌كه‌ی به‌غدادی له‌ باكوری سوریا ده‌ستگیرده‌كرێت

ئاژانسی فرانس پرێس

ره‌سمیه‌ عه‌وادی، خوشكی به‌غدادی، له‌ باكوری سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. [گرته‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆیه‌كی حكومه‌تی توركیا]

ره‌سمیه‌ عه‌وادی، خوشكی به‌غدادی، له‌ باكوری سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. [گرته‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆیه‌كی حكومه‌تی توركیا]

هێزه‌كانی توركیا له‌ باكوری سوریا خوشكێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا كوژرا له‌ مانگی رابردوودا، به‌گوێره‌ی وته‌كانی به‌رپرسێكی توركیا رۆژی سێ شه‌ممه‌ (5 تشرینی دووه‌م).

به‌رپرسه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی "توركیا خوشكه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ستگیركردووه‌" له‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌رێكدا له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عه‌زاز.

وتیشی ژنه‌كه‌ ناوی ره‌سمیه‌ عه‌واده‌ و ساڵی 1954 له‌دایكبووه‌.

هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی و بوكێكی و پێنج منداڵی له‌گه‌ڵدابووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ وتیشی: "له‌ئێستادا لێپرسینه‌وه‌ له‌ سێ كه‌سه‌ باڵغه‌كه‌ ده‌كرێت."

وتی ده‌شێت ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ "كانزایه‌كی ئاڵتونی بێت."

وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانێت له‌سه‌ر داعش ده‌كرێت تێگه‌یشتنمان له‌سه‌ر گروپه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات و یارمه‌تیمان بدات له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی زیاتردا و یارمه‌تی توركیا بدات باشتر خۆی و ئه‌وروپا له‌ تیرۆریستان‌ بپارێزێت."

رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی روانگه‌كه،‌ رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "هێزه‌كانی توركیا دوێنێ شه‌و خوشكه‌كه‌ی به‌غدادییان له‌ كه‌مپێكدا له‌ ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌زاز ده‌ستگیركرد."

وتی چوار عێراقیی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ روون نییه‌ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا.

شارۆچكه‌ی عه‌زاز ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌یه‌كی باكوری خۆرئاوای سوریاوه‌ و له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ له‌ژێرده‌ستی توركیادایه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500