دوای دوو ساڵ لە ئاوارەیی، دانیشتوویهكی کەرکوك، سەعد محەمەد و خێزانەکەی بەمدواییانە گەڕانەوە بۆ ماڵەکهیان لە گەڕەکی عەباسی خۆرئاوای حەویجە.
محەمەد، 55 ساڵ، کە دوکانێکی بچوکی فرۆشتنی جل و کەمالیاتی هەیە وتی: "هیچ شتێك پڕبایەختر نیە لە ژیان لە ماڵی خۆتدا و ئەوەی بتوانی ئیش بکەیت و بژێوی بۆ منداڵەکانت پەیدابکەیت و بەبێ ترس گەورەیان بکەیت."
ناوبراو بە دیارونای وت ئەم رۆژانە، ئهو هەستهی هەیە کە "دەرفەتێکی نوێی پێدراوە لە ژیاندا".
وتی: "رۆژانی تیرۆریزم تەواو." وتیشی دانیشتوانی شارەکە پابەندن بە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
![دانیشتوانی حەویجە گرددەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگەکانی پاراستنی ناوچەکە لە شانە نوستوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: سەرکردەی خێڵەکانی حەویجە، شێخ وەسفی عاسی]](/cnmi_di/images/2018/03/21/11851-Hawija-tribes-meeting-600_384.jpg)
دانیشتوانی حەویجە گرددەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگەکانی پاراستنی ناوچەکە لە شانە نوستوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). [خاوەنی وێنە: سەرکردەی خێڵەکانی حەویجە، شێخ وەسفی عاسی]
ههروهها وتی: "هێزە ئەمنیەکان لە ئاسایشمان بەرپرسیارن، بەڵام ئەوە زیاتر دەکەوێتە سەر ئێمە. دەتوانین هەرگیز نەهێڵین شتەکان وەك پێشووی لێبێتەوە."
هێشتا شانەی نوستوو بوونیان ههیه
سەرەڕای سەقامگیریی هەنوکەیی لە حەویجە، ئەو شانە نوستوانەی داعش کە تۆپۆگرافیای ئاڵۆزی ناوچەکە دەقۆزنەوە هێشتا هەڕەشەن.
فەرماندەی مەیدانیی حەشدی خێڵەکی حەویجە، سەلاح رەزوقی، بە دیارونای وت گەورەترین ئەرکی بەردەممان چۆنێتی بنەبڕکردنی ئەم شانانەیە.
وتی: "لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا، بینیومانە داعش هێرشدەکاتە سەر گوندە دوورەدەستەکان و هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەکان و خۆبەخشەکان دەکاتە ئامانج."
لە 18 شوباتچەکداران 27 ئەندامی هێزێکی میلیشیای سەر بە هێزە عێراقیەکانیان کوشت لە گوندی سەعدانیەلە باشوری خۆرهەڵاتی شارەکە.
رەزوقی وتی ئەم هێرشانە وەك "زەنگی مەترسی وان بۆ ئێمە و خەڵکی ناوچەکە".
وتیشی هاریکاریی نێوان هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی ناوچەکە دەبێت بەهێزبکرێت تا چەکداران هیچ شوێنێکیان نەبێت خۆیانی تێدا بشارنەوە و ئاماژەشیکرد بەوەی دانیشتوان هەوڵدەدەن یارمەتی هێزە ئەمنیەکان بدەن بە چەندین رێگە.
ههروهها وتی: "ئەوان هاندراون بە هەستی بەرپرسیارێتی و حەزی نەهێشتنی هەڕەشە بۆسەر شارەکەیان و پاراستنی سەرکەوتن."
ژیانی ئاسایی دهگهڕێتهوه
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك مەعەن محەمەد بە دیارونای وت لە چەندین ناوچەی شارەکە، لەنێویاندا عەباسی و زابی گەورە، خەڵکە ئاوارەکە تاڕادهیهك بەتەواوەتی گەڕاونەتەوە.
