هێزی پشتگیریی سوریا چووه ناو بنكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه له ئیدلیب سێشه‌ممه (25 ئه‌یلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌ك دوای رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆدا بۆ رێگریكردن له هێرشێكی حكومه‌ت.
نزیكه‌ی 56 ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی دوای نیوه‌شه‌و به‌ره‌و باشور به‌رێكه‌وتن به شاڕێگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نزیك شارۆچكه‌ی سهراقیبدا.
كاروانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی كه لایه‌نگری ئه‌نقه‌ره‌ن، رێبهرایهتیكرا، كه كۆنترۆڵی به‌شێكی ناوچه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر سنووری توركیا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێزه‌كان شوێنگۆڕكێیان پێكراوه بۆ چه‌ندین پێگه‌ی توركیا له ده‌وروبه‌ری ئه‌م پارێزگایه‌ی باكوری خۆرئاوا.
له ساڵی رابردووه‌وه، سه‌ربازانی توركیا 12 پێگه‌ی چاودێریكردنیان له ناوچه‌ی ئۆپۆزسیۆندا داناوه له‌ژێر رۆشنایی رێكه‌وتننامه‌ی ئارامكردنه‌وه له نێوان توركیا و روسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانی رژێمدا.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێیان راگه‌یاند بۆ دانانی ناوچه‌یه‌ك كه هیچ هێزێكی سه‌ربازی لێنه‌بێت وه‌ك نێوهندیگیرییهك له هێڵی پێشه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و سه‌ربازانی حكومه‌ت.
هاوپه‌یمانی توندڕه‌وی ته‌حریر شام كۆنترۆڵی زیاتر له نیوه‌ی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌ره‌ی رزگاری نیشتمانی ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ی به‌شه‌كه‌ی دیكه‌دا.
رێكه‌وتننامه‌كه به‌رپرسیارێتی ئه‌وه ده‌به‌خشێته توركیا كه ئه‌وه مسۆگه‌ربكات هه‌موو چه‌كداران له‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاره هیچ هێزێكی سه‌ربازی لێنه‌بێت، چه‌كه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن تا به‌رواری 10 تشرینی یه‌كه‌م و توندڕهوترینهكانیشیان ده‌بێت تا 15 تشرینی یه‌كه‌م بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رێكه‌وتننامه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ش ده‌به‌خشێته سه‌ربازانی توركیا و روسیا كه چاودێریی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
له هه‌مانكاتدا، دووشه‌ممه سه‌دان چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) گه‌یشتنه چوارده‌وری ئیدلیب له‌ژێر رۆشنایی گواستنه‌وه‌یه‌كی رژێمدا له خۆرئاوای وڵاته‌كه.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه توندڕه‌وه‌كان له نیوه‌شه‌ودا گوازرانه‌وه له پارێزگای دێره زوور له خۆرئاوا، نزیك به سنووری عێراق.
روانگه‌كه رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی رژێم زیاتر له 400 چه‌كداری داعشیان گواسته‌وه له دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه‌دا له بیابانی نزیك شاری ئه‌لبو كه‌مال."
راشیگه‌یاند كه ئه‌وان به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه گه‌یشتووه‌نه‌ته خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلیب، له نزیك ئه‌و ناوچانه‌ی گروپه تووندڕه‌وه‌كانی لێن.
چاودێران پێشتر هۆشدارییانداوه كه ئه‌ركی توركیا تاڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵه و بوونی داعش‌یش، كه توركیا ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر دیاریكراوی هه‌بووه به‌سه‌ریدا، گۆمه‌كه زیاتر لێڵدهكات.
تۆری هامینگ، ئه‌كادیمیستێكی خه‌ڵكی كۆپنهاگن كه تایبه‌تمه‌نده له لێكۆڵینه‌وه له گروپه توندڕه‌وه‌كاندا، پێیوایه گواستنه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕوپێكدادان له نێوان گروپه ركابه‌ره‌كانی نێو ئیدلیبدا رووبدات.