چالاکوانێکی ناوخۆیی وتی رەوشەکە بەگشتی ئارامە لە ئیدلیب و دەشتەکانی حەلەب دوای ئەوەی هەردوو هاوپەیمانێتیە رکابەرهکە پێنجشەممە (5 نیسان) گەیشتنە رێکەوتنی ئاگربەست.
چالاکوانێك لە ئیدلیب، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت رێکەوتنەکە لەنێوان تەحریر شام و بەرەی رزگاری سوریا کە تازە دامەزراوە کراوە، كه لەلایەن گروپێکی مەدەنیەوە رێکخراوە بهناوی یەکێتی هەوڵە جهماوهرییهكان.
وتی گروپە تازە مەدەنیەکە چەندین مەلا و کەسایەتی ناسراو و مامۆستا و دکتۆر و پیشەوەرانی میدیای هەرێمی ئیدلیب لەخۆدەگرێت.
عەساف وتی گروپەکە کەوتە نێوندگیری نێوان هەردوولا "چونکە مەدەنیەکان زەرەرمەندی زۆرینە بوون لە شەڕەکەدا"، دوای ئەوەی تۆپبارانەکانیان چەندین کەسیان کوشت و بریندارکرد، ئەمەش سەرباری زیانه ماددیهكان.
![ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازی تەحریر شام تێكشكێنراوه لەکاتی شەڕدا لەگەڵ بەرەی رزگاری سوریا، کە تازە درووستبووە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]](/cnmi_di/images/2018/04/06/12153-Tahrir-Sham-vehicle-600_384.jpg)
ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازی تەحریر شام تێكشكێنراوه لەکاتی شەڕدا لەگەڵ بەرەی رزگاری سوریا، کە تازە درووستبووە. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]
وتیشی هەردوولا تۆپبارانی مەدەنیەکانیان کردووە لەکاتی پێکدادانەکاندا.
عەساف وتی بهگوێرهی ئەندامانی یەکێتی هەوڵە جهماوهرییهكان "ئەم رێکەوتنە زیاتر سەرنجی هەردوولای راكێشاوە بەلای خۆیدا وەك لە رێکەوتنەکانی پێشتر".
تەحریر شام بەیانیی پێنجشەممە رەزامەندی دهربڕی لەسەر ئاگربەستەکە، لەکاتێکدا بەرەی رزگاری سوریا رۆژێك پێشتر پابەندبوونی خۆی راگەیاندبوو.
زۆربوونی بهرهنگاریی جهماوهری
عەساف وتی پهسهندكردنی هەنگاوەکە لەلایەن تەحریر شامەوە لەکاتێکدایە كه هاوپهیمانێتییهكه رووبەڕووی زۆربوونی بهرهنگاریی جهماوهری بۆتەوە لە ئیدلیب و ناوچه گوندنشینهكانی ئیدلیب و حەلەب.
چەندین شارۆچکە و گوند لەو ناوچانە داوایان لە چەکدارانی تەحریر شام کردووە بە یەکجاری شارۆچکەکانیان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی شەڕەکانیان زیانی زیاتری گیانی و ماددیان لێنەکەوێتهوه.
عەساف وتی دواکەوتنی پهسهندكردنی ئاگربەستەکە لەلایەن هاوپەیمانێتی تەحریری شامەوە هۆکارەکەی ئەوە بوو كه هەوڵیاندهدا هێرشبکەنهسهر شارۆچکە ستراتیژیەکانی مکەلبیس و دارەت عهزە.
بەڵام هێرشەکە سەرکەوتوو نەبوو، هاوپەیمانێتیەکە زۆری لێ کوژرا.
عەساف وتی: "ئەندامانی یەکێتی هەوڵە جهماوهرییهكان ك وتیان بڕوای تەواویان هەیە کە لە دوو رۆژی داهاتوودا پێشکەوتن بیبینن لەنێوان هەردوولادا بۆئەوەی بە بەردەوامی کۆتاییبهێنن بە شەڕ."
ئەمە لەکاتێکدایە تەحریر شام بەردەوامە لە راوەدوونانی ئەوانەی دژینی لە هەرێمەکەدا.
لەم چەند رۆژەی دواییدا هاوپەیمانێتیەکە ناو و وێنەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە غوتەی رۆژهەڵاتەوە گوێزرانەوە بۆ هەرێمی ئیدلیب وهك بهشێك له ههوڵهكان بۆ ئاگربەست لەوێ.
وتی زۆربەی زۆری ئەو کەسانە خەڵكی رەسەنی غوتەی رۆژهەڵاتن بەڵام ناسراون بەوەی کە دژایەتی تەحریر شامیان کردووە و پێشتر لە ریزەکانی ئهو گروپانهدا شەڕیان کردووە كه دژی بوون، بەتایبەتی لەو شەڕانەدا كه دوو ساڵ لەمەوبەر لە غوتە روویاندا.