وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چوارشەممە (16 ئایار) یەکەمین پلانی ئەمنی رەمەزانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە لەوکاتەوەی کە بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا سەرکەوتن.
راوێژکاری رۆژنامەوانیی وەزارەتهكه، وەهاب تائی، بە دیارونای وت: "وەزارەتمان دەستی بە جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی کردووە بۆ پاراستنی ژیان و ماڵی هاوڵاتیان لەکاتی مانگی رەمەزاندا."
وتی پلانەکە ئاستێکی زیاتر له نەرمیی تێدایە، بەڵام هیچ لە توندی هەوڵەکانی پاراستنی عێراقیەکان کەمناکاتەوە لەکاتێکدا پێشوازی لەم مانگە پیرۆزە دەکەن.
تائی وتی: "رێگە و دەروازە داخراوەکان دەکەینەوە و هاتوچۆی ئاسایی رێپێدەدەین بۆ سوککردنی باری رۆژوو لەسەر خەڵك و کارئاسانی دەستڕاگەیشتنیان بە ماڵ و چێشتخانەکان بۆ خواردنی ژەمی رۆژوشکاندن و پارشێو."
وتی: "هەروەها داوامان لە یەکەکانمان کردووە لە هێزەکانی فریاگوزاری و پۆلیس و هاتوچۆ بۆ بەگەڕخستنی هەموو سەرچاوەکانیان تا هاوڵاتیان بپارێزن لەکاتێکدا سروشه ئایینییهكانی ئەم مانگە جێبەجێدەکەن."
تائی وتی ئهمنییهت پهردهسهنێت بۆ پاراستنی دوکانداران لە بازاڕە گشتیەکان و مۆڵ و ناوەندەکانی بازاڕکردندا، لەگەڵ کافێ و شوێنەکانی گردبوونەوە کە خەڵك شەوانی رەمەزانی تێدا بەسەردەبەن.
هەواڵگری کلیلی ئەمنیەتە
تائی وتی پلانەکە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە زانیاری هەواڵگری دەبەستێت، کە بەکاردەهێنرێت بۆ شوێنپێهەڵگرتنی تیرۆریستان و باندە تاوانکارەکان و پەکخستنی پیلانەکانیان.
وتیشی وەزارەت کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پلانی ئەمنیی رەمەزان، بەهەمان شێوە کە کاریکردووە بۆ پاراستنی ئارامی بۆنە ئایینیەکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمدواییە.
وتی لەمساڵدا بە ملیۆنان زیارەت بۆ نزرگەکان بە سەلامەتی ئەنجامدراون و ئاماژەشیکرد بەوەی هیچ پێشێلكارییهكی ئهمنی زیانی به هەڵبژاردنی پەرلەمان نهگهیاند.
وتیشی: "پێویستمان بەوەیە هاوڵاتیان هاریکاریمان بكهن تا بتوانین بەرپرسیارێتیەکانمان جێبەجێبکەین." داوای لە عێراقیەکان کرد کە وریابن و هەواڵ لە هەر شتێکی گومانلێکراو بدەن.
حکومەتی عێراق سێشەممە رایگەیاند کە کاتژمێرێك کەمدەکاتەوە له کاتژمێرە فەرمییەکانی کارکردن له مانگی رەمەزاندا، بەڕێوەبەرێتیەکان و دەزگاکان سەربەست دهبن لەوەی کام کاتژمێرە دیاریدەکەن بۆ کەمکردنەوە.
تەحسین عەبودی، تەمەن 53 ساڵ، لە گەڕەکی زەعفەرانیەی بەغدا بە دیارونای وت: "بەهۆی پلانی ئەمنیەوە لە رەمەزاندا ئاراممان گرتووە."
وتی: "دۆخی ئەمڕۆ ئارامترین و سەقامگیرترینە لە ماوەی چەند ساڵێکدا."
عوروبە حسێن، 42 ساڵ، لە گەڕەکی شورتەی بەغدا، وتی: "رەمەزان خۆشییە و خۆشی ئەمساڵمان جیاوازە، چونکە ئەمە یەکەم رەمەزانە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا."
وتیشی: "مانگی خواپهرستی و بەڕۆژووبوونە و ئەم رەمەزانەش نزادهكهین بەر رەحمەتی ئارامی و خۆڕزگارکردن لە دوایین تیرۆریست بكهوین."