لە حوزەیرانەوە کۆی 55,000 سەربازی پێشوو گەڕاونەتەوە بۆ خزمەت لە سوپای عێراقدا، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (4 ئەیلول) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت، لیوا تەحسین خەفاجی وتی سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی لە حوزەیران فەرمانی دامەزراندنەوەی هەموو ئەو ئه‌ندامانه‌ی سوپای دەرکرد کە گرێبەستی کاریان کۆتایی هاتبوو.
بە دیارونای وت: "بڕیارەکە هەموو ئەو ئه‌ندامانه‌ی سوپاش دەگرێتەوە کە گرێبەستەکانیان وەستێنرابوو دوای ئەوەی باندەکانی داعش موسڵیان داگیرکرد لە 10 حوزەیران 2014، لەبەرئەوەی ئامادەی خزمەت نەبوون لە یەکەکانیان."
وتی ئامادەنەبوونیان له خزمەتی سەربازی چەندین هۆکاری هەبوو، لەنێویاندا برینداربووم بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکانەوە، گیرانی ناوچەکانیان لەلایەن داعشەوە، یان رێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکانیان و کشانەوەیان بۆ ناوچەی تر.
![سەربازانی پێشووی عێراق ئامادەی وانەیەکی زانیاری به‌خشین دەبن لە ناوەندێكی وەزارەتی بەرگری بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ دامەزراندنەوەی سەربازان لە 18 تەمموز. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]](/cnmi_di/images/2019/09/04/19741-Iraq-military-centre-600_384.jpg)
سەربازانی پێشووی عێراق ئامادەی وانەیەکی زانیاری به‌خشین دەبن لە ناوەندێكی وەزارەتی بەرگری بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ دامەزراندنەوەی سەربازان لە 18 تەمموز. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]
خەفاجی وتی: "ناوەندەکان لە 9 تەمموز لە تەواوی پارێزگاکان کرانەوە، لەنێویاندا هەرێمی کوردستان و تائێستا پێشوازییان لە نزیکەی 55,000 سەربازی پێشوو کردووە."
وتی پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە و خولی راهێنانیان پێکراوە "بۆ باشترکردنی شارەزایی و توانای جەستەییان پێشئەوەی بنێردرێنە یەکە سەربازییەکان".
وتیشی: "گرنگە بەلامانەوە مافی دەستپێکردنەوە لە پێگەی پێشتری خۆیان بدەینە تەواوی کارمەندانی سوپا." ئاماژەیکرد بەوەش كه ئەمە لە پابەندیی حکومەتەوە دێت بۆ "بەکارهێنانی شیاوی سەرچاوەی مرۆیی بۆ بەهێزکردنی سوپا".
هاوکات، لە 2 ئەیلول، وەزارەت ده‌رگای كرده‌وه بۆ هەرکەسێك بە بڕوانامەی پزیشکی و ئەندازیاری و زمانەوە تا پەیوەندیبکەن بە سوپای عێراقەوە.
وتی ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی وەزارەت بۆ پتەوکردنی ریزەکانی بە کەسانی پسپۆڕ لە بواری زانستی و تایبەتمەندا تا توانای ته‌كنیكیی سوپا زیاتربکات.
وتیشی وەزارەت، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ، بەردەوامە لە پلانەکانی بۆ گەشەدان بە تواناکانی سوپای عێراق لە بواره سەربازییه جیاوازه‌كاندا.
چۆن ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه؛ ئێمه هێشتا دانهمهزراوینهتهوه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
براكه‌م، ئایا ئه‌م لێبووردنه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له 2013 هه‌ڵهاتن؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
ئه‌مانه درۆن. وه‌زاره‌تی به‌رگری [عێراق] تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێكی دانهمهزراندۆتهوه [له سوپادا].
وه‌ڵام بدهرهوهله 2010وه، ئایا به‌گوێره‌ی لێبووردنێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان چی؟ تكایه زانیاریم بده‌نێ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
هه‌نگاوێكی باشه. هیوادارین سوپایه‌كی به‌هێزی عێراقیمان هه‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له وڵاته‌كه‌مان و كه‌له‌پوور و سنووره‌كانی تا هیچ دوژمنكارێك نه‌توانێت بێته ناو عێراقه‌وه و سامانه‌كه‌ی به تاڵانی به‌رێت. هه‌روه‌ها هیوادارین هه‌موو كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ دابمهزرێنرێنهوه. هیوادارین حكومه‌ت ده‌رگای په‌یوه‌ندیكردنی خۆبه‌خشانه به سوپا و پۆلیسه‌وه بكاته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌نێوان 17 و 35 ساڵیدان. ئێستا زۆربه‌ی گه‌نجان بێكارن و به‌مشێوه‌یه ده‌توانن پهیوهندیبكهن به سوپا و پۆلیسه‌وه و خۆیان له كرده‌وه‌ی نایاسایی بپارێزن. زۆر سوپاس!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
من بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تاییم هه‌یه. هیچ شانسێكی ژیانم نییه، سوێند ده‌خۆم به قورئان. هه‌روه‌ها نه موچه‌یه‌كم هه‌یه و نه كه‌سێكیش كه پشتیوانیم بكات. له ماڵێكدا ده‌ژیم كه بۆم ماوه‌ته‌وه. خودای گه‌وره پشتیوانمه. داوای دامه‌زراندنم كردووه له‌لای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، حزبوڵا، به‌ڵام موچه‌یان نییه. هیوادارم كاربه‌ده‌ستان له دۆخه‌كه‌م بڕوانن له روانگه‌یه‌كی باوكانه‌وه. خودای گه‌وره سه‌ركه‌وتنمان پێده‌به‌خشێت. براتان، سه‌ید مسته‌فا یاسری.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
خودا ئه‌وانه بپارێزێت كه كۆمه‌كی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خزمه‌ت كه گرێبه‌سته‌كانیان راوه‌ستێنرابوو! خوادا پاداشتتان بداته‌وه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
له‌و باوه‌ڕه‌دام فه‌رمانه كارگێڕی و داراییه‌كان له 2020 ده‌رده‌كرێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپا كه گرێبه‌سته‌كانیان راوه‌ستێنرا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت
وه‌زاره‌تی به‌رگری درۆده‌كات؛ من یه‌كێكم له‌و خه‌ڵكه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان راوه‌ستێنرا، به‌ڵام نه‌گه‌ڕێنراومه‌ته‌وه سه‌ر خزمه‌ت.
وه‌ڵام بدهرهوهئایا حكومه‌تی عێراق ده‌زانێت كه غه‌دری كردووه له‌و كارمه‌ندانه‌ی له 2017ه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه و هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن له خوله‌كانی راهێناندا وه‌ربگیرێن؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه10 كۆمێنت