هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سەرکۆماری عێراق هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات لەسەر بەربژێرێکی لایەنگری ئێران بۆ سەره‌کوەزیران

ئاژانسی فرانس پرێس

خۆپیشاندەرانی دژبە حکومەت پۆستەرێکی بێ دەموچاوی ئەسعەد عەیدانی، پارێزگاری بەسره‌، به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ لە میانه‌ی خۆپیشاندانێکدا لە مەیدانی ئازادی له‌ بەغدا لە 26 کانونی یەکەم. عەیدانی وەک لایەنگری ئێران سەیردەکرێت، کە عێراقییەکان بە دەستوەردان لە کاروبارەکانی وڵاتەکە تۆمەتباریدەکەن. [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

خۆپیشاندەرانی دژبە حکومەت پۆستەرێکی بێ دەموچاوی ئەسعەد عەیدانی، پارێزگاری بەسره‌، به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ لە میانه‌ی خۆپیشاندانێکدا لە مەیدانی ئازادی له‌ بەغدا لە 26 کانونی یەکەم. عەیدانی وەک لایەنگری ئێران سەیردەکرێت، کە عێراقییەکان بە دەستوەردان لە کاروبارەکانی وڵاتەکە تۆمەتباریدەکەن. [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرکۆماری عێراق پێنجشەممە (26 کانوونی یەکەم) وتی "ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە" وه‌ك له‌وه‌ی کانیدێکی هاوپەیمانییەکی لایەنگری ئێران بۆ سەره‌کوەزیران رابسپێرێت.

راگەیەنراوەکەی بەرهەم ساڵح لە کاتێکدا هات کە خۆپیشاندەرانی دژبە حکومەت رێوبانەکانیان لە بەغدا و باشوری وڵاتەکە گرتووە دوای گڕتێبەردانی چەندین بینا لە نیوەشەودا.

لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمان، بەرهەم ساڵح وتی ئومێدەوارە گەرەنتی "سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی و یەکگرتوویی خاك" بکات.

بەڵام ئاماژەی بە دەستور کرد و بەگوێرەی دەستوریش دەبێت سەرکۆمار کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابپسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ساڵح وتی: "لەگەڵ رێزم بۆ بەڕێز ئەسعەد عەیدانی (پارێزگاری بەسره‌)، راسپاردنی رەتدەکەمەوە" بۆ ئەو پۆستە.

وتیشی لەکاتێکدا رەنگە ئەمە وەک پێشێلکاری بەرامبەر بە دەستور سەیربکرێت، "نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی سەرکۆمار پێشکەش به‌ ئەندامانی پەرلەمان دەکەم".

عەیدانی وەک کاندیدی ئێران لێی دەڕوانرێت، کە خۆپیشاندەران بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق تۆماتباریدەکەن.

بنبەست

چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان بەغدا و باشوری عێراقیان هەژاند و لەئاکامدا سەدان کەس کوژران، پەرلەمان گه‌یشتووه‌ به‌ بنبەست سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێگرەوەیەک بۆ سەره‌کوەزیرانی پێشوو، عادل عەبدولمەهدی.

خۆپیشاندەران تەواوی سیستمەکە رەتدەکەنەوە و تووڕەییان گەیشتۆتە ئەو سەرکردانەش کە دانوستان دەکەن بۆ دیاریکردنی لایەنێکی ناوخۆ وەک سەره‌کوەزیرانی داهاتوو.

میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران وەزیری ماوەبەسەرچووی خوێندنی باڵا، قوسەی سوهەیلیان بۆ پۆستەکە پێشنیارکرد، دواتر عەیدانییان بەربژێر کرد دوای ئەوەی سەرکۆمار بەربژێرکردنەکەی سوهەیلیی رەتکردەوە.

هەردوو هەڵبژاردەكه‌ لە نێو خۆپیشاندەراندا خۆشەویست نیین، كه‌ عەیدانییان رەتکردەوە بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی پێشووه‌وه‌ لە پارێزگای بەسره‌ ساڵی رابردوو.

خۆپیشاندەرانی شاری کوت له‌ باشور پێنجشەممە هاواریانکرد: "ئێمە ئەسعەد ئێرانیمان ناوێت!"

'دیلی جیاوازییە مەزهەبییەکان'

چالاکوانێکی 25 ساڵ بەناوی سەتار جەبار، لە شاری ناسریەی باشور وتی: "حکومەت دیلی لایەنە گەندەڵەکان و جیاوازییە مەزهەبییەکانە."

پەیامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس وتی دوکەڵ و گڕی تایەی سووتاو لە ناسریە و بەسره‌ و دیوانییە رێوبانە سەرەکییەکانیان بەدرێژایی روباری فوڕات لە تەواوی شەوەکەدا گرت، پێشئەوەی بەشێک لە بەربەستەکانی سەر رێگا لە بەیانیی رۆژی دواتردا لاببرێن.

لە ناسریە، خۆپیشاندەران لە شەودا بینای پارێزگاریان ئاگرتێبەردا بۆ جاری دووەم لەو کاتەوەی خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردووە، هەروەها بنکە نوێکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیشیان سووتاند.

عێراق لە 1 تشرینی یەکەمەوە بەهۆی خۆپیشاندانەوە خرۆشاوە.

دوای کەمبوونەوەی خرۆشانەکە، هەڵمەتی سەرشەقام شێوازێکی نوێی وەرگرت لە چەند رۆژی رابردوودا بە رێپێوان لە دژی بەربڵاویی گەندەڵی وسیستمێکی سیاسی کە وەک قه‌رزارباری ئێرانی دراوسێ تەماشادەکرێت.

فه‌رمانگه‌كانی حکومەت و خوێندنگەکان لە زۆربەی زۆری باشوری عێراقدا داخراون.

نزیکەی 460 کەس کوژران و 25,000 كه‌سیش برینداربوون لە ماوەی نزیکەی 3 مانگ پێکداداندا لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500