به‌هۆی كه‌موكورتیی داراییه‌وه "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) په‌له‌قاژێده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تری پاره، له‌وانه دزینی كه‌لوپه‌لی مه‌ده‌نیه‌كان و فرۆشتنه‌وه‌یان له سوریا، دانیشتوان و به‌رپرسان وتیان.
وتیان له‌وپه‌ڕی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌ندامانی داعش ده‌ستدەگرن به‌سه‌ر موڵكوماڵی دانیشتواندا و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌دزن و به‌قاچاخ له سنوره‌وه ده‌یبه‌ن بۆ فرۆشتن.
دانیشتوی شارۆچكه‌ی قائیم، ئه‌بو حه‌كه‌م، 47 ساڵ، كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی، به دیارونای وت له قائیم هه‌ڵهاتووه بۆ كه‌مپی په‌نابه‌رانی 18 كیلۆ له خۆرئاوای ره‌مادی ساڵی 2015، نزیکەی ساڵێك دوای ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
ئه‌و دانیشتووە تازانه‌ی له قائیمه‌وه ئاواره‌بوون پێیانوتووه كه داعش ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا و ئەساس و کەلوپەلی ناوماڵ و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان دزیوه.
وتی ئه‌ندامانی داعش هه‌ركه‌سێك له 'خه‌لافه‌ت'ه‌كه‌یان هه‌ڵبێت، بە "خائین و مورته‌د" له‌قه‌ڵه‌میده‌ده‌ن. "رێ‌یان به خۆیان داوه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكدا و تاڵانیان بكه‌ن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی تاڵانی جەنگن".
وتیشی: "ئێستا هه‌وڵی هه‌ر شتێك ده‌ده‌ن بۆ په‌یداكردنی پاره."
تاڵانكردنی ماڵان
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، نه‌عیم كعود، وتی له‌كاتێكدا زیانلێكه‌وتنه‌كانی داعش زیادده‌كات، به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تردا ده‌گه‌ڕێت بۆ خه‌رجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی ئه‌وپه‌ڕی خۆرئاوای پارێزگاكه‌دا -- قائیم و عه‌ننه و راوه.
كعود به دیارونای وت گروپه‌كه روبه‌ڕووی كه‌موكورتییه‌كی دارایی سه‌خت ده‌بێته‌وه له ده‌ره‌نجامی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رینی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تردا و ئێستا پشتدەبەستێت به دزیكردن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی.
وتی "ئه‌م چه‌ته تێرۆریستانه" ده‌ستیانكردووه به تاڵانكردنی ماڵی ئاواره‌کان و ئه‌و دانیشتووانه‌دا كه په‌سه‌ندی ناكه‌ن هاوكاری گروپه‌كه بكه‌ن.
وتیشی: "ئۆتۆمبیل و هه‌موو شتێكی سوكه‌ڵه‌ی به‌نرخ ده‌دزن وه‌ك خشڵی ئاڵتون و هه‌روه‌ها ئامێره‌كانی ناوماڵ و كه‌لوپه‌له كشتوكاڵیه‌كان و مه‌ڕوماڵات و كاڵا بازرگانیه‌كان."
وتی ده‌ستیان به هه‌رچیه‌ك بگات ده‌یبه‌ن و كه‌لوپه‌له دزراوه‌كان به قاچاخ ده‌به‌ن بۆ سوریا و له‌وێ ده‌یفرۆشنه‌وه و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی كعود، داعش 12 ملیۆن دۆلاری كۆكردۆته‌وه له به‌قاچاخبردن و فرۆشته‌نه‌وه‌ی كاڵا دزراوه‌كان.
كعود وتی به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌متریش ئه‌و باجانه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانیدا ده‌سه‌پێنێت سه‌رچاوه‌یه‌كی تری دارایی بۆ دابینده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌ندامانی داعش هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و باجانه نه‌ده‌ن كه گروپه‌كه سه‌پاندویه‌تی، ئه‌وا ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر موڵكوماڵیاندا و وتیشی داعش مانگی لانیكه‌م 100 دۆلار باج له هه‌ر ماڵێك ده‌ستێنێت.
كعود وتی رێگا له دایشتوانه‌كه گیراوه ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن مه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاودێری پزیشكی بێت.
وتی ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش ده‌بێت بڕێكی زۆر پاره، 10,000 دۆلار، بده‌ن تا رێ‌یان پێبدرێت بچنه‌ده‌ره‌وه و خێزان و موڵكوماڵیشیان وه‌ك بارمته به‌كارده‌هێنرێت تا گه‌ڕانه‌وه‌یان مسۆگه‌ربكرێت.
وتیشی زۆربه‌ری دانیشتوان ناتوانن ئه‌م بڕه پاره‌یه بده‌ن و ناچاركراون بەرگەی باری ناهه‌مواری ته‌ندروستی و بژێوییان بگرن له‌جیاتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ر.
هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست سته‌می داعش
فه‌رمانده‌ی هێزی خێڵه‌كیی عامریه‌ی سمود له ئه‌نبار، موقه‌ده‌م سه‌ڵاح فازڵ، وتی داعش هه‌وڵده‌دات سودی ته‌واو وه‌ربگرێت له‌و قه‌ڵایانه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ماوه له پارێزگاكه بۆ مسۆگه‌ركردنی پاره به هه‌ر رێگایه‌ك بێت.
ناوبراو به دیارونای وت: "له‌وانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و تاڵانكردنی ئه‌و ماڵانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان هه‌ڵهاتوون و ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه داعش ده‌یه‌وێت بیانگرێت و بیانكوژێت، وه‌ك ئه‌ندامانی پێشووی پۆلیس و سوپا."
وتیشی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له پارێزگاكه‌دا پێشوازییان له زۆر خێزانی ئاواره كردووه له خۆرئاوای ئه‌نباره‌وه "كه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌جێهێشتووه تا له‌ده‌ست سته‌می تێرۆریسته‌كان هه‌ڵبێن".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، عه‌زال فه‌هداوی، به دیارونای وت ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و تاڵانكردنی ماڵی خه‌ڵك نمونه‌یه‌كی تری "هه‌ڵسوكه‌وتی تاوانكارانه"ی گروپه‌كه‌یه.
فه‌هداوی وتی: "ئه‌مه‌مان له تێرۆریستان چاوه‌ڕوانكردووه، چونكه رێ‌یان به‌خۆیان داوه هه‌ر شتێك بكه‌ن."
وتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گروپه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ماڵدا گرت له موسڵ، "به‌ڵام له‌ده‌ستیچوون دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان رزگاركران و خانووه‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ خاوه‌نه شه‌رعیه‌كانیان".
هه‌روه‌ها وتی كاتێك شه‌ڕی رزگاكردنی موسڵ كۆتاییهات، ته‌ركیز ده‌کرێته‌سه‌ر رزگاركردنی ئه‌و به‌شانه‌ی خۆرئاوای ئه‌نبار كه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ماڵه‌كانیان.