عێراقیەکان یەکشەممە (6 کانونی دووەم) یادی 98 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقیان کردەوە بە ئاهەنگێکی سەربازی لە بەغدا.
وەزارەتی بەرگری نمایشێکی سەربازیی ئەنجامدا لە کۆلێژی سەربازیی 1 کە سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی و چەند بەرپرسێکی حکومی، فەرماندەی سەربازی، میلیشیا، چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتیان ئامادەی بوون.
عادل عەبدولمەهدی لە وتارێکدا وتی سوپای عێراق "سەرکەوتووبووە لە ئەرکی خۆی بۆ پاراستن و رزگارکردن و ئەدای باش بووە لە شهڕی دژی تیرۆریزمدا".
وتی: "بەم ئەرکە سەختەشەوە، [سوپا] ئەرکی خۆی بەجێهێناوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریدا."
![سەربازانی عێراق نمایشێکی سەربازی دەکەن لە ئاهەنگی رۆژی سوپادا کە یەکشەممە (6 کانونی دووەم) رێکخرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەندەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]](/cnmi_di/images/2019/01/07/16091-Iraq-army-day-600_384.jpg)
سەربازانی عێراق نمایشێکی سەربازی دەکەن لە ئاهەنگی رۆژی سوپادا کە یەکشەممە (6 کانونی دووەم) رێکخرا لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فوراتی ناوەندەوە. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگریی عێراق]
وتیشی سوپای عێراق سەرکەوتووبووە لە گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵك. "ئەمڕۆکە عێراق شایەتی جوانترین شێوازی هاریکاری و سازانە لەنێوان ئەندامانی هێزە چەکدارەکان و هاوڵاتیاندا."
عادل عەبدولمەهدی وتی سوپا "بەردەوامدەبێت لە بەدواکەوتنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە وڵاتدا و رێگردەبێت لە قۆستنەوەی کێشەکان لەلایەن ئەو [گروپەوە] لەسەر سنوور لەگەڵ رێگرتن لە گەشەکردنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیە تاوانکارییەکانی".
فیرقەكانی سوپا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دامودەزگا فەرمی و مەدەنیەکانیش چەندین ئاهەنگیان گێڕا بۆ یادکردنەوەی بۆنەکە.
بوژاندنهوهی سوپا
وەزارەتی بەرگری رایگەیاند كه وەزارەتهكه بەردەوامە لە باشترکردنی توانا و کارامەییەکانی سوپای عێراق لەڕووی راهێنان و چەکدارکردنەوە.
وتەبێژی وەزارەت لیوا تەحسین خەفاجی دووشەممە بە دیارونای وت: "پلانمان زۆرە بۆ بوژاندنهوهی سوپا."
وتی: "کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی توانا و ئەزمونی شهڕی سەربازەکانمان بە بەرنامەی راهێنان کە یارمەتی دەدرێت لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ناتۆوە."
وتیشی: "دەمانەوێت بە دوایین هونەرەکان شارەزایان بکەین و بە پێشکەوتووترین چەکەکان چەکداریان بکەین، تا ئەرکەکانی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجامبدەن و وڵاتەکەمان بپارێزن."
خەفاجی وتی دامەزراوەی سوپای عێراق هەنگاوی پلەباڵای ناوە لە باشترکردنی ئەدا لەم چەند ساڵەی دواییدا.
وتیشی: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش ناوچەکەیان داگیرکردین، کاتێکی خراپ بوو بۆ سوپا لە مێژووی خۆیدا، بەڵام بەسەر ئاستەنگەکەدا زاڵبووین و تواناکانمان بنیاتناوە تا بەهێزتر و چوستتر بێت لە هەرکاتێکی رابردوو."
'سەرکەوتنی شەرەفمەندانە'
وتیشی: "لەکاتێکی زۆر کەمدا سوپا توانی سەرکەوتنی شەرەفمەندانە بەدەستبهێنێت بەسەر تیرۆریستاندا، هەربۆیە متمانەی خەڵك و ناوبانگ و پێگەی مێژوویی بۆ گەڕایەوە."
خەفاجی وتی: "سوپاکەمان رێز و پێزانینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بەدەستهێناوە."
حسێن بودەیری، 43 ساڵ، كه دانیشتووی بەغدایه، وتی: "رۆژی سوپا بۆ هەموو عێراقیەکان پشووە."
بە دیارونای وت چەندین دەیەیە ئەندامانی ئەم دەزگایە نوێنەرایەتی دیوارێکی بەهێزی بەرگری دەکەن بۆ وڵات و وتیشی: "شانازیمان زیادیکردووە دوای ئەوەی شکستیان بە تیرۆریستان هێنا و وڵاتیان ئازادکرد."
خوێندکارێكی زانکۆی بەغداد، سەجا محەمەد، 19 ساڵ، وتی كه شانازی بە سوپای عێراقەوە دەکات.
بە دیارونای وت: "ئەمڕۆکە هەست بە ئهمنیهت و سهقامگیری دەکەین بەهۆی قارەمانێتی و قوربانیدانی سوپاکەمان و هێزەکانی دیکەوه کە شەڕی داعشیان کرد و گەورەترین سەرکەوتنیان بەدەستهێنا."