سیاسیی بەئەزمونی عێراق و دیاریکراو بۆ پۆستی سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی چوارشەممە (3 تشرینی یەکەم) دەستیکرد بە ئەرکێکی سەخت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر جیاوازییە گەورەکاندا یه‌كخستنی پارتە سیاسییەکان.
لە هەنگاوێکی سەرسامکەرانەدا سێشەممە، تەنیا چەند كاتژمێرێك دوای هەڵبژاردنی، سەرۆك بەرهەم ساڵح ئەرکی سەختی پێکهێنانی حکومەتی ئاراسته‌ی عادل عەبدولمەهدی كرد بۆ گه‌ڕان بەنێو داوی ئاڵۆزی سیاسەتی عێراقدا بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی 30 رۆژدا.
ساڵح، 58 ساڵ، ئێوارەی سێشەممە پۆستی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا بە دەنگدانی پەرلەمان، بە سەرکەوتن بەسەر رکابەرە سەرەکیەکەیدا، فوئاد حسێن بە 219 بەرامبەر 22 دەنگ.
ساڵح میانڕەوێکە کە وەك جێگری سەرەکوەزیرانی نوری مالیکی کاری کردووە و وەك سەرەکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش.
عادل عەبدولمەهدی 76 ساڵە، شیعەیه‌كی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی بەغدایە و بە سەربەخۆ لەقەڵەمدەدرێت. ئەو بە پیشە ئابوریناسە و وەك وەزیری نەوت کاریکردووە و دەتوانێت پشت بە چەندین ساڵی ئەزموون ببەستێت لە رێکخستنی دیمەنی دبلۆماسیی عێراقدا.
چەندین لیستی جیاوازی پەرلەمانی عێراق ماوەیەکە هەوڵی دەسەڵات دەدەن دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی 12ی ئایارکە بووبووه رێگر له‌به‌رده‌م پێکهێنانی حکومەتی نوێ‌دا.
سیستمی دابەشکردنی دەسەڵات
عێراق سیستمی نوێنەرایەتی رێژەیی هەیە کە داڕێژراوە بۆ رێگرتن لە دیکتاتۆرییەت.
پۆستی سەرۆك، کە زیاتر سیمبۆڵییە و ئێستا لەدەستی ساڵحدایه، لەدوای هەڵبژاردنە فرەحزبیەکەی 2005ەوە دراوە بە کورد.
بەگوێرەی رێکەوتنی دابەشکردنی دەسەڵات، پۆستی سەرەکوەزیران دەدرێتە شیعە، لەکاتێکدا سەرۆکی پەرلەمان عەرەبی سوننەیە -- مانگی پێشوو ئەم پۆستە لەلایەن محەمەد حەلبوسییەوە پڕکرایەوە.
عەبدولمەهدی، جێگری سەرۆکی پێشووی عێراق، شیاویی سیاسیی سەلماندووه و ناسراوه به‌وه‌ی کەسایەتیەکی دانسقەیه له به‌ده‌ستهێنانی كۆده‌نگی و ته‌وافوقدا. ئەو ئیمتیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پەیوەندیی باشی لەگەڵ ژمارەیەك سەرکردەی کوردا هەیە.
بەڵام پشتیوانی سەرکردەکانی ئەمریکا و ئەوروپاشی بەدەستهێناوە. لە 2014 پۆستی وەزیری نەوتی گرتەدەست لە کابینەكه‌ی عەبادیدا و دوای دوو ساڵ دەستی لەکار کێشایەوە.
ئێستا تەنیا 30 رۆژی لەبەردەمدایه بۆ گەڕان بەنێو تەونی ئاڵۆزی سیاسەتی عێراقدا بۆ پێکهێنانی حکومەت. گەر شکست بهێنێت، کاندیدێکی دیکە هەڵدەبژێردرێت.
لە وەڵامی پیرۆزبایی سەرەکوەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادیدا، عەبدولمەهدی نیگەرانیی خۆی لە ئەرکە نوێیەکەی دەربڕی و وەك "بەرپرسیارێتیەکی سەخت" ئاماژەی پێ‌کرد.
