به‌رپرسانی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ڵێن بیستویانه كه ده‌یان ئه‌ندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هه‌وڵده‌ده‌ن گروپه‌كه بهجێبهێڵن و خۆیان بده‌ن به‌ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه.
عه‌قید محه‌مه‌د دوله‌یمی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار وتی دانیشتوانی ره‌مادی و فه‌لوجه زانیاری‌یان پێبه‌خشیون كه خزمانیان له‌ناو داعشدا ده‌یانه‌وێت واز له گروپه‌كه بهێنن و خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
دوله‌یمی به دیارونای وت هه‌ندێكیان هێشتا تێوه‌نه‌گلاون له كوشتن و ئه‌و كرده تێرۆریستییانه‌وه كه گروپه‌كه ئه‌نجامیانده‌دات و ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌ستگیربكرێن و سزای كهمكراوهیان بدرێت.
"ژماره‌یه‌كی زۆر" له چه‌كدارانی ناوخۆیی داعش له شارۆچكه سنورییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار، له‌وانه قائیم ، حه‌سیبه، عه‌ننه و راوه ئێستا سروشتی راسته‌قینه‌ی داعشیان بۆده‌ركه‌وتووه و هه‌وڵده‌ده‌ن گروپه‌كه بهجێبهێن، پارێزگاری ئه‌نبار، سوهه‌یب راوی، به دیارونای وت.
راوی وتی ده‌وڵه‌ت دادگایی دادوه‌رانه مسۆگه‌رده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌ست پۆلیس یان سوپاوه.
وتیشی: "زۆر خه‌ڵك له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنران له‌سه‌ره‌تاوه و ئێستا راستییه‌كه ده‌زانن. به‌ڵام گروپه‌كه هه‌ركه‌سێك ده‌كوژێت كه هه‌وڵی هه‌ڵهاتن بدات."
فه‌رمانده‌ی حه‌شدی عه‌شایه‌ریی حه‌دیسه، نازم جوغه‌یفی، وتی خێڵه‌كان به ناڕاسته‌وخۆ قسه‌یان پێگه‌یشتووه كه هه‌ندێك له‌و دانیشتوانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵكردووه له خۆرئاوای ئه‌نبار ئێستا په‌شیمانبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبێن.
جوغه‌یفی به دیارونای وت: "ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكه بۆ ئێمه كه گروپه‌كه لێكههڵدهوهشێت."
'دوا وته بۆ دادگاكانه'
وتی نزیكه‌ی 80 چه‌كداری داعش هه‌وڵده‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش هه‌ڵبێن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا و رونیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها هه‌ڵبێن، گروپه‌كه "به‌بێ گومان له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا خێزانه‌كانیان ده‌كوژێت".
وتیشی ئه‌گه‌ر خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، "رادەستی دادگا دەکرێن و دادپه‌وه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و دوا وته‌ش بۆ دادگاكانه".
وتی: "به‌هه‌رحاڵ، گه‌ر بمێننه‌وه مانای ئه‌وه‌یه یان له‌ناوده‌چن یان ده‌ستگیرده‌كرێن و ئه‌وكاته‌ش ئه‌و سوككردنی سزایه‌یان له‌ده‌ستده‌چێت كه به‌و كه‌سانه ده‌به‌خشرێت كه خۆبه‌خشانه خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، حه‌مید دوله‌یمی، به دیارونای وت حكومه‌تی فیدراڵی جیاوازتر مامه‌ڵه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامه عێراقیانه‌ی داعش كه خۆیان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه وه‌ك له‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن كه به هه‌ڵهاتوو له یاسا بمێننه‌وه.
دوله‌یمی وتی: "حه‌وت له‌وانه‌ی پار له ره‌مادی خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه دادگاییه‌كی دادوه‌رانه كران و ئێستا سزاكه‌یان له زینداندا ده‌به‌نه‌سه‌ر."
وتیشی دواجار ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆناو كۆمه‌ڵه‌كانیان و خێزانه‌كانیان و هه‌لێكی تریان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رڕێی راست.
یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت وازبهێنن
دانیشتویهكی ره‌مادی كه داوایكرد به م.ج. ناوببرێت له‌بەر هۆکاری سەلامەتی، چۆته بنكه‌ی پۆلیس له گه‌ڕه‌كی قه‌تانه و داوای له كاربه‌ده‌ستان كردووه كوڕه‌كه‌ی له قائیم رزگاربكه‌ن.
م.ج. به ته‌له‌فۆن به دیارونای وت كه كوڕه‌كه‌ی گومڕاكرا و په‌یوه‌ندییكرد به داعشه‌وه و به‌زۆر كراوه به ئه‌ندامی حیسبه ("پۆلیسی ئایینی") به‌ڵام شه‌ڕی بۆ گروپه‌كه نه‌كردووه.
وتی: "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌فۆنی بۆكردم و پێیوتم كه بیرماندهكات و بیری ژیان ده‌كات له ئاشتی و سۆزداریدا. له‌وێ ته‌نها زمان زمانی خوێن و مه‌رگه."
وتیشی: "پێیوتم 'بابه ئه‌م خه‌ڵكه ده‌روون نه‌خۆشن و مرۆڤی ئاسایی نین و په‌شیمانم و هه‌موو رۆژێك رقم له‌خۆم ده‌بێته‌وه'." هه‌روه‌ها وتی كوڕه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له گروپه‌كه هه‌ڵبێت.
م.ج. وتی كوڕه‌كه‌ی پێیوتووه كه چه‌كدارێكی داعش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵیداوه له قائیم هه‌ڵبێت، به‌ڵام ده‌ستگیركراوه و له‌لایه‌ن هاوهڵهكانیهوه كوژراوه كه پێكه‌وه نانی له‌گه‌ڵ خواردوون و له‌ژێر هه‌مان بنمیچدا خه‌وتوون.
وتیشی ئه‌م رووداوه سروشتی راسته‌قینه‌ی گروپه‌كه ده‌رده‌خات كه تاوانباریان كردووه به هێرشێكی دروستكراو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دان به‌وه‌دا بنێن كه كوشتویانه چونكه هه‌وڵیداوه هه‌ڵبێت.
خێڵه‌كانی ئه‌نبار وتوویانه حاشا له‌و كوڕانه‌یان ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییانكردووه به گروپه‌كه‌وه.
شێخێكی خێڵی ئه‌لبو عه‌لوان، شێخ له‌تیف عه‌لوانی، به دیارونای وت تۆبه‌كردن شه‌رمه‌زاریی ئه‌ندامێتیی داعش ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵام "ئه‌وانه‌ی مانه‌وه له‌گه‌ڵ داعش هه‌ڵده‌بژێرن، هیچ ئایینده‌یه‌كیان نابێت له‌گه‌ڵ خێڵ و خێزانه‌كانیان".