هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ رەققە دوای بەرپەچدانەوەی هێرشی داعش

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی رەققە لە شارەکە دەگەڕێن. [خاوەنی وێنە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ]

ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی رەققە لە شارەکە دەگەڕێن. [خاوەنی وێنە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ]

بەرپرسێکی ناوخۆ پێنجشەممە (10 تشرینی یەکەم) وتی هێزە کوردیەکان ئارامییان گەڕاندۆتەوە بۆ شاری رەققەی سوری دوای بەرپەچدانەوەی هێرشێکی خۆکۆژی رێکخراوی"دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

ئەنجومەنی سەربازی رەققە و هێزەکانی ئاسایش (هێزه‌ ئه‌منییه‌ کوردیه‌كان) بۆ نزیکەی دوو کاتژمێر بە شەڕ بەرپەچی "هێرشێکی تووندوتیژیان" دایەوە کە لەلایەن دوو ئەندامی داعشەوە ئەنجامدرا بە چەك و رومانە و پشتێنی بۆمبڕێژكراو.

ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هێرشبەرەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر بازگە و خاڵەکان لەناو شارەکە بەڵام پلانەکەیان شکستی هێنا، "بەهۆی خۆڕاگریی ئه‌و پاسەوانانه‌ی لە ناوچەکە دامەزراون".

وتی شەڕی تووند روویدا و تێیدا هێرشبەرەکان ژمارەیەك رومانەیان هاویشت و وتیشی تەواوی کارەبای ناوچەکە بڕدرا له‌كاتی شەڕەکەدا.

دوکانەکان کراونەتەوە لە یەکێك لە مەیدانەکانی رەققە کە کاری چاکردنەوە و بنیاتنانی لێدەکرێت. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی سەربازی رەققە]

دوکانەکان کراونەتەوە لە یەکێك لە مەیدانەکانی رەققە کە کاری چاکردنەوە و بنیاتنانی لێدەکرێت. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی سەربازی رەققە]

خۆجە وتی هەردوو چەکدارەکەی داعش کە هێرشەکەیان ئەنجامدا کوژران دوای ئەوەی خۆیان تەقاندەوە لە بازگەی فولکەی قادسیە (پێشتر ناسرابوو بە باسل) لەکاتێكدا هەوڵیاندەدا دیواری ئەمنی بشکێنن.

وتی ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش قوربانییان نەبوو لە هێرشەکەدا بەڵام چەند ئەندامێك لە هێزەکانی بەرگری بە سوکی برینداربوون بەهۆی پارچەی تەقەمەنیەکانه‌وه‌.

هێرشەکە دوای ماوەیەك له‌ ئارامی ئەنجامدرا

خۆجە وتی مەدەنییەکانی شارەکە ترسیان هەبوو لە ئەمنیەتیان.

وتی دەنگی تەقە و تەقینەوە تا بەیانی چوارشەممە دەبیستران بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیەی پاکردنەوە کە هێزەکانی بەرگری لە شارەکە ئەنجامیاندا و هێزی زیاتریش هاتوونەتە ناو شارەکەوە.

وتیشی هێرشەکە دانیشتووانی رەققەی توڕە کردووە چونکە دوای ماوەیەك لە ئارامی لە شارەکە روویدا، لەکاتێكدا ژیان بەرە بەرە گەڕاوەتەوە رەوشی ئاسایی خۆی لەوکاتەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی هاوپەیمانان داعشیان دەرکرد لە تشرینی یەکەمی 2017.

خۆجە وتی شارەکە ئێستا ئاوی خواردنه‌وه‌ی هەیە و کارەباش تاڕادەیەك بەردەوامە، قوتابخانەکان کراونەتەوە، خاشاکی شەڕەکە لابراوە لە زۆر لە ناوچەکان بۆئەوەی رێگا بۆ بنیاتنانەوە خۆشکرێت.

وتیشی چالاکی گەڕاوەتەوە بۆ بازاڕەکانی شارەکە و پڕن لە بازاڕکەر لە رەققە و گوند و شارۆچکەکانی چواردەوری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500