هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رژێمی سوریا خرایه‌ خواره‌وه‌ له‌ نزیك ئیدلیب

وه‌لید ئه‌بولخه‌یر له‌ قاهیره‌ و ئاژانسی فرانس پرێس

پاشماوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رژێمی سوریا، كه له‌لایه‌ن روسیاوه دروستكراوه، له كێڵگه‌یه‌ك كه‌وتووه نزیك له شارۆچكه‌كانی له‌تامنه و ته‌مه‌نا له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه]

پاشماوه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رژێمی سوریا، كه له‌لایه‌ن روسیاوه دروستكراوه، له كێڵگه‌یه‌ك كه‌وتووه نزیك له شارۆچكه‌كانی له‌تامنه و ته‌مه‌نا له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه]

چالاكوانێكی ناوخۆ وتی، توندڕه‌وه‌كان له‌ پارێزگای ئیدلیب چوارشه‌ممه‌ (14 ئاب) فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رژێمی سوریایان خسته‌ خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی رژێم به‌رده‌وامبوون له‌ پێشڕه‌وییان به‌ره‌و شاری خان شه‌یخون.

چالاكوانێكی ئیدلیب، هه‌یسه‌م ئیدلیبی به‌ دیارونای وت فڕۆكه‌كه‌ی هێزی ئاسمانی سوریا له‌ جۆری سوخۆی So-22 كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ دروستكراوه‌، له‌نزیك له شارۆچكه‌كانی له‌تامنه و ته‌مه‌نای ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب خرایه‌ خواره‌وه‌.

رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ بوو له‌ كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه‌ روویدابێت.

سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌، رامی عه‌بدولڕه‌حمان چوارشه‌ممه‌ وتی: "فڕۆكه‌وانه‌كه‌ وه‌ك دیل ده‌ستگیركراوه‌" و له‌ ده‌ست ته‌حریر شامدایه‌.

فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی سوریا له‌ جۆری سوخۆی So-22 كه‌ له‌ 14ی ئاب خرایه‌ خواره‌وه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ له‌كاتێكدا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌]

فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی سوریا له‌ جۆری سوخۆی So-22 كه‌ له‌ 14ی ئاب خرایه‌ خواره‌وه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ له‌كاتێكدا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌]

ئیدلیبی وتی چه‌ند راپۆرتێكی دژبه‌یه‌ك هه‌بوون ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌، كه‌ ده‌وترێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ په‌ڕه‌شووت خۆی له‌ فڕۆكه‌كه‌ فڕێداوه‌ له‌لایه‌ن گروپێكی توندڕه‌وی توركمه‌نستانییه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و دواتر راده‌ستی ته‌حریر شام كراوه‌.

ته‌حریر شام، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ تیرۆریستییه‌ی كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌ی ئیدلیب ده‌كات، پێنجشه‌ممه‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆی وه‌ك موقه‌ده‌م محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سلێمان له‌ هێزی ئاسمانی سوریا ده‌ناسێنێت.

شوێنی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخونی نیمچه‌ چۆڵكراو، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شاڕێیه‌كی سه‌ره‌كی كه‌ دیمه‌شق و حه‌له‌ب به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و خواستی رژێمه‌ بیگرێته‌وه‌.

پێشڕه‌وییه‌كانی رژێم به‌ره‌و خان شه‌یخون

ئیدلیبی وتی خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕێكی چڕی زه‌مینی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێم كه‌ به‌ره‌و خان شه‌یخون پێشڕه‌ویده‌كه‌ن.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و هێزانه‌ ته‌نها سێ كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌كه‌وه‌ دووربوون، دوای كۆنترۆڵكردنی پێنج گوند له‌ شه‌ودا له‌ باكوری خۆرئاوای ناوچه‌كه‌.

عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئامانجی پێشڕه‌ییه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌وره‌دانی خان شه‌یخون و گه‌یشتنه‌ به‌ شاڕێكه‌."

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ شه‌ڕكردن له‌ باشوری ئیدلیب له‌ پێنجشه‌ممه‌دا بووه‌ هۆی كوشتنی پێنج چه‌كداری رژێم و 11 توندڕه‌وه‌ و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان.

ئیدلیبی وتی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وامبوون له‌ بۆمبارانكردنی شار و شارۆچكه‌كانی مه‌عه‌ره‌ت نوعمان، مه‌عه‌ره‌ت حورمه‌، حه‌یش، مۆقا، جبالا و كسه‌نفه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب.

وتیشی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ی قوربانیان زیادبكات به‌هۆی تووندیی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه‌ كه‌ له‌ئارادایه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ده‌وروبه‌ری ته‌ل ته‌رعی و سوكه‌یك.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چوارشه‌ممه‌دا 16 سه‌ربازی هێزه‌كانی رژێم كوژران، له‌گه‌ڵ 24 تووندڕه‌و و حه‌وت چه‌كداری گروپه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پێشووتری كوژراوه‌كان.

به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه‌، هه‌ر له‌ چوارشه‌ممه‌دا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیا چوار مه‌ده‌نییان له‌ نزیك شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت حورمای باشوری پارێزگای ئیدلیب كوشت.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا كارمه‌ندێكی پزیشكی، شۆفێرێكی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و كارمه‌ندێكی شارستانی هه‌ن.

چوار مه‌ده‌نیی تر به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رژێمه‌وه‌ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعمان كوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500