هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئەمیرەکانی داعش و شەڕکەرە بیانیەکان رەققەیان بەجێهێشت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

زۆربەی ئەندامە نێوخۆییەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد. شەڕکەرە بیانیەکان و فەرماندە پلە باڵاکان بەئاشکرا لەگەڵ گروپەکەدا نەبوون. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

زۆربەی ئەندامە نێوخۆییەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد. شەڕکەرە بیانیەکان و فەرماندە پلە باڵاکان بەئاشکرا لەگەڵ گروپەکەدا نەبوون. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

لەوکاتەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرت بەسەر تەواوی رەققەدا، پرسیار لە دەنگۆی دیارنەمانی ئەمیر و شەڕکەرە بیانیەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کرا.

ئەو ئەندامانە بەئاشکرا دیارنەبوون لەو وێنانەی لەکاتی رێککەوتنی خۆبەدەستەوەداندا گیرابوون کە لەلایەن سەرۆك هۆزان و ئەنجومەنی مەدەنی رەققەوە ئەنجامدرا.

ئه‌و بەرپرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بوو به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ بە دیارونایان وت ئەوانەی ماونەته‌وە ئەندامانی ئاسایین کە بەجێهێڵدراون لەلایەن ئەمیر و شەڕکەرانی بیانییەوە کە بەرەو ناوچەی تر هەڵهاتوون.

بەرپرسێکی نوسینگەی راگه‌یاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مستەفا بالی، بە دیارونای وت: "خەمڵاندنەکانی ئەمدواییانە دەریدەخەن کە 275 شەڕکەری داعش کە لە شاری رەققەدا بوون خۆیان بەدەستەوەداوە."

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن لە رەققە لە فولکەی نەعیم لە ناوەندی شارەکە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

ئەندامانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن لە رەققە لە فولکەی نەعیم لە ناوەندی شارەکە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ وێنەگرتن دەوەستن دوای دەستبەسەرداگرتنی تەواوی رەققەی شاری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ وێنەگرتن دەوەستن دوای دەستبەسەرداگرتنی تەواوی رەققەی شاری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هۆزەکانی رەققە و ئەنجومەنی مەدەنی شارەکە پێشوازیان لە خێزانی ئەو ئەندامانە کرد لەبەرامبەر خۆبەدەستەوەدانیاندا.

بالی وتی ئەندامانی داعش کە خۆیانبەدەستەوەدا بۆ کەمپێکی تایبەت گوێزرانەوە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە چاودێری دەکرێت لە تەبقە کە لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەوانەی بسەلمێنرێت کە لە چالاکی تاوانکارییه‌وه‌ تێوەگلاون، دەدرێنە دادگا لەکاتێکدا ئەوانیتر رادەستی لیژنەیەك دەکرێن کە لە ئەندامانی هۆزەکانی رەققە پێکدێت.

بالی وتی لیژنەکە وەك كه‌فیلی ئەوان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە شوێنی نیشتەجێبوونیان و تێوەنەگلانیان لە چالاکی گوماناوی.

وتیشی ئەو شەڕکەره‌ بیانییانه‌ی خۆیان بەدەستەوە نەداوە، "ئەگەر دۆزرانەوە"، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

مۆدێلێكی خیانەت

لەسەر بەنەمای بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوڕاتدا، ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە، بە دیارونای وت کە ئەمیرە پلە یەکەمەکان، بەتایبەتی بیانیەکان بەزۆری ئه‌و شار و ناوچە هەستیارانه‌ به‌جێدێڵن کە خه‌ریكه‌ لەدەستیانده‌ده‌ن.

وتیشی ئەوان بەرەو ناوچە ئارامەکان دەچن و ئەندامانی پلە نزم لەدوای خۆیان بەجێدەهێڵن، "ئەوانەی بەزۆرەملێ به‌ سەرباز گیراون و ئەوانەی چەکیان هەڵگرتووە بۆ ئەو موچەی مانگانەیه‌ی لە گروپەکە وەریانگرتووە".

هەروەها وتی ئەوە لە رەققە روویدا کە تەنیا شەڕکەری بینراو لە کاتی خۆبەدەستەوەداندا ئەندامانی پلە نزم بوون کە زۆربەیان خەڵکی پارێزگای رەققە و دەوروبەری بوون.

خۆجە وتی گومانی هەیە ئەمیرە بیانیەکان و هێزی سەرەکی شەڕکەر لە شارەکە رایانکردبێت لە کاتێکی پێشتردا بەرەو دێرە زوور و بەزۆری بەرەو ناوچەی ئەلبو کەمال چووبن کە هێشتا لەژێردەستی گروپەکەدایە.

