پەیوەندیەکانی مۆسکۆ لەگەڵ تاران تا دێت توندوتۆڵتر دەبێت و ئەمەش هێڵە مەزهەبیەکانی جیهانی ئیسلامی تۆختركردۆتهوه و ههروهها ئامانجی کرێملینیش ئاشكرادهكات بۆ بهدهستهێنانی دهسهڵات به خۆدانهپاڵ ئهو چالاکیانهی ئێران کە ناسهقامگیری دهنێنهوه.
رژێمەکەی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین چەندین ساڵە هەوڵدەدات رۆڵی روسیا بگەڕێنێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوهڕاست و ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست و ئهولاتریش، ئەمەش لە دوای روخانی یەکێتی سۆڤیەت و دواتر کەنارگیرکردنی فیدراسیۆنی روسیا لە جیهاندا.
رووداوەکانی ئەم دواییانە دەریدەخەن کرێملن بڕیاریداوە هەموو هەوڵەکانی لە پشتگیری تاراندا چڕبکاتەوە. لە ئەفغانستانەوە بۆ سوریا و لە یەمەنەوە بۆ عێراق پشتگیریی روسیا ئاشكرایه له ئهجێندهی دووبهرهكینهرهوه و فراوانخوازی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە ئەم پەیوەندییە گهشهكردووهی نێوانیان دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە لێکەوتۆتەوە.
ئێران و روسیا هاوپەیمانیەکیان درووستکردووە بە سوود وەرگرتن لە هێزی سەربازی روسیا و ئەندامێتی هەمیشەیی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتوکاندا، بەهۆشیەوە دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانی و چەندین ملیۆن کەس ئاوارە بوون و ناکۆکییە مەزهەبیەکانیش لەو ناوچانە زیاتر بوون، کە ناوچەی هەستیارن و خۆیان له لێواری تەقینەوەدان.
پشتگیریی "هیلالی شیعی"
ئەم هاوپەیمانیە نوێیەی روسیا و ئێران لەسەر یەك ئامانجی هاوبەش دروستکرا، ئەویش هێشتنەوەی رژێمەکەی بەشار ئەسەد بوو، کە لەگەڵ باوکی حافز ئەسەد، پەیوەندییەکی درێژخایەنیان لەگەڵ تاران و سوپای پاسدارانەکەیدا هەبووە.
ئێران سوریا وەك ناوچەیەك دەبینێت بۆ توندکردنی هەژمونی مەزهەبیی خۆی لەو ناوچانەی ناونراوە "هیلالی شیعی" -- کە زنجیرە وڵاتیكی زۆرینە شیعەن یان کەمایەتیەکی گەورەی دانیشتوانی شیعەیان تیادایه و لە ئێرانەوە تا لوبنان درێژبوونەتەوە.
سوریا بە تایبەتی ئەو سەرزەمینەیە کاریگەری ئێران و باریی چەکی لێوە دەگەیەنرێنە لوبنان، چونکە لەوێ تاران پشتگیری حیزبوڵای پارتی سیاسی چەکدار دەکات لە دژی ئیسرائیل، کە دوژمنی لهمێژینهی تارانە.
روسیا بۆ خۆی دەمێکە سوریا وەك مشتەری ئامێرە سەربازیەکانی داناوە و زۆر بە ئیرەییەوە پارێزگاری دهكات لە تاکە بەندەری لە دەریای سپی ناوەڕاست، کە شاری تەڕتوسی سوریایە.
لەگەڵ بەرپابوونی جەنگی ناوخۆدا لە سوریا، مۆسکۆ هەلێکی بینی بۆئەوەی بێباکانە هەموو توانا سەربازی و دهسهڵاتخوازهكانی بخاتەگهڕ بۆ پیشاندانی کاریگەری خۆی لە ناوچەیەكدا کە ئەمریکا ئامادهییهكی چڕوپڕی ههیه.
بەرژەوەندی هاوبەشی مانەوەی رژێمەکەی ئەسەد وای لە روسیا و ئێران کرد چەك و چەکدار و پارە بنێرن بۆ پاڵشتیی سوپای سوریا دوای نزیكهی هەشت ساڵ لە جەنگ.
پشتگیرییهكه، تەنیا لە سوریا، کوژرانی نزیکەی 500،000 سوری لێکەوتۆتەوە لەگەڵ ئاوارەبوونی چەندین ملیۆنی دیکە. زۆربەی زۆری ئەو کوشتارانە لە ناوچە زۆرینە سوننەکان روویانداوە -- کە دژی ئەسەد و ئەجێنده مەزهەبیەکەی ئێرانن.
لەو کاتەوە هاوپەیمانیەکەی نێوان ئێران و روسیا بەرفراوان بووە بۆ خزمەتی ئەو هێڵە مەزهەبییەی کە ئێران دوایکەوتووە.
لەگەڵ ئەوەی روسیا تا دێت کەنارگیرتر دهبێت لە سەر ئاستی جیهان بەهۆی دەستوەردانیەوە لە هەڵبژاردنی وڵاتانی ترداو و داگیرکردنی وڵاتانی دروسێی و پشتگیریکردنی رژێمە ئۆتۆكراتیهكان، ئێستا وایلێهاتووە لە جیهاندا بۆ هاوپەیمانیكردنی ئەو وڵاتانە بگەڕێت كه ههمان قهیرانیان ههیه -- وەك ئێران.
