خولێكی تری ده‌ورییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا

ئه‌مریكا و توركیا سێشه‌ممه‌ (24 ئه‌یلول) دووه‌مین خولی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستپێكرد وه‌ك به‌شێك له‌ پلانه‌كانی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی "ئارام"، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند.

ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵی زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه‌ چوار ئۆتۆمبیلی زریپۆشی توركی له‌ سنوور په‌ڕینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بچێنه‌ پاڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا بۆ ده‌ورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ته‌ل ئه‌بیه‌ز.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌ندین درۆنیش خرانه‌گه‌ڕ.

واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ مانگی رابردوو گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنێك بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌نێوان سنووری توركیا و ناوچه‌ سورییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كه‌ینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ی كوردانی سوریادان.

یه‌كه‌مین ده‌ورییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ 8 ئه‌یلول ئه‌نجامدران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)