تەحریری شام - كه هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوه و زۆرینەیان بەرەی نوسرەی پێشوون، ئهو ئایدۆلۆژیایهی لە قاعیدەوه وەریگرتووە، بەسەر دانیشتوانی ئیدلیبدا سەپاندویهتی لەو کاتەوەی ئەحرار شامی رکابەریان بەزۆر لە شارەکە دەرکرد، ، چالاکوانانی سوری بە دیارونایان وت.
چالاکوانی بواری میدیا لە ئیدلیب، موسعەب عەساف، کە بههۆی باری ئەمنییهوه ناوی خوازراوی بهكارهێنا، بە دیارونای وت: "تەحریری شام لەم دواییانەدا زیاتر لە ٢٠ فراکسیۆنی سوپای سوریای ئازادی لەناوبردوە لەسەر ئەوەی رەتیان کردۆتەوە کە بەیعەتیان پێبدەن."
یەکسەر دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی شارەکەیان کرد، تەحریری شام دامەزراندنی فراکسیۆنی سەربازیی قەدەغەکرد جگە لەوانەی کە بەشێکن لە هاوپەیمانێتیەکەی خۆی، هەروەها فەرمانی دەکرد بۆ هەموو ئەوانەی کە سەنگەریان گواستۆتەوە، بەوانەی خۆشیەوە، تاوەکو چەکەکانیان رادەستبکەن.
ناوبراو وتی هاوپەیمانێتیەکە پلانی هەیە ئەو ئایدۆلۆژیایەی لە قاعیدەوه سهرچاوهی گرتووه لە تەواوی پارێزگای ئیدلیبدا بسەپێنیت لەڕێی لەناوبردنی ئەحرار شامهوه، کە ئهو دونیابینییهی ئەوی نییە.
عەساف وتی: "تەحریر شام بەردەوام پێداگریی کردووە لە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکەی کە لەسەر ئایدیاکانی قاعیدە دامەزراوە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەمە پێچەوانەی ئەوەیە ئەحرار شام داوای دەکات کە حوکمڕانییە لە رێگای ئەنجومەنی مەدەنییەوە.
وتیشی شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەرپابوو دوای ئەوەی تەحریر شام چەندین هەوڵیدا ئەحرار شام لەناوخۆیدا بتوێنێتەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە شکستیان هێنا.
عەساف وتی دانیشتوانی ئیدلیب لە قەدەری نادیاریان دەترسن کە چاوەڕێیانە، بەتایبەتی ئێستا کە شارەکە گۆڕدراوە بۆ "بارەگایەکی بەهێزی تەحریر شام، کە لقی قاعیدەیە لە سوریا".
وتی: "ئەمە گەورەترین کۆبوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکانە لە جیهاندا کە چەکداری عەرەب و بیانیی تیادایە کە هاتوون بۆ سوریا بۆ "جیهاد." باسی لەوەش کرد کە "دانیشتوانهكه بوونی تەحریر شام رەتدەکەنەوە."
هەڵکوتانهسەر و رەشبگیری
سومەر ئاغا، چالاکوان و پیشەوەری بواری میدیا، کە سەربه لیژنهی هەماهەنگیی سەلامیەیە، وتی: "یەکەم کار تەحریر شام کردی دوای کۆنترۆڵکردنی شاری ئیدلیب هەڵکوتانەسەر چەندین ماڵ و گرتنی دانیشتوان و چالاکوانانی بواری میدیا بوو کە دژایهتیی گروپەکە دهكهن."
وتیشی تەحریر شام دواتر زۆری لەوان ئازادکرد دوای ئەوەی بەنوسراو سۆزییاندا کە لهبەر هیچ هۆکارێك هێرشنكهنه سهر گروپەکە و رهخنهی لێنهگرن. ئاماژهیدا بهوهش کە زۆریان هێشتان لەناو بەندیخانەدا ماون.
ههروهها وتی چەکدارانی ئەحرار شام لە ناوچهكه نەماون -- تەنانەت ئهوانهش کە بهڕهچهڵهك خهڵكی شارەکەو ناوچەکانی دەوروبەرینی -- زۆربەشیان خۆیان و خێزانەکانیان چوون بۆ ئەو شوێنە نوێیانەی کە ئەحرار شام دهستی بهسهردا گرتوون لە دەرەوەی ناوچەکە.
