هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

گەڕانەوەی سەربازانی پێشوو هەوڵەکانی عێراق پەرەپێدەدات دژی داعش

خالید تائی

سەربازانی عێراق کە دەگەڕێنەوە بۆ خزمەت راهێنانیان پێدەکرێت لە بنکەی سەربازیی کەسەك لە نەینەوا، لە کانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق کە دەگەڕێنەوە بۆ خزمەت راهێنانیان پێدەکرێت لە بنکەی سەربازیی کەسەك لە نەینەوا، لە کانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

عێراق پێشڕەویی بەرچاو بەدەستدەهێنێت لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا دوای بڕیارەکەی حکومەت ساڵی رابردوو بۆ دامەزراندنەوەی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سوپا کە گرێبەستەکانیان کۆتایی پێهێنرابوو.

لە شەش مانگی رابردوودا، زیاد لە 100,000 له‌ ئه‌ندامانی سوپا گەڕێندرانەوە بۆ خزمەت.

ئەو هێزانە دەرکران لەبەرئەوەی نەیانتوانی بگەڕێنەوە بۆ پێگه‌كانیان لەکاتی رووداوە ئەمنییه‌كانی دوای داگیركاریی داعشدا لە ناوەندی 2014.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەمید یەحیا رەسوڵ وتی سەربازە گەڕاوەکان ناونوسکراون بۆ چەند خولێکی راهێنانی چڕوپڕ بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی جەستەیی و شه‌ڕكردنیان، گەشەپێدانی کارامەیی و بەرزکردنەوەی ورەیان.

ئەو سەربازە عێراقیانەی گەڕاونەتەوە بۆ خزمەت ئامادەی خولێك دەبن بۆ بەهێزکردنی ورەیان و ئاستی ئامادەییان لە کانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەو سەربازە عێراقیانەی گەڕاونەتەوە بۆ خزمەت ئامادەی خولێك دەبن بۆ بەهێزکردنی ورەیان و ئاستی ئامادەییان لە کانونی یەکەمی 2019. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بە دیارونای وت ژمارەی سەربازە گەڕاوەکان تا سەرەتای ئەمساڵ لە تەواوی یەکەکانی سوپادا گەیشتۆتە 61,000 كه‌س.

وتی لە یەکەکانی پێشووی خۆیاندا دانراونه‌ته‌وه‌ لەگەڵ چەند فەرماندەییەکی تازەپێکهێنراو و ئه‌وانه‌ی پەیکەربەندییان نوێكراوه‌ته‌وه‌، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی لەدەست داعش رزگارکران.

وتی توانا جەنگییە پەرەپێدراوەکانی سوپا بەهۆی ژمارەی زیادکراوی سەربازانەوەیە و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم زیادکردنە "پەرەی داوە بە هەوڵە ئەمنیەکانمان و رێیداوە پێمان هەنگاوی گەورە بنێین لە شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریزمدا".

رەسوڵ وتی: "هێزەکانمان کۆنترۆڵی تەواوی خاکەکەمانیان بەدەستە و هێرش ئەنجامدەدەن و بە سەرکەوتوانە بەدووی پاشماوەکانی دوژمن دەکەون، کە بەشێوەیەکی روون رەنگدانەوەی هەبووە بۆسەر دۆخی ئەمنی لە تەواوی وڵاتدا."

گوشاری زیادکراو لەسەر داعش

تا ئەمڕۆ، هێزی پۆلیسیش نزیکەی 42,000 ئەندامی پۆلیسی پێشووتری لەخۆگرتووە و پلانیش هه‌یه‌ بۆ دامەزراندنەوەی هەمان بڕ لە ساڵی 2020.

ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، شەلال ناجی وتی گەڕاندنەوەی ستافی پۆلیس کە پێشتر لەسەرکار لادرابوون "یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانمان و حکومەتیش گوێڕایه‌ڵ بووه‌".

بە دیارونای وت: "پارێزگاکەمان یەکێکە لە پارێزگا گه‌وره‌كان و بیابانێکی فراوان و چەند شارێکی بەرفراوانی تێدایە."

وتی: "لەبەر ئەم هۆیە، داوامانکردووە ژمارەی ستافی ئەمنی زیادبکرێت بە رێدان بە گەڕانەوەی هێزی لەکارلادراوی پۆلیسی ناوخۆ بۆ یەکەکانیان."

وتیشی: "هەزاران کارمەندی پێشووی پۆلیس بە چەند قۆناغێك گەڕاونەتەوە، کە دوایینیان گروپێكی 4,000 کەسی بوو."

ناجی وتی لەمڕۆدا، پۆلیسی ئەنبار بەشێوەیەکی زیاتر قەرەبووی کورتهێنانی پۆلیسی کردۆتەوە و لەئێستادا 20,000 ئەندامی هەیە بەرامبەر 28,000 کە پێشتر هەیبوو پێش 2014.

وتی: "هێشتا کورتهێنان ماوە بەڵام زیادکردنەکان بەڕاستی ئەرێنی بوون و یارمەتی پشتیوانیكردنی پلان و بەرنامەکانیان داوە بۆ زیادکردنی گوشار لەسەر ئەو ئەندامانەی داعش کە خۆیان شاردۆتەوە لە بیاباندا و زیاتر پتەوکردنی شار و گوندەکان دژی هەڕەشە تیرۆریستیەکان."

وتیشی زۆرێك لە هێزی پۆلیسی گەڕاوە خراونەتە نێو لیواکانی ئامادەی تاکتیکییه‌وه‌ دوای ئەنجامدانی راهێنانی ئاستی باڵا و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم لیوایانە لەمڕۆدا سەری رمن لە شەڕی دژ به‌ پاشماوەکانی داعشدا.

پسپۆڕی ئەمنی، محەمەد رەزاق روبەیعی وتی: "هەموو ئەم گەڕاوانە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەندامی پێشووتری هێزەکانی سوپا و پۆلیس بوون کە بەشدارییان کردووە لە شەڕی تیرۆریستاندا و ئەزمونێکی زۆری سەربازییان هەیە."

بە دیارونای وت: "هەربۆیە، گەڕانەوەیان زۆر گرنگە بۆ تاوسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان."

جەختیکردەوە لەوەی شەڕی دژی داعش هێشتا تەواو نەبووە و "لەناوبردنی مەترسییەکەی پێویستی بە چەند هێزێکی ئەمنیی زیاتر راهێنراو هەیە کە چەکدار بن بە پێشکەوتووترین چەکەکان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500