بەگوێرەی هەندێك سەرچاوە هەندێك لەوان بەرەو شاری مەیادین چوون و لەوێوە بەرەو ئەلبو کەمال و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری.

وتیشی: "رۆیشتنی ئەو شەڕکەرانە نیشانەی فەرامۆشکردنی ئەركی سەرشانی ئەو هێزانە نیە کە رەققەیان گەمارۆدابوو،" چونکە شارەکە بە بەرزی و نزمی دەورەدراوە بەهۆی هۆکاری تۆپۆگرافی و هۆکاری تره‌وه‌.

هەروەها وتی: "ئەوە روونە ئەو ئەندامانەی داعش کە بۆ ناوچەکانی تر هەڵهاتون ئەوەیان سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکەوە کردووە."

دانیشتویه‌كی رەققە، جەمال بابەکر، بە دیارونای وت لە ماوەی چەند مانگی رابردودا ئەو هیچ ئەمیرێك و شەڕکەرێکی بیانی داعشی نەبینیوە وه‌ك له‌وه‌ پێش ده‌یبینی کاتێك ماڵەکەی جێده‌هێشت لە کاتە ئارامەکانی شەڕه‌کەدا بۆ هێنانی خۆراك بۆ خێزانەکەی.

وتیشی هەموو ئەندامانی داعش کە بینیونی ئەندامی نێوخۆیی بوون کە زۆربەیان ناسراوبوون.

هەروەها وتی: "ئەوە سەری لە دانیشتوانی مەدەنی تێکداوە کە پڕوپاگەندەی گروپەکە بەچڕی ئەو بیرۆکەیەی سەپاندبوو کە شەڕی رەققە زۆر گرنگە و بەهەموو ئەندامانیان بەرگری لە شارەکە دەکەن."

وتی لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆتاییدا ئەوان هەڵهاتن و ئەندامە پلە نزمەکانیان بەجێهێشت بۆ روبەڕوبونەوە لەگەڵ چارەنوسیان کە یان شەڕکردن بوو تا مردن یان خۆبەدەستەوەدان.

کۆچکردنێکی نکولیلێنەکراو

چالاکوانێكی بواری میدیای خەڵکی ئەلبو کەمال، فەجر عەبدوڵا، بە دیارونای وت لەماوەی چەند مانگی کەمی رابردوودا چەندان و رەنگە سەدان شەڕکەری داعش لە شاری رەققە و دەوروبەری بەرەو ئەلبو کەمال هەڵهاتوون.

وتیشی زۆربەیان شەڕکەری بیانی بوون، لەنێویاندا زۆر له‌ ئەندامه‌ عێراقیه‌كان.

هەروەها وتی: "لەسەرەتادا ئەو کۆچکردنە بە نهێنی ئەنجامدرا هەتا دەرکەوتنی ئەو شەڕەکەرانە و خێزانەکانیان ئاشکرا بوو لە شەقام و بازاڕەکانی شارەکەدا."

وتیشی جێگیرکردنەوەی ئەندامانی داعش لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەنێویاندا رەققە هاوشانی چالاکی توندوتۆڵ بوو لەلایەن پاسەوانانی گروپەکەوە.

هەروەها وتی پیادەڕەوان و بازاڕکەران لە شەقام و بازاڕەکانی ئەو ناوچانەدا ناسنامەکانیان لەلایەن پاسەوانانەوە سه‌یرده‌كرێت لە هەرکاتێکدا و مۆبایلەکانیان ده‌پشکنرێت بۆ وێنە و بەکارهێنانی ئینتەرنێت.

وتیشی بازرگانان و دانیشتوانه‌ ناوخۆییه‌كه‌ لەو ناوچانەدا کەسی نوێی داعشیان بینیوە بە جلی مەدەنیەوە لەسەر شەقامەکان رێده‌كه‌ن بەتایبەتی لە بازاڕەکاندا له‌گه‌ڵ خێزانەکانیان.

هاوکات مەترسی ئەو شەڕکەرە بیانیانەی بۆ وڵاتی خۆیان دەگەڕێنەوە وادانراوە ببێتە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی گروپی جی7 کە پێنجشەممە (19 تشرینی یەکەم) لە ئیتاڵیا دەستیپێکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

زۆربەی ئەو دەیان هەزار شەڕکەرە بیانییە کە گەشتیانکردووە بۆ شەڕکردن لە ریزەکانی داعشدا لە سوریا، پێدەچێت لە چەند مانگی کەمی رابردوودا هەڵهاتبن.

لەکاتێکدا دەروازە سنوریەکان لەوکاتەوە توندترکراون ئەمە سەختتر بووە بۆ شەڕکەران تا بگەڕێنەوە و شارەزایانی ئەمنی هۆشدارییان داوە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرش له‌كاتێكدا گوشاری سەر داعش چڕدەبێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500