به هه‌زاران خێزان، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نبار دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئاواره‌كران، یارمه‌تیی داراییان وه‌رگرتووه وه‌ك هاوكاری بۆ جێگیربوونهوهیان له شارۆچكه‌كانیان، به‌رپرسێكی عێراق پێنجشه‌ممه (26 ئه‌یلول) وتی.
نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نبار به‌خشینی یارمه‌تیه داراییه‌كانی به‌سه‌ر 4,300 خێزانی گه‌ڕاوه‌دا ته‌واوكردووه، به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌كه، موسته‌فا حامید به دیارونای وت.
ناوبراو وتی ئه‌و خێزانانه به دوو گروپ گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان له ئه‌نبار -- گروپێكیان 2,000 خێزان، ئه‌وی تر 2,300 خێزان.
هه‌ر یه‌كێك له‌و خێزانه‌نه‌ی یارمه‌تییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، بڕی 1.5 ملیۆن دینار (1,250 دۆلار)یان پێدرا.
حامید وتی: "یارمه‌تییه داراییه‌كان به‌جۆرێك دابهشناكرێن كه ته‌ركیز له‌سه‌ر یه‌ك شوێن بكرێته‌وه، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری قه‌زاو و ناحیه‌كانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نباردا."
روونیكرده‌وه كه خێزانه سوودمه‌نده‌كان یارمه‌تییه داراییه‌كه‌یان به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندیی تۆماركردنیان له داتابه‌یسی ئه‌لیكترۆنیی یارمه‌تییه داراییه‌كاندا وه‌رگرتووه.
ناوبراو وتی: "هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت یان له پارێزگاكانی تری عێراق یان له كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌نباره‌وه،" بۆیان هه‌بوو فۆرمی وه‌رگرتنی یارمه‌تییه داراییه‌كه پڕبكه‌نه‌وه.
حامید وتی: "قۆناغێكی سێیه‌م و كۆتا قۆناغی به‌خشینی یارمه‌تییه داراییه‌كان له‌ئارادایه، به‌ڵام هێشتا بڕیارنه‌دراوه كه‌ی دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و 1,900 خێزانه‌دا كه ده‌یانگرێته‌وه."
روونیشیكرده‌وه كه كاتێك دابه‌شكردنه داراییه‌كان ته‌واوكران و رێكاره ئیدارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دابه‌شكردنه‌كه ته‌واو بوون، یارمه‌تییه داراییه‌كان سه‌رف ده‌كرێن.
یارمه‌تیدانی خێزانه‌كان بۆ دووباره جێگیربوونه‌وه
حامید وتی ئه‌مساڵ بڕی 50 ملیار دینار (41.7 ملیۆن دۆلار) له بودجه‌ی فیدراڵی به‌خشراوه به به‌رنامه‌ی یارمه‌تییه داراییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
وتی: "كۆی گشتی 32,000 خێزان كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان ده‌توانن له یارمه‌تییه داراییه‌كان سوودمهندبن له ته‌واوی ئه‌و پارێزگا و ناوچانه‌دا كه له ده‌ستی تیرۆریسته‌كان ئازادكراون."
وتیشی نزیكه‌ی 6,200 له كۆی گشتی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌توانن سوودمهندبن خه‌ڵكی ئه‌نبارن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م یارمه‌تییه داراییانه بۆ كۆمه‌كی ئه‌و خێزانانه‌یه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆ جێگیربوونه‌وه له ناوچه‌كانیان و دواتریش مانه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاله‌نگارییه ئابورییه‌كان و ئاله‌نگارییه‌كانی ژیانی رۆژانه كه ده‌كرێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان دووچاریان بن."
ناوبراو وتی ئامانجی حكومه‌ت دڵنیابوونه له‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه به‌خێرایی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵ و نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی پێشوویان پاش ئاواره‌بوونیان.
حامید وتی: "ویستێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌وه كه هێشتا ئاواره‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ژیانیان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بوونی بارودۆخی ئه‌منی [باشتر] و هه‌ڵمه‌ته‌كانی بونیادنانه‌وه له پارێزگاكه."
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌گوێره‌ی داتای وه‌زاره‌ته‌كه، نزیكه‌ی 225,000 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌نباردا.
حامید وتی: "ئێمه به‌ره‌و داخستنی ته‌واوی ئه‌و كه‌مپانه ده‌ڕۆین كه ماونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ره‌و كۆتاییهێنان به كێشه‌ی ئاواره‌ییش."