بڕیارێكی باش نیه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
ئه‌مریكا عێراقی وێرانكردووه و سامانه‌كانی دزیوه. ئه‌ركی وێرانكردنی به‌شه‌كانی تری عێراقیشی سپاردووه به لایه‌نانی تر تا سامانه‌كانی وڵاته‌كه تاڵانبكه‌ن. عێراق له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات. وڵاته یه‌كگرتووه‌كان عێراق و جیهانی وێرانكردووه و گه‌لانی برسیكردووه و سامانه‌كانیانی دزیوه. كاتێك هه‌ر وڵاتێك داگیرده‌كات، ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌ده‌ست كه‌سانێك و دزانێك كه خزمه‌تیده‌كه‌ن و هیچ هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان نیه و هیچ خه‌مێكی وڵاته‌كه‌یان نیه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
حكومه‌تی چی؟ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی چ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌یه به عێراقه‌وه؟ ئه‌مه‌ریكا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناتانیاهو چ په‌یوه‌ندییه‌كیان هه‌یه به‌مه‌وه؟ هه‌مووان كار بۆ ئه‌مه‌ریكا و ناتانیاهو ده‌كه‌ن. هه‌مووان به‌شێكن له‌م یارییه. با ئه‌وانه‌ی زرنگن تێبگه‌ن. پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
ته‌نها خودا رزگارمانده‌كات! من خودام به‌سه و هه‌ر ئه‌ویش چاره‌سه‌ركه‌ری هه‌موو كاروباره‌كانه! تاكه‌ی عێراق ده‌بێت له خراپه‌وه بۆ خراپتر بڕوات؟ حكومه‌ت گه‌نده‌ڵ و فاشله.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
كێشه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌ك كه‌س حوكمی عێراق ناكات، به‌ڵكو له‌لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه حوكمده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه‌یانیش به شێوازی خۆی ده‌یباتبه‌ڕێوه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
ده‌مانه‌وێت ببیستین و ببینین چ بڕوانامه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی هه‌یه، تواناییه‌كانی چین و له‌كوێ ئه‌مانه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، پێشئه‌وه‌ی گوێبیستی به‌رنامه‌كه‌ی بین بۆ ئایینده‌ی عێراق. ده‌بێت بزانین چۆن به‌ده‌ستیهێناون و رۆڵی ئه‌رێنیی چیه و ئه‌و هه‌موو ساڵه چیی بۆ عێراق كرد كه سه‌ره‌كوه‌زیران بوو. ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یادبێت كه خۆی نه‌پاڵاوت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئایا له عێراقدا هیچ كه‌سێكی كارامه‌ی تر نیه جگه له‌مانه؟ فێڵ له كێ ده‌كه‌ن ئێوه؟ كاتێك حكومه‌تێكیان ده‌وێت كه پێكبێت له بێلایه‌نان، ئێوه خۆتان ده‌پاڵێون و كاتێكیش حكومه‌تی عه‌مامه‌یان ده‌وێت، ئێوه هه‌موو عه‌مامه ده‌كه‌نه‌سه‌ر. چۆن ده‌توانێت عێراق ببات به‌ڕێوه كاتێك نه‌توانێت كۆنترۆڵی گروپێك پاسه‌وان بكات؟ ئێوه ده‌ڵێن كه پاسه‌وانه‌كانی بانكی زاویه‌یان بڕی. چۆن ده‌توانێت ئه‌م وڵاته بپارێزێت؟ هه‌ر ته‌نها ئه‌وه بخوێنه‌ره‌وه! سڵاو له وڵاتێك كه له رابردوودا بڵند بوو، ناوی عێراق بوو.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
عه‌بدولمه‌هدی هیچ شتێكی نوێ ناكات له ماوه‌ی داهاتوودا. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن فاشیله‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
هیوادارین هیچ حزبێك نه‌بێت. ئه‌گه‌ر پارتی سیاسی زۆر هه‌بن له عێراق، وڵاته‌كه وێرانده‌بێت. چونكه پارته‌كان هۆی وێرانبوونی عێراقن، به‌تایبه‌تی عێراقیه هه‌ژاره‌كان. هه‌موو شتێكیان دزی. نه‌فره‌تی خوایان لێبێت! من ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نم كه خودا سه‌رده‌كه‌وێت. با چاوه‌ڕێبن بۆ توانای خودا دژیان. خودا هه‌میشه به‌هێزترینه. ئاگرێكی به‌هێز ده‌بینن چونكه نادادپه‌روه‌رن. خودا رسوایان ده‌كات له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی خۆیان.
وه‌ڵام بدهرهوهئهی دیارونا، ئێوه دادگایی پارتی به‌عستان كرد له‌سه‌ر وێرانكردنی عێراق. بۆ خه‌ڵك له‌دژی حزبه‌كان هانده‌ده‌ن؟ ئه‌وان له ئێوه زیاتریان نه‌دزیوه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
سەید عادل، نمونەی رۆژنامه‌وانی، شایانی ئەوەیە. ئەو پیاوێكی راستگۆیە.
وه‌ڵام بدهرهوههیوادارین برامان عادل ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان هه‌ڵبژێرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
داوا لە خوای گەورە دەکەین هێزبداتە سیاسەتمەدار و سەرکردەکانی عێراق و عێراقێکی ئاوەدانمان هەبێت کە بێ‌کاری و هەژاری و نەداری نەبێت. هەروەها داوا لە خودا دەکەین هەموو خراپەکانمان لێ دووربخاتەوە و وامان لێبکات بە ئاشتی و ئاسایش بژین و ده‌روازه‌كانمان بۆ واڵابكات. سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
چی له‌م وتاره‌دا نوێیه؟!!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت
عادل "زاویه" - هیچ خێرێكی لێنابینرێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه14 كۆمێنت