چالاكوانێكی ناوخۆ به دیارونای وت چه‌كدارانی ته‌حریر شام ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه كه دژی هاوپه‌یمانێتیه تووندڕهوهكهن -- به‌تایبه‌تی چالاكوانانی بواری میدیا -- له چه‌ند گوند و شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگای ئیدلیب.
چالاكوان هه‌یسه‌م ئیدلیبی به دیارونای وت له چه‌ند كاتژمێرێكی رابردوودا، یه‌كه‌كانی ته‌حریر شام هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كانی چالاكوانان و ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كه‌ن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گوندنشینی پارێزگای ئیدلیب، كه قه‌ڵایه‌كی هاوپهیمانێتیهكهیه.
وتی چه‌كدارانی هاوپهیمانێتیهكهیه به چڕی له خاڵه‌كانی پشكنین جێگیركراون له ناوچه‌كه و به وردی ناسنامه و مۆبایله‌كان ده‌پشكنن بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ر شتێكی بڵاوكراوه یان چالاكییه‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه دژی ته‌حریر شام بێت یان ره‌خنه‌ی لێبگرێت.
ئیدلیبی وتی: "چالاكوانان ئه‌حمه‌د عه‌زۆ شێخ عه‌لی و مه‌حمود ئه‌حمه‌د شێخ عه‌لی له سه‌رمه‌دا له باكوری ئیدلیب دووشه‌ممه (2 نیسان) ده‌ستگیركران."
وتی ئه‌م دوو چالاكوانه ره‌خنه‌یان له هاوپه‌یمانێتیه‌كه گرتبوو له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانی ته‌حریر شام عه‌لا نزار رهیای خه‌ڵكی گوندی مه‌عه‌ره‌ت حورمهیان ده‌ستگیركرد له باشوری ئیدلیب له خاڵێكی پشكنیندا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕان له ته‌له‌فۆنه‌كه‌یدا ده‌ریخستبوو كه نووسین و ڤیدیۆی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتیه‌كه و چه‌كدارانی بڵاوكردبووه‌وه.
ئیدلیبی وتی له شارۆچكه‌ی حاس، كوڕێكی گه‌نج، عه‌بدوڵا فه‌رحات، كوژرا به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌ی عیقابی سه‌ر به ته‌حریر شام.
وتیشی ته‌حریر شام و به‌ره‌ی رزگاریی سوریای تازه-دامهزراوئاگربهستێكیان ئیمزاكرد له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا.
وتی: "به‌ڵام هه‌ندێك پێشێلكاری له گرێبه‌سته‌كه‌دا كراوه، هه‌روه‌ك له شه‌وی شه‌ممه‌دا كاتێك ته‌حریر شام هه‌وڵیدا هێرشبكاته‌سه‌ر داره‌ت عه‌زه و شارۆچكه‌ی مكالبیس."
وتیشی: "چه‌كدارانی ته‌حریر شام داره‌ت عهزهیان تۆپبارانكرد به تۆپهاوێژی قورس، ئه‌مه‌ش بووه هۆی برینداركردنی چه‌ندین هاوڵاتی و زیانپێگه‌یاندنێكی زۆری موڵكی گشتی."