وتی ژیان لەم دوو ناوچەیە دەستیپێکردۆتەوە، بە بازاڕی جەنجاڵ و چالاکی تەندروستی بازرگانیەوە و ئاماژەشیکرد بەوەی خوێندنگەکان پێشوازیان لە خوێندکاران کردووە و خزمەتگوزاری وەك ئاو و کارەبا بە باشی دابیندەکرێن.
محەمەد وتی هەمان شت بۆ ناوەندی حەویجەش راستە "بەجۆرێك نیوەی دانیشتوانەکەی گەڕاونەتەوە، سەرەڕای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری سنوردار".
وتی بەڵام دۆخی ئەمنی ئاڵۆزترە لە قەزای ریاز و رەشاد، لە باشور و باشوری خۆرهەڵاتی حەویجە.
وتیشی لە گوند و ناوچە دوورەدەستەکانی ئەم قەزایانە، چەکداران سوود لە خاکی ئاڵۆزی ناوچەکە دەبینن بۆ خۆشاردنەوە.
هێرشكردن لە ئەشکەوت و دۆڵەكانهوە
رەزوقی هۆشدارییدا لەوەی هەڵمەتە ئەمنیەکانی ئێستا بەپێی پێویست نین بۆ رێگرتن لە هەڕەشەی شانە نوستوەکانی داعش، چونکە حەویجە بەشێکە لە دۆڵی زغەیتون، کە چەند زنجیرە دۆڵێکی بچوك و فراوان لەخۆدەگرێت، لەگەڵ گردی چۆڵ.
وتی ئەنجامدانی شهنوكهوێكی چڕوپڕ پێویستی بە "هەڵمەتێکی بهرفراوان هەیە کە تێیدا چەندین یەکەی سەربازی بەشداری بکەن بە پاڵپشتی بەردەوامی هێزی ئاسمانی".
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بورهان عاسی بە دیارونای وت: "دوایین ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکان [هێرشی لێدە و راکە] بوون، لەلایەن گروپی بچوکی پێكهاتوو له چەند چەکدارێکەوە ئەنجامدراون."
وتی ئەم چەکدارانە بە شەو دهستبهكاردهبن، لەژێر تارمایی تاریکی و بەخێرایی دەگەڕێنەوە ئەشکەوتەکانیان کە لەوێ خۆیان دەشارنەوە دوای ئەنجامدانی هێرشەکان.
عاسی وتی هێرشە هەڕەمەکیەکان مەبەستی سەرەکییان دروستکردنی هەڵڵای رۆژنامەوانیە، وتیشی کە گرنگە سەروەری تەواوەتی عێراق بەسەر ناوچە رزگارکراوەکاندا بسهپێنرێت.
جەختیشیکردەوە لەوەی دانیشتوان "پاڵپشتییهكی بەهێز دەدەن بە هێزە ئەمنیەکان و سوورن لەسەر پاراستنی گەڕەکەکانیان تا رێگربن لە داگیرکارییەکی دیکەی تیرۆریستان".
سڵاوتان لێبێت! تکایە دەتوانن بڵاویبکەنەوە کە سبەی، دووشەممە (9 نیسان) پشووە یان نا؟ تاقیکردنەوەم هەیە و مامۆستاکانی خوێندنگە دەڵێن بۆچی دەبێت یادی داگیرکردنی بەغدا بكهینهوه. دەتوانن لە ماڵپەڕەکەتانەوە وەڵامبدەنەوە، یان ئەم هەفتەیە زانیاری پەیوەندیدار بڵاوبکەنەوە؟ تائێستا، دەڵێن هەواڵی ئەوەی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە پشووە، پشتڕاستکراوەتەوە. بەڵام ئایا دووشەممەش پشووە یان نا؟ لەگەڵ رێزماندا. سوپاس. تکایە دەتوانن وەڵامبدەنەوە؟
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئایا سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە پشوون بەهۆی مەرگی موسای کازمەوە؟ ئینجا ئەمە تەنیا لە ناوچەکانی باشور و ناوەندە یان هەموو عێراق؟
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت