هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پلانی ئەمنیی جەژن جێبەجێدەکەن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەینی (15 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی بۆ ئاهەنگەکانی جەژنی رەمەزان.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "تیمەکانی وەزارەت و ئەندامانی تایبەتی ئەمنی دەستیانكردووه‌ بە جێبەجێکردنی پلانی [ئەمنی] جەژن لە هاوینەهەوار و ناوچە گەشتیاریەکان، باخە گشتیەکان و ئەو ناوەندانەی کە خێزانەکان گرددەبنەوە، وەك بازاڕ و مۆڵەکان."

وتی: "پلانەکە ئامانجی دابینکردنی ئەمنیەتی ئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیان و رێگرتنە لە کردە تیرۆریستیەکان."

هاوکات، ئەمانەتی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هەموو شوێنەكانی گەشتیاری و کاتبەسەربردن و پارکەکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە خێزانەکان بەخۆڕایی لە جەژنی رەمەزاندا.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "خێزانەکان دەتوانن بەخۆڕایی بچنە نێو هەموو شوێنەكانی گەشتیاری و کاتبەسەربردنەوە لە هەموو ناوچەکان [ی پایتەخت]."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500