هێزەکانی عێراق پێنج ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)یان دەستگیرکرد لە شارۆچکەی قائیمی سەر سنووری پارێزگایی ئەنبار، بەرپرسێکی ناوچەکە سێشەممە (18 کانونی یەکەم) وتی.
هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنی گەڕانی جارناجار ئەنجامدەدەن بۆ شوێنپێهەڵگرتنی شانەکانی داعش لە قائیم، جێگری قائیمقام ئەحمەد جیدیان دولێمی بە دیارونای وت.
وتی: "وەك بەشێك لەم هەوڵانە، هێزەکان لە چەند رۆژی رابردوودا سەرکەوتووبوون لە دۆزینەوەی خانەیەکی تیرۆریستیدا لە ناوچەی کەرابیلە."
وتیشی شانەکە لە پێنج ئەندامی داعش پێکهاتبوو، لەنێویاندا ژنێك، کە داواکرابوو لە دادگا و ئاماژەیکرد بەوەی دەستگیرکردنەکان لەسەر داوای دادگا ئەنجامدران.
دولێمی وتی: "دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەکان بەدوای شانەکانی داعشدا دەگەڕێن لە هەموو کونجێکی شارەکە، تا رێیانپێنەدەن پلانی شکستهێنان بە ئەمنیەت دابڕێژن."
وتی: "ههرچی دۆخی دەوروبەری شارەکە و سنووری سوریاشه، شتەکان زۆر ئارامن."
وتیشی: "یەکەی فراوانی سوپا و خێڵەکییهكان لە هەموو لایهکەوە دەوروبەری قائیمیان گرتووە و بەمدواییانە بەهێزبوون بە لیوای زرێپۆش وەك بەشێك لە هەنگاوی بەهێزکردن بۆ پاراستنی سنووری سوریا."
بەرگرتن بە بەزاندنی سنوور
دولێمی وتی: "ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی سەر سنوور ناوەستن." ئاماژەیکرد بەوەش كه هێزەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ماوەیەکە ئامانجەکانی داعش دەپێکن بەدرێژایی ناوچە سنوورییهكهی سوریا.
وتی ئەمە یارمەتی "دوورخستنەوەی ئەگەری هەڕەشەی تیرۆریستی داوە" و وتیشی كه "هیچ دزەکردنێك ئەنجامنەدراوە" بەنێو سنووردا بۆ نێو قائیم.
ههروهها وتی داعش "دوایین هەناسەی خۆی دەدات لە دوایین بنکەی خۆی لە خۆرهەڵاتی سوریا. پاشماوەکانی داعش دابەش و پەرتەوازە بوون و ئامادەییان لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار لاوازبووە".
وتی باشتربوونی ئەمنیەت لە قائیم ئاسانکاریی کردووە بۆ گەڕانەوەی لهسهدا 70 ئەو کەسانەی لەم چەند ساڵەی دواییدا شارەکەیان بەجێهێشت بەهۆی بوونی داعشەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دووشەممە رایگەیاند دوایین گروپ هەفتەیەك لەمەوبەر گەیشتن، لە کەمپەکانی بزهیبز و عامریەت فەلوجەوە کە 113 خێزانیان لەخۆگرتبوو، بەکۆی گشتی 528 کەس بوون.