به‌ڕێوبه‌رێتی ناوخۆی قه‌زای روتبه له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار له‌ڕووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه وێرانكرابوون به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌رپرسێكی ناوخۆ هه‌ینی (1 تشرینی دووه‌م) به دیارونای وت.
به‌ڕێوبه‌ری قه‌زای روتبه، عیماد میشعه‌ل وتی: "لانیكه‌م 22 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بونیادنراونه‌ته‌وه له قه‌زاكه له‌وكاته‌وه‌ی سێ ساڵ پێش ئێستا له ده‌ست تیرۆریسته‌كان ده‌رهێنرایه‌وه."
ناوبراو به دیارونای وت: "ئێمه له‌ڕووی بونیادنانه‌وه‌وه سه‌ركه‌وتووبووین و زۆربه‌ی پڕۆژه زیانپێگه‌یشتووه‌كانی ده‌ستی داعش ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كارده‌كه‌ن."
وتی له‌نێو ئه‌و پڕۆژانه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی روتبه هه‌یه، كه به‌ته‌واوی نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و ده‌ستیكردۆته‌وه به خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه.
دوله‌یمی وتی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی قه‌زاكه‌ش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی وه‌ك ئاو و شاره‌وانی و په‌روه‌رده.
وتیشی تاكه ئاله‌نگاریی سه‌ره‌كی كه ده‌مێنێته‌وه كه‌میی كاره‌بایه، چونكه ئه‌و هێڵی كاره‌بای نیشتیمانییه‌ش كه له قه‌زای قائیمه‌وه ده‌هێنرێت وێرانكراوه.
دوله‌یمی وتی: "ئێمه ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با گفتوگۆده‌كه‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه رێكه‌وتنێك كراوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه كه له چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردن و دابه‌شكردنی یارمه‌تییه داراییه‌كاندایه.
هه‌روه‌ها وتی هاوكات چه‌ند محاویله‌یه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابینكراون بۆئه‌وه‌ی پێویستیی دانیشتوانی ناوچه‌كه پڕبكاته‌وه.
به‌ره‌وپێشچوونی بارودۆخه‌كان
به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆته هۆی هاندانی خێزانه‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه روتبه.
دوله‌یمی وتی: "زیاتر له‌سه‌دا 95 دانیشتوانی روتبه (نزیكه‌ی 21,000 كه‌س) گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان."
ناوبراو وتی قه‌زاكه هێشتا نزیكه‌ی 1,000 خێزانی ئاواره‌ی له‌خۆگرتووه، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی شارۆچكه‌كانی عه‌كاشات و وه‌لیدن.
وتیشی: "ئه‌و خێزانانه له روتبه جێگیربوون و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ماڵه‌كانیان له‌كاتی شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمدا وێرانكراوه."
وتی خێزانه‌كان ناویان له تۆماری ئه‌لیكترۆنیی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌راندا تۆمارنه‌كراوه و داواشی له به‌رپرسان كرد هه‌رچی زووه تۆماریانبكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تی دارایی و خزمه‌تگوزاری به‌ده‌ستبهێنن.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئه‌منی له روتبه، دوله‌یمی وتی قه‌زاكه "به په‌رژین و خاڵه‌كانی پشكنین و ده‌ورییه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مینكراوه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر دزه‌كردنێك یان چالاكییه‌كی تیرۆریستی."
وتی هه‌ماهه‌نگییه‌كی پته‌و هه‌یه له‌نێوان دانیشتوانی ناوچه‌كه و سوپا و پۆلیسدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌ی 13 تشرینی یه‌كه‌م "له قه‌زاكه نه‌بوو به‌ڵكو 22 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی قه‌زاكه بوو، له بیابانه‌كه‌دا."
وتیشی: "سوپاس بۆ هاوكارییه‌كانی دانیشتوانی ناوچه‌كه، ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه ئاشكراكرا، به‌ڵام له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یدا ته‌قییه‌وه."
ته‌قینه‌وه‌كه بووه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌رباز.