وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (21 شوبات) بە فەرمی دووبارە ئەکادیمیای هێزی ئاسمانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی سەربازی بەلەد کردەوە، لە باکوری بەغدا.
وتەبێژی وەزارەت عەمید تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت ئەکادیمیاکە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئەکادیمیای هێزی ئاسمانی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار.
وتی ئەکادیمیای بەلەد تایبەتمەندن لە راهێنانی فڕۆکەوانانی شه‌ڕكه‌ر و چاودێری و بزاوتن، دوای تەواوکردنی راهێنانی سەربازی و تیۆری لە ئەکادیمیا ناوەندییەکە. هەروەها راهێنان بە ئەفسەرانی چاککردنەوەش دەکات.
خەفاجی وتی لەکاتی راهێناندا، فڕۆکەوانان شارەزایی هونەری ئاست باڵا بەدەستدەهێنن لە گەڕان لەسەر فڕۆکەی سێسنا 172، سێسنا 208، تی-6 و تی-50.
وتی ئەندازیار و هونەرییەکان راهێنانیان لەسەر چاککردنەوەی فڕۆکە پێدەکرێت.
خەفاجی وتی کردنەوەی ئەکادیمیاکە هەنگاوێکی جۆرییە بۆ سوپای عێراق و ئاماژەشیکرد بەوەی خزمەت دەکات وەك "هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانمان لەڕووی فڕۆکەوان و ستافی هونەرییەوە".
وتیشی ئەکادیمیاکە یارمەتی فڕۆکەوان و ستافی چاککردنەوە دەدات گەشە بە تواناکانیان بدەن بۆ باشتر بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان و پاراستنی سنورەکان.
پێشخستنی سیستمەکانی راهێنان
خەفاجی وتی ئەو ئەکادیمیایە کە تازە کراوەتەوە سیستمی راهێنانی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت و راهێنەری پیشەیی بەکاردەهێنیت بۆ بەرهەهێنانی دەرچووی خاوەن شارەزایی باڵا.
تێبینی ئەوەشیکرد کە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدانی عێراقدا بۆ بنیاتنانی سەرچاوە مرۆییەکانە لە بواری فڕۆکەوانی سەربازیدا.
وتی: "ئێمە پێویستییەکی زۆرمان هەیە بە ئەزمونی هاوپەیمانان لەم بوارەدا و یارمەتیمان دەدەن وابکەین فڕۆکەوانەکانمان ئەزمونی پێویست بەدەستبهێنن."
وتیشی: "ئەم پشتگیرییە کارامەییمان زیاتر دەکات و دەرفەتێکی زیاتر دەبەخشێت بۆ پێشخستنی سەرچاوە سەربازیەکانمان، کە یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ پلانه ستراتیژیه‌كانمان بۆ قۆناغی شەڕی دژی تیرۆریزم."
ئەم قۆناغە تەرکیز دەخاتە سەر بەهێزکردنی شارەزایی و راهێنانی ستافی سەربازییمان.
وتی وەزارەتی بەرگری کاردەکات بۆ گەشەپێدانی تواناکانمان لە هەموو پیشە سەربازییەکاندا و وتیشی کە ئەکادیمیای بەلەد چاوەڕواندەکرێت لانیکەم 80 راهێنەری فڕۆکەوانی وەربگرێت کە راهێنانی تیۆریی خۆیان تەواوکردبێت.
وتی هێزی ئاسمانی عێراق پاڵپشتی پێویستی پێشکەش بە هێزی زەمینی کرد لەکاتی شەڕی دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا و ئاماژەشیکرد بەوەی کاره‌كانی بەردەوامە كه لەئێستادا لە شانە نوستوەکان و بنکە ماوەکانی گروپەکە دەدات.
سڵاوتان لێبێت! من كوردێكی عێراقیم. له كوردستان ده‌ژیم. ته‌مه‌نم 18 ساڵه. ده‌رچووی به‌شی زانستیم و ناوكۆیی نمره‌كه‌م 70 له سه‌ده. ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیبكه‌م به هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه. ئایا ئێوه په‌سه‌ندم ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام بدهرهوهبهڵێ.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
من ده‌رچووی دواناوه‌ندیم، به‌شی زانستی. ته‌مه‌نم 20 ساڵه. ده‌مه‌وێت په‌یوه‌ندیبكه‌م به هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه بۆ دامه‌زراندن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
ئه‌م كۆلێژه چ نمره‌یه‌ك په‌سه‌ندده‌كات؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
داواكاریی واده‌یه‌ك. من ناوم ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د ناسیف خه‌لیله. ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكیم، به‌شی كاره‌با. داوای واده‌یه‌ك ده‌كه‌م له وه‌زاره‌تی به‌رگری، زۆر پێویستم به‌مه‌یه چونكه من تاكه یارمه‌تیده‌ری خێزانه‌كه‌مم. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت
سوپاس! ئێمە بێزارین لەم ژیانە.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه6 كۆمێنت