نوێبوونه‌وه‌ی بارگرژیه‌كان له‌نێوان مه‌ده‌نییه‌كان و ته‌حریر شامدا له چه‌ندین به‌شی پارێزگای ئیدلیب سه‌ریكێشاوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له هه‌ندێك ناوچه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ده‌ستگیركردن و قوربانیدان، چالاكوانێكی ناوخۆیی پێنجشه‌ممه (21 ئازار) وتی.
چالاكوان هه‌یسه‌م ئیدلیبی به دیارونای وت هاوپه‌یمانێتیه تووندڕهوهكه به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی چالاكوان و رۆژنامه‌وانان و یان ده‌ستگیریان ده‌كات یان ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كاریاندا.
ناوبراو وتی له رووداوێكی نائاساییدا، دانیشتوانی كه‌فر ته‌خاریم له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب ته‌حریر شامیان كرده ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر خاڵێكی پشكنیندا له ده‌روازه‌ی باشوری شارۆچكه‌كه.
له‌هه‌مانكاتدا، له شارۆچكه‌ی حاس نزیك به مه‌عره‌ت نو‌عمان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان دانیشتوان و ته‌حریر شام بوونه هۆی كوژرانی كه‌سێك.
چه‌كدارانی ته‌حریر شام ته‌قه‌یان له گه‌نجه‌كه كرد، به ناوی محه‌مه‌د عه‌لی فه‌رحات، له‌كاتێكدا دانیشتوان به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراودا بۆ رێگریكردن له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ناوخۆ.
ئیدلیبی وتی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ته‌حریر شامیش هێرشێكی كتوپڕیان كرده سه‌ر چالاكوانی میدیایی ناسر مه‌نسور له گوندی حه‌ویجه له باكوری پارێزگای حه‌ما، كه هاوسنووری ئیدلیبه، دواتر بردیان بۆ شوێنێكی نه‌ناسراو.
تووندڕه‌وه‌كان له چه‌ندین رۆژنامه‌وان و چالاكوانیان داوه، له‌نێویاندا په‌یامنێری ئاژانسێكی هه‌واڵی بیانی، عومه‌ر حاج قه‌دور، له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن له فه‌یله‌ق شام، كه كۆنترۆڵی ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری پاڕێزگای حه‌له‌ب ده‌كات.
ناكۆكی له‌گه‌ڵ ركابه‌ران و خوێندكاران
ئیدلیبی وتی ناكۆكییه‌كه له‌كاتێكدا دێت كه ته‌حریر شام ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی ته‌واوی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناوخۆ بكات كه هێشتا پهیوهستنهكراون به‌ناو "حكومه‌تی رزگاری"یه‌كه‌یه‌وه.
وتی ئه‌مه بۆته هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شارۆچكه‌ی ئوم سیر له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب.
ئیدلیبی وتیشی شه‌ڕوپێكدادانه‌كه زۆر چڕه له نێوان ته‌حریر شام و فه‌یله‌ق شامدا، كه كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی پارێزگای ئیدلیب و حه‌له‌ب و حه‌ما ده‌كات، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان پێكداچوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراون.
هه‌روه‌ها وتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوشاری خستۆته سه‌ر خوێندكارانی زانكۆش، به سه‌پاندنی یه‌كپۆشی بۆ كچان كه ئه‌مه‌ش شتێكی باو نییه و پێده‌چێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ببێته هۆی دروستبوونی خۆپیشاندان.