هێزەکانی عێراق چوار پیاویان دەستگیرکرد لە شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین لە باکور، کە تۆمەتبارن بە بەقاچاخبردنی خۆراك بۆ پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەڕێگەی رووباری دیجلەوە، قائیمقامی شەرگات چوارشەممە (29 ئاب) رایگەیاند.
قائیمقام عەلی دەودەح بە دیارونای وت: "هێزەکانی هەواڵگریی و پۆلیس دوای بەوردی چاودێرییکردنی جموجوڵیان قاچاخچیەکانیان دەستگیرکرد."
وتی ئەو قاچاخچیانە سهلاجهی شکاویان دەخستە نێو رووباری دیجلەوە کە خۆراكی وشککراوە و لەقوتوکراوی تێدابوو، شەپۆلەکان دەیانبردن و سهلاجهكانیان دەگەیاندە ناوچەی دوورەدەست کە لەوێ پاشماوەکانی داعش دەیانتوانی هەڵیانگرنەوە.
وتی تۆمەتباران دانیاننا بە بەقاچاخبردنی خۆراك دا بۆ داعش بەم رێگەیە و هەموو رۆژێك و "هەندێك لە بارهكان رەنگە نەگەیشتبنە تیرۆریستان و کەوتبنە دەستی هێزەكانی ئاسایش یان خەڵکی ناوچەکە".
دەودەح وتی تۆمەتباران دەبرێنە دادگای سهڵاحەدین بۆ دادگاییکردن بە تۆمەتی پشتگیریی و یارمەتیدانی گروپە تیرۆریستیەکان.
هەڵکوتانەسەر بەردەوامە
وتی هێزەکانی عێراق ههروهها چوارشەممە پێنج پیاویان دەستگیرکرد کە داواکرابوون لەلایەن دادگاوە لە خۆرهەڵاتی شەرگات و بەهۆی تێوەگلانیان لە "تاوانی تیرۆریستی گەورە"وه.
وتیشی: "یەکێکیان لە ناوچەی سومەر لە شاری موسڵ دەستگیرکرا دوای ئەوەی هێزێکی ئاسایشی تایبەتی دەزگای پۆلیسی شەرگات و هەواڵگریی هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکەی، بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنیەکان لە موسڵ."
دەودەح وتی گومانلێكراوهكه، کە تۆمەتبارە بە چاندن و تەقاندنەوەی بۆمبی دەستکرد کە مەدەنیەکانی کردبووە ئامانج، بەهۆی هەواڵدانی ژنەکەیەوە دۆزرایەوە کە لە کەمپی جەدەی قەیارە (باشوری موسڵ) دەژی.
وتی هێزەكانی ئاسایش چەك و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان به ههر پێنج گومانلێكراوهكه گرت، وتیشی کە گومانلێکراوەکان ئەو شوێنە نهێنیانەشیان ئاشکراکردووە کە بڕێکی زۆر عهتادی تێدابووە.
دەودەح وتی: "داعش هێشتا چەند ئەندامێکی ماوه کە لە دەوربەری شەرگات پەرشوبڵاون، بەتایبەت لە ناوچەی جەبەل نەمل، گوندی کەنعوس و ناوچەی نزیك بیابانی حەزر."
وتیشی ئەم ئەندامانە فشاری زۆریان لێدەکرێت چونکە بەردەوام لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە شوێنیان هەڵدەگیرێت و بنکە و شوێنی حەوانەوەیان تێکدەشکێنرێت.
ههر بژین هێزه ئهمنیهكان! شهرمهزاری و بێئابڕووی بۆ گهمژهكانی داعش!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت