هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كشه‌ممه (15 ئه‌یلول) رایگه‌یاند كه "به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو" به‌ده‌ستهاتووه له جێبه‌جێكردنی ناوچه‌ی ئارامی باكوری سوریادا به‌درێژایی سنووری توركیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند..
توركیا و ئه‌مریكا مانگی رابردوو رازیبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن "میكانیزمێكی ئه‌منی" بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سه‌ر سنووری نێوان توركیا و ناوچه‌كانی سوریا كه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه (یه‌په‌گه) كۆنترۆڵكراون.
یه‌په‌گه سه‌رپه‌رشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)یان كرد له شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا له سوریا، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره وه‌ك "تیرۆریست" له شه‌ڕڤانه كورده‌كان ده‌ڕوانێت.
ئه‌مریكا و توركیایهكهمین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور ئهنجامداله 8 ئه‌یلول.
لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازی له ته‌ل ئه‌بیه‌ز كۆبوونه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی هێزه كوردییه‌كان مانگی رابردوو ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد لێی.
هاوپه‌یمانییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاو ده‌بینین له قۆناغی یه‌كه‌می چالاكییه‌كانی میكانیزمه ئه‌منییه‌كه‌دا."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده چه‌ندین ده‌ورییه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ دیاریكردن و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه "چوار ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مریكا و توركیا"ش به هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌نجامدران.
یه‌كێك له هاوسه‌رۆكه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌ل ئه‌بیه‌ز، ریاز خه‌میس وتی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه كشاونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی هێزه ناوخۆییه‌كان جێگه‌یان بگرنه‌وه.
خه‌میس رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا و توركی "ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن له رۆژانی داهاتوودا بۆ دڵنیابوون له ئهمینكردنی سه‌ر سنوور و ناوچه‌كه".
وتی: "ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هاوپه‌یمانان یان ئه‌مریكا و توركیادا ئه‌نجامده‌درێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ئه‌بیه‌ز."
وتیشی: "هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیانداوه مه‌شق به ئه‌ندامانی سه‌ربازیی (ئه‌نجومه‌نه‌كه) بكه‌ن -- كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن -- هه‌روه‌ها هاوكاریی لۆجیستیشیان بكه‌ن."