روسیا و ئێران دەمێكە لهژێر پهردهی "دژە تیرۆریزم" بەکاردەهێنن بۆ شاردنەوەی ئامانجە مەزهەبی و بەرنامەکانی بەرفراوانخوازهكانیان.
هەردوو وڵاتەکە ئۆپۆزسیۆنی سوریا -- کە خەڵکن و بۆ ئازادی دەجەنگن دژی دیکتاتۆرێك کە گازی کیمیایی دهكات بە خەڵكی خۆیدا - بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و گروپە توندڕەوەکانی دیکە دەچوێنن.
روسیا و ئێران وا دەردەکەون گوتاری چهوتی دژ بە تیرۆریزم بەکاربهێنن بۆ پتەوکردنی هاوپەیمانیەکەیان له ههر كاتێكی تر زیاتر.
روسیا ڤیتۆی نەتەوە یەکگرتوەکان بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی ئێران
جگه لە هاوکاریە سهربازی و هەواڵگرییهكان، روسیا بهبهردهوامی دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی بەکارهێناوه بۆ راگرتنی کارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کە رەخنەیان دهگرت لە ئێران و دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی ئێران.
چەندین جار روسیا ڤیتۆی بەکارهێناوە بۆ پاراستنی رژێمی سوریاش -- لە 10 نیسان وایکرد کارنامەیەکی گرنگ بۆ ئیدانەکردنی بەکارهێنانی چهكی کیمیایی دژی خەڵكی مەدەنی لەلایەن رژێمەوە رابگرێت -- کرێملن ئێرانیشی پاراستووە لە سزاکان کە دەکرا بسەپێنرێت بەهۆی رۆڵیەوە لە یەمەن.
روسیا 26 شوبات کارنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی پوچهڵكردهوه کە دەکرا فشاربخاتە سەر ئێران لەسەر بەکارهێنانی نایاسایی ئەو موشەکانەی شیعە حوسیە یاخیەکان لە یەمەن بەکاریانهێنابوون.
کارنامەکە، کە 15 ئەندامەکەی دیکەی ئەنجومەنەکە بە ئاسانی دەکرا پەسەندی بکەن، ئامانجی نوێکردنەوەی ئابڵوقەی چەك بوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر حوسیەکانی كه ئێران پشتگیریان دەکات و وادەکەی لهبهسهرچووندایه -- هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارێكی کۆمسیۆنێکی شارەزایان کە وتیان ئێران ئابڵوقەکەی پێشێلکردووە.
کەچی ئەنجومەنی ئاسایش ناچاربوو کارنامەی نوسراوەیەکی روسیا جێبەجێبکات کە ئابڵوقەکە و کۆمسیۆنەکەی نوێکردەوە بەڵام ناوی چەکەکانی ئێرانی نەهێنا کە لە یەمەن بەکار دەهێنرێن.
"یاری دووسەرە" لە ئەفغانستان
روسیا لەگەڵ ئێران لە ئەفغانستانیش کاردەکهن و كه سهیرهكه لەوەدایە گروپێكی توندڕەوی سوننی بەکاردەهێنن بۆ پێکانی ئامانجەکانیان.
بەڵگەی زۆر هەیە هەردوو وڵات چەك و پارە و راهێنان دەدەن بە چەکدارانی تاڵیبان، کە دەیانەوێت حکومەتەکەی کابوڵ، کە وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیری دەکەن، بڕوخێنن.
روسیا و میدیای روسی سەرقاڵی تۆخکردنەوەی ناکۆکیە مەزهەبیەکانن بۆئەوەی پشێوی بنێنەوە حکومەتەکەی ئەفغانستانەوە و هەواڵی درۆ لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاودەکەنەوە.
دوای سێ ساڵ لە نکوڵیکردن، لە کانونی یەکەمی 2016 دا باڵوێزی ئێران لە ئەفغانستان محەمەد رەزا بەهرامی دانینا بەوەی ئێران پەیوەندی لەگەڵ تاڵیبان هەیە.
ئەو دانپێدانانەش نیشانیدا ئێران یارییەکی دووسەرەی خیانەتکارانە دەکات، چونکە پارە و چەك و سەرباز بۆ سوریا و عێراق بۆ دژایەتیکردنی "تیرۆریزمی وەهابیزم" دەنێرێت و لە هەمانکاتدا هاوکاری تاڵیبان دەکات -- کە بزووتنەوەیەکە لە رووی تیۆریەوە دژیەتی -- لە ئەفغانستان.
راپۆرتە هەواڵیەکان دەڵێن لە 2007 ەوە بەرپرسانی ئەفغانی ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە باری چەك لە ئێرانەوە دەگاتە تاڵیبان.
بەم دواییانەش چەکدارانی تاڵیبان بینراون چەکی روسی و ئێرانیان بەکارهێناوە.
هەرچەندە روسیا دەڵێت پشتگیری چەکدارانی تاڵیبان دەکات لە دژی داعش لە ئەفغانستان بەڵام بەرپرسانی ئەفغانی دەڵێن کرێملن هەوڵەکانی دژە تیرۆریزم و دەزگا ئەمنیەکانی ئەفغانستانی لاوازكردووه.