چالاکوانان بە دیارونایان وت پیاوانی چەکدار چوونەسەر کەمپی ئاوارە سوریەکانی پارێزگای ئیدلیب پێنجشەممە (29 حوزەیران) لەکاتی بۆنەیەکی رێکخراوێکی خێرخوازی منداڵاندا بۆ بردنهسهری جەژنی رەمەزان.
چالاکوانی بواری راگەیاندن، سومەر ئاغا، کە ئەندامی لیژنهی لۆکاڵی هاوکاریەکانی سەلامییەیە، وتی چەكدارانی بەرەی نوسرە، کە ئێستا ناسراون بە بەرەی فەتحی شام و بەشێکن لە هاوپهیمانێتیی تەحریری شام، فیشەکیان بە ئاسماندا تەقاند لە کەمپی جولان و لەو منداڵان و ڕێکخەرانەیان دا کە بهریان لێگرتن.
کەمپەکە، کە یەکێکە لە کەمپەکانی ئەتمە بۆ ئاوارە سوریەکان، نزیکە لە قاح، گوندێك لە دەشتەکانی باکوری پارێزگای ئیدلیب.
ئاغا بە دیارونای وت: "تیرۆریستەکان تەقەیان کرد بە ئاسماندا و منداڵەکانیان تۆقاند کە دەچوون بۆ فیستیڤاڵێكی رێکخراوێکی خێرخوازی."
به وهرگرتنی وتهی چالاکوانانی بواری خێرخوازی و میدیا له كهمپهكه دا ههروهها شایهتحاڵانیش، ئاغا وتی چەکدارەکان خۆیان ناساند وەك "ئەندامانی لیژنهی هاندانی چاكه و نەهێشتنی خراپهكاری."
وتیشی توندڕەوەکان بە هەموو ئامادەبوانیان وت "فیستیڤاڵەکە دەبێت بوەستێت چونکە بەرنامەکەی گۆرانی و سهمای تیادابوو بۆ منداڵان."
"ساتەکانی تۆقاندن"
ئاغا وتی: "دانیشتوانی کەمپەکە و منداڵەکانیان چەند ساتێکی ترسناكیان بردهسهر دوایئەوەی توندڕەوەکان لە هەموو ئەوانەیان دا کە رێگرییان لێكردن." ئاماژەشی كرد بهوهی كه منداڵەکان و باوك و دایکان و رێکخەرەکان برینداربوون.
توندڕەوەکان کۆمپیوتەر و سیستمی دەنگ و ئەو کەلوپەلانەشیان شکاند کە لەكاتی بەڕێوەبردنی فیستیڤاڵەکەدا بەکارهێنرابوون.
ئاغا وتی: "ڕێکخەرەکان زۆر بە وردیەوە هەموو لایەنەکانی [فیستیڤاڵەکەیان] لێکدابووهوە بۆئەوەی بەربگرن بە ههراسانكردن، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆنەی دیکە پێشتر قەدەغەکرابوون لە کەمپەکەدا بهبیانوی ئەوەی کە دژی شەریعە بوون."
وتیشی تەنیا منداڵەکان چوون بۆ فیستیڤاڵەکە و خێزانەکانیان لە مهیدانهكهی بەرامبەریاندا مابوونەوە.
وتی جگه لهوهش، "ئەو گۆرانیانەی کە لێدەدران تەنیا گۆرانیی منداڵان بوون، نەك گۆرانیی ئاسایی".
چەکدارانی بەرەی نوسرە هەموو مۆبایلەکانیان تەماشا کردبوو، چەند سیمکارتێکیان بردبوو بۆئەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو هێرشە دزەیان پێنەکرێتەدەرەوە.
ئاغا وتی: "ئەوان هەڕەشەیان لەو خێزانانە کرد کە بە هانای ڕزگارکردنی منداڵەکانیانەوە چوون بەوەی نابێت هیج وێنە و ڤیدیۆیەکی ئەو رووداوە دزەیان پێ بکرێتە دەرەوە."
توندڕەوەکان ڕێگریدەکەن لە خۆشیەکانی جەژن
چالاکوانی بواری میدیا، مەحمود حاج کامیل، دانیشتوی ئیدلیب، رووداوی کەمپەکەی پشتڕاستکردەوە.
حاج کامیل بە دیارونای وت: "چەکدارانی تەحریری شام بەگشتی و چەکدارانی بەرەی نوسرە بهتایبهتی، رێگرن لە هەموو لایەنێکی شادی و ئاههنگگێڕان لە ناوچەکەدا و لەو چەندین کەمپەی ئاوارەکاندا کە دەیان هەزار چادری ئاوارەکانیان تێدایە."
وتیشی : "ئهمهش بەبیانوی ئەوە دهكهن کە شەریعە جێبەجێدەکەن."
وتی بهڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەیە كه زۆربەی دانیشتوانەکە رەفتاری ئەم گروپانە رەتدەکەنەوە و فەرمانەکانیان جێبهجێناكهن.
ههروهها وتی: "ئەم گروپە تیرۆریستیانە سەرکەوتوو نەبوون لەوەی لاوان و منداڵان بکەنە ئەندامی خۆیان و لهبهرئەوه دەیانەوێت تۆڵەبکەنەوە هەر کاتێك هەلێکیان بۆ هەڵدەکەوێت."