"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشێكی خۆكوژیی بۆ سه‌ر ره‌قه له سوریا له‌ئه‌ستۆده‌گرێت، كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه خۆیدا بوو، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (9 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له شه‌ودا دوو چه‌كداری داعش به چه‌ك و نارنجۆك و هێلگه‌ی بۆمڕێژكراو "هێرشێكی خوێناوی"یان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له ره‌قه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێرشكه‌ران و شه‌ڕڤانانی سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌رده‌وامبوو.
داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ڕێی نه‌رمه‌كاڵای ته‌له‌گرامه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، هێرشه‌كه‌ی ره‌قه كاتێك كۆتاییهات كه دوو چه‌كداره‌كه هێله‌گه بۆمڕێژكراوهكانیان ته‌قانده‌وه دوای ئه‌وه‌ی گه‌مارۆدران.
هیچ تۆمارێكی ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی نێو هێزه ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرا.
هه‌سه‌ده دووشه‌ممه هۆشاریی دا كه هێرشێكی توركیا ده‌كرێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده دهربازبووهكانی داعش سهردهربهێننهوه.
هه‌سه‌ده راشیگه‌یاند كه شانه‌كانی داعش چاویان له‌وه‌یه تووندڕه‌وه ده‌ستگیركراوه‌كانی نێو زیندانه كوردییه‌كان ئازادبكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌مپانه‌دا كه خێزانه‌كانیان تێیاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌ڵام وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئیبراهیم كالین دووشه‌ممه وتی ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامده‌بێت له شه‌ڕی دژ به داعش و "ناشهێڵێت به هیچ شێواز و فۆرمێك بگه‌ڕێنه‌وه".