هه‌موو خێزانه ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له قه‌زای هیتی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كارگێڕیی ناوخۆی قه‌زاره‌كه سێشه‌ممه (3 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
قایمقامی هیت، موهه‌نه‌د عوبێدی به دیارونای وت: "چیتر هیچ ئاوه‌ره‌یه‌كمان له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌دا نییه."
له‌دوای داگیركردنی هیت له‌لایه‌ن داعشه‌وه له تشرینی یه‌كه‌می 2014، زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی قه‌زاكه كه نزیكه‌ی 120,000 كه‌س ده‌بن، ناچاركران به هه‌ڵاتن بۆ كه‌مپه‌كان و له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نبار نیشته‌جێبوون.
دوای ئه‌وه‌ی هیت له نیسانی 2016 ئازادكرا، دانیشتوانی ناوچه‌كه ورده‌وورده گه‌ڕانه‌وه.
![كارمه‌ندانی عێراق شه‌قامێك نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه له قه‌زای هیتی خۆرئاوای ئه‌نبار له 12 تشرینی دووه‌م. [خاوه‌نی وێنه: شاره‌وانی قه‌زای هیت]](/cnmi_di/images/2019/12/03/21208-Iraq-Heet-repair-600_384.jpg)
كارمه‌ندانی عێراق شه‌قامێك نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه له قه‌زای هیتی خۆرئاوای ئه‌نبار له 12 تشرینی دووه‌م. [خاوه‌نی وێنه: شاره‌وانی قه‌زای هیت]
عوبێدی وتی به‌ره‌وپێشچوونی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه هانی دان بۆ گه‌ڕانه‌وه.
وتی: "دوای ئه‌وه‌ی قه‌زاكه ئازادكرا، رێوشوێنه ئه‌منییه توونده‌كان گیرانه‌به‌ر كه رێگیریان كرد له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێكی گه‌وره."
بارودۆخی سه‌قامگیر
عوبێدی وتی: "دۆخه‌كه وا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك ده‌چێت به‌ته‌واوی سه‌قامگیره" و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه فیرقه‌ی 70ی سوپا و پۆلیسی ناوخۆ به‌رده‌وامیده‌ده‌ن به چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه.
وتیشی ئه‌و هێزانه پته‌وتركران دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه ده‌ركراوه‌كان دامه‌زرێننرانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌وانه چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی ئه‌منییان له بیابانه‌كه‌ی نزیك قه‌زای هیت ئه‌نجامدا كه یارمه‌تیده‌ربوو له وه‌ده‌رنانی پاشماوه‌كانی داعش و سنوورداركردنی جموجۆڵه‌كانیان.
وتیشی زانیاری دروست كه له‌لایه‌ن ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كان و دانیشتوانی ناوخۆوه ده‌خرێنه‌به‌رده‌ست یارمه‌تی رێگریركردن له تیرۆریستان ده‌ده‌ن و ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ش كه دانیشتوان ئه‌مڕۆ زیاتر سوورن له‌سه‌ر به ئه‌مینی راگرتنی ناوچه‌كانیان.
عوبێدی وتی: "رێگه‌ناده‌ن جارێكی تر تیرۆریزم ژیان له‌ناوببات."
هاوكات، بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌لایه‌ن داعش و به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه به‌گوێره‌ی پلانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وتی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاو و كاره‌با ته‌واوكراون و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كارده‌كه‌ن و وتیشی چوار خوێندنگه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵبوون و چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كیی ته‌ندروستی وێرانكراو نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه.
ئه‌م پڕۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی ئه‌نبار و یارمه‌تییه داراییه‌كانی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه، جێبه‌جێكراون.
عوبێدی وتی: "هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریشمان هه‌یه كه له‌سه‌دا 80ی كاره‌كانیان ته‌واوبووه و ئه‌وانی دیكه‌ش نزیكی كردنه‌وه‌ن، كه گرنگترینیان پڕۆژه‌ی شاڕێگه‌ی هیته."