وتی تەحریر شام قەدەغەی کردووە ئەو مەلایانەی پشتگیری له ئەحرار شام دهكهن ئێستا وانەی ئایینی بڵێنەوە یان وتاری هەینی بدەن لە مزگەوتەكانی ناوچهكهدا.
سەپاندنی دهسهڵاتت بەسەر ژیانی ئایینی شارەکەدا تەنیا ئامانجی هاوپەیمانێتیەکە نییە.
ئاغا وتی: "یەکێك لە هۆکانی ئهوهی تەحریر شام بەپەلە دهستیگرت بهسهر ناوچهكهدا بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنووریی بابلهەوا بوو."
وتیشی بابلهەوا رێگای سەرەکیی هێنانوبردنی شمەكه لەنێوان سوریا و تورکیادا و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هاوپەیمانێتیەکە سەرچاوە ئابوریەکانی لە کەمبونەوەدایە، بۆیە دەخوازێت ڕێگاكانی داهاتی بپارێزێت لەڕێی مسۆگهركردنی دهستگەیشتنی بەو خاڵە سنووریە و رێگا بازرگانیهكانی تر.
"توندڕەوی و نادادپهروهری و چەوساندنەوە"
خاوەن دوکانێك لە ئیدلیب، عەبدول عەزیز بەرەکات، وتی :"ژیان لەژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا زۆر جیاوازنییە لە ژیان لە ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا."
ناوبراو بە مەشاریقی وت رەوشێكی هاوشێوەیە، لهگهڵ هەمان "توندڕەوی و ناداپەروەری و چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی ئازادیە تاکەکەسیەکان".
وتیشی کاتێك تەحریری شام دەستیکرد بە کۆنترۆڵکردنی شاری ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری، "ئاڵاکانی شۆڕشی سوریا یەکسەر بزربوون".
وتی چەکدارەکانی هاوپەیمانێتیەکە دەستیانکرد بە داگرتنی ئاڵاکە ههر دوای ئەوەی شارەکە کەوتە ژێردهستیان و هەڕەشەشیان کرد سزای ههركهسێك بدهن كه بوێرێت ههڵیبكات.
ههروهها دهستیانگرت بهسهر دادگا شەرعیهكاندا و دهستیانكرده ئهنجامدانی دهورییهی چروپڕ بەناو شەقامەکانی شارەکەدا و فەرمانیان بە هەموو ئینتەرنێت كافێکان دا تۆماری هەموو مشتەریەکانیان بکەن.
وتیشی: "دهورییهكان دەستیانکرد بە بێزارکردنی ژنان و کچانیش لەناو شەقام و بازاڕەکاندا، بەوەی رەخنەیان لێدەگرن کە تەنیا سەرپۆشیان لەسەردایە لەجیاتی ئهوهی نیقابی تهواوهتی بپۆشن."
بەرەکات وتی ههندێكیش سهرزهنشكراون لەسەر ئەوەی ماڵیان بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی پیاوێك لە ئەندامی خێزانەکەیان لەگەڵیاندا بێت.
وتیشی: "زۆربەی رێکخراوە خێرخوازیەکان کارەکانیان وەستاندووە لەناو شاری ئیدلیبدا لەگەڵ سەرهەڵدانی رووداوەکانی ئەمدواییانە."
ئەمەش تەنیا خەمی هاوڵاتیان زیاتر دەکات بەوەی زۆربەیان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و زۆر پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
وتی هاوپەیمانێتیەکە لەڕێی میدیاکانیەوە هەوڵدەدات نكوڵی لهمه بكات و دەڵێت رێکخراوە خێرخوازیەکان کارەکانیان نەوەستاندوە، ئەمەش لەڕێی بڵاوکردنەوەی بهیاننامهی ساخهته و وێنهی كۆپۆنی كۆمهكی دارایی کۆنهوه كه رهسیدیان نهماوه.