وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، دووشه‌ممه (14 كانونی دووه‌م) وتی گفتوگۆكان به‌رده‌وامن ده‌رباره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی واشنتۆن بۆ بونیادنانی "ناوچه‌یه‌كی ئارام" له ناوچه سنورییه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، كه تیایدا ناكۆكیه‌كانی نێوان توركیا و هێزه كوردیه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پۆمپیۆ وتی: "ده‌مانه‌وێت دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و دۆستانه‌ی له‌گه‌ل ئێمه شه‌ڕیان كرد بۆ له‌ناوبردنی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) سه‌لامه‌ت بن... هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وه‌ش كه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سوریا چالاكی ده‌كه‌ن نه‌توانن هێرشبكه‌نه سه‌ر توركیا."
ناوبراو له ریاز وتی: "سنوورێكی ئه‌مینمان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌وێت." وتیشی واشنتۆن گفتوگۆ رێكده‌خات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و "ناوچه‌ی ئارام"ه.
سه‌رنجه‌كانی ڕۆژێك دوای ئه‌وه هاتن كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی كرد بۆ بونیادنانی "ناوچه‌یه‌كی ئارامی" 30 كیلۆمه‌تری.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دووشه‌ممه وتی وڵاته‌كه‌ی "دژی ناوچه‌یه‌كی ئارام نیه" له سوریا.