شاره‌زایان ده‌ڵێن له‌جیاتی به‌سه‌ربردنی ئه‌و ژیانه‌ی كه ماویانه وه‌ك هه‌ڵاتوویه‌ك و هه‌میشه له ترس‌دا بن و سه‌یری دواوه‌ی خۆیان بكه‌ن، چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بیرۆكه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌ڵده‌بژێرن.
وتیشیان كاتی خۆی چه‌كدارانی گروپه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه "شه‌ڕكردن تا مردن" بنه‌مای سه‌ره‌كیی بیروباوه‌ڕی داعشه و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نییه.
به‌ڵام دوای دووچارهاتنی چه‌ندین شكستی یه‌ك له دوای یه‌ك، ئه‌م بیروباوه‌ڕه زۆر لاوازبووه.
دوای شكسته‌كانی له عێراق و سوریا و له‌ده‌ستدانی ته‌واوی شاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه له عێراق و ره‌قه له سوریا، سه‌دان چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی به‌رپرسان كردووه.
شاره‌زای بواری ئه‌منی، سه‌عید حه‌یاشی به دیارونای وت ئه‌م شه‌پۆله گه‌وره‌یه‌ی خۆبه‌ده‌وه‌ستان "ده‌ستپێكی كۆتایی داعشه".
وتی بۆنمونه، له‌دوای شه‌ڕی باغوز، دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا، لانیكه‌م 2,000 چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد.
له دوو مانگی رابردوودا، نزیكه‌ی 1,450 چه‌كداری داعش و ئه‌ندامی خێزانه‌كانیان له یه‌كه‌كانی گروپه‌كه‌دا له ئه‌فغانستان، كه به داعشی خۆراسان ناسراون، چه‌كه‌كانیان داناوه و خۆیان راده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كردووه.
ئه‌م خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه دوای ئه‌وه هات كه گروپه‌كه شكستی هێنا له دروستكردنی نیمچه ده‌وڵه‌تێك، "ویلایه‌تی نه‌نگه‌رهار"، له نزیك سنووری پاكستان، ئه‌و شوێه‌ی هێزه‌كانی ئه‌فغانستان له 12 تشرینی دووه‌م شكستپێهێنانی داعشیان راگه‌یاند دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی.
حه‌یاشی وتی ئه‌م راده گه‌وره‌یه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی تووندڕه‌وان "هه‌ستی نائارامی و خه‌ونه ناكامه‌كه‌ی گروپه‌كه‌یان له كۆنترۆڵكردنی ناوه‌ندی گۆڕه‌پانه‌كه" ده‌رده‌خات، دوای شكستهێنان و له‌ده‌ستدانی ناوچه‌كانیان و تواناكانی شه‌ڕكردنیان.
وتی مه‌رگی سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی گروپه‌كه "كاریگه‌رییه‌كی قووڵیان له‌سه‌ر ئه‌ندامانیان دانا" و "خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ئێستا دواهه‌مین هه‌لیانه له‌كاتێكدا به مسۆگه‌ری رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر له شه‌ڕكردن به‌رده‌وامبن."
'لێكهه‌ڵوه‌شان'ی داعش
حه‌یاشی وتی پێده‌چێت ئه‌م شه‌پۆلی وازهێنانه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامبێت له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و "بێووره‌یی گشتی"یه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی گروپه‌كه داناوه.
وتی كه پێیوایه ئه‌و چه‌كداره داعشانه‌ی ماونه‌ته‌وه هه‌ستیانكردووه كه "ناتوانن ده‌ست به‌سه‌ر هیچ ناوچه‌یه‌كی عێراق و سوریادا بگرن، چونكه ئه‌مه بووه به بیرۆكه‌یه‌كی خه‌یاڵی".
سه‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێیه‌ك له وڵاتانی دیكه، گوشاره ئه‌منییه‌كان رێگریده‌كه‌ن له خۆڕێكخستنه‌وه و به‌كارخستنی وزه‌ی نوێ له نێو گروپه‌كه‌دا، به‌گوێره‌ی حه‌یاشی.
شیكه‌ره‌وه‌ی ئه‌منی، سه‌فا ئه‌عسه‌م ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه "لێكهه‌ڵوه‌شانی پێكهاته‌ی داعش" ده‌رده‌خات، كه پێكدێن له‌و تۆڕ و یه‌كانه‌ی له چه‌ندین ژینگه‌ی جیاوازی ناسه‌قامگیردا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
وتی گوشاره به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر داعش، له هه‌ر شوێنێك كه بوونیان هه‌بێت، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له خێراكردنی قۆناغی لێكهه‌ڵوه‌شانی گروپه‌كه و دواجار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆویستانه خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
وتیشی ئه‌مه ته‌نها هۆكار نییه كه هانیانده‌دات خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه چه‌كدارانی داعش هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كانیان، كه هه‌ستده‌كه‌ن به دروشمه هه‌ڵه‌كان فریویانداون.
ئه‌عسه‌م به دیارونای وت داعش رووی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌رخست، به ئه‌وانه‌شه‌وه كه فریودراون یان به‌كارهێنراون، ئه‌مه‌ش روونیده‌كاته‌وه كه گروپه‌كه به‌رگری له ئیسلام ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و هیچ شتێك نییه جگه له "گروپێكی دڕنده".
'دروستكردنه‌وه‌ی متمانه مه‌حاڵه'
ئه‌عسه‌م وتی: "مه‌حاڵه ئه‌م گروپه بتوانێت جارێكی تر متمانه له‌نێو مه‌ده‌نییه‌كاندا دروستبكاته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی ئه‌نجامیداون، كه متانه‌ی پێناكه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رقه ده‌كه‌ن كه گروپه‌كه هه‌یه‌تی بۆ ژیان."
وتیشی ئه‌مه رێگریده‌كات داعش "بتوانێت چه‌كداری نوێ رابكێشێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتییه‌ی له ریزه‌كانیدا هه‌یه".
ئاماژه‌شی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجامی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌ندامانی داعش باڵی راگه‌یاندنی گروپه‌كه خۆی لاداوه له تیشكخستنه‌سه‌ر گرنگیی هه‌واڵه خراپه‌كان.
راگری كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی به‌غدا، هاشم حه‌سه‌ن، وتی خۆدزینه‌وه‌ی میدیای داعش ونكوڵیلێكردن و شێواندنی راستییه‌كان "شكستی داعش ده‌رده‌خات له كۆنترۆڵكردنی شه‌ڕه ده‌رونییه‌كه‌یدا".
له به‌یاننامه‌یه‌كی 5 كانونی یه‌كه‌مدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق رایگه‌یاند كه له‌سه‌دا 73 هه‌واڵه‌كانی ئاژانسی ئه‌عماقی داعش له تشرینی دووه‌مدا ناڕاستییان تێدابوو، له‌كاتێكدا رێژه‌كه‌ی تری بێسه‌روبه‌ر بوو.
حه‌سه‌ن جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی داعش ئێستا "ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز" بوونی هه‌یه له‌ژێر رۆشنایی شكسته‌كانیدا له بواری تواناكانی شه‌ڕ و ئابوری و میدیادا.
وتی ئه‌م راستییه‌یه كه هانی چه‌كداره‌كانی داوه خۆیان راده‌ستبكه